ڕوونووسی
نامە
بەرواری ٢٩ / ١٢ / ١٣٢٤ [ ٢٠
/ ٣ / ١٩٤٦ ]
ژمارە
٩٦٤
ئێمبلێم : تاج و شێر و شمشێر و خورشید
سەرۆک
وەزیر
نهێنی
ڕاستەوخۆ
جەنابی ئەشڕەف ئاغای سەرۆک وەزیر – بە پێشکێش کردنی ڕوونووسی ڕاپۆرتی نهێنی
ژمارە ١٠٠٢ – ٢٨ / ١٢ / ٢٤ [١٩ / ٣ / ١٩٤٦
] ی هەنگی ژاندامەری کرماشان سەبارەت بە
موافەقەت و قبووڵی مەڕامی حیزبی کۆمەڵە لە لایەن عەشیرەتەکانی کوردستان و
عەشیرەتەکانی مەڵبەندی کرماشان بە عەرز دەگەیێندرێ دەستبەجێ بە نووسراو فەرمان درا بە تیپی ١٢ و هەنگی ژاندارمەری کرماشان بەو پەڕی
جیدییەتەوە ئیحتیاتات و چاوەدێری پێویست
بەجێ بێنن و نەتیجەی کردەوەکانی
خۆیان ڕابگەیێنن هەر وەک دەزانن ژمارەی ژاندارم و سەرباز هەتا بڵێی کەمە و بە تایبەتی تکا دەکەم ئەمر و فەرمانی
فەوری دەربکرێ بۆ ڕاهێزاندنی تیپی ١٢ و هەنگی ژاندارمەری کرماشان و ئەوە ئیبلاغ
بکرێ.
ئوستانداری
ئوستانی پێنجەم - کەڵانتەری
روونوس
تێبینی : بە دوای ئەو داوخوازەی
ئوستانداری کرماشان دایە کە ئەحمەد قەوام
لە بەرواری بە بەرواری
٢٠ / ١/ ١٣٢٥ [ ٩ /
٤ / ١٩٤٦ ] فەرمان دەدا بە وەزاڕەتی نێوخۆ بۆ ڕاهێزاندنی هەنگی ژاندارمەری کرماشان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر