"سه‌فه‌ری قازی محه‌مه‌د بۆ تاران بۆ چاوپێکه‌وتنی قه‌واموسه‌لته‌نه
ریوایه‌تی : سه‌عیدی هومایوون
پاش چه‌ند تێکهه‌ڵچوونی عه‌سکه‌ری له نێوان ئه‌ڕته‌شی ئێران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له جه‌بهه‌ی سه‌قز و وتووێژ و پێک هاتن له نێوان قازی محه‌مه‌د و سه‌رله‌شکر ڕه‌زم ئارا، ته‌قریبه‌ن دۆخێکی نه شه‌ڕ نه ئاشتی له ناوچه دا پێک هاتبوو . قازی محه‌مه‌د و کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی کوردستان له‌ژێر گوشاری ده‌وڵه‌تی شووڕه‌وی دابوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌تی نێوه‌ندی پێشڕه‌وی نه‌که‌ن، و شووڕه‌وییه‌کان به‌جۆرێک ده‌یانه‌ویست له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی ئێران پێک بێن ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌و گوشاره‌ی بوو که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئینگلیس و ئه‌مریکاوه ده‌کرا سه‌ر شووڕه‌وی.و ده‌وڵه‌تی ئێرانیش به دوای ده‌رفه‌تێک دا ده‌گه‌ڕا که به له‌بارتر بوونی بار ودۆخ مه‌سه‌له‌ی جێ نه‌هێڵانی ئێران له لایه‌ن شووڕه‌وییه‌وه بکێشێته کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و له‌و هه‌لومه‌رجه دا بوو که بۆ دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تی ساز کردن له نێوان کوردستان و ئازه‌ربایجان دا قازی محه‌مه‌د بانگهێشتن کرا بۆ تاران و به‌ڕێزیان مهابادی به‌ره‌و ته‌بریز [ته‌ورێز]به جێهێشت. له ته‌بریز دیده‌نی له کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی ئازه‌ربایجان و شووره‌وییه‌کان کرد و وتووێژی له‌گه‌ڵ کردن. ڕۆژی 18/ 4 / 1325 ی هه‌تاوی [9ی ژووییه‌ی 1946 ] به فڕۆکه‌یه‌یه‌کی شیرکه‌تی هه‌واپێویی شووڕه‌وی که نزیکه‌ی 30 سه‌رنشین و ڕێبواری هه‌بوو به‌ڕه‌و تاران هه‌ڵفڕێن. نووسه‌ری ئه‌م
( جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه که ڕۆژنامه‌ی کوردستان له ژماره‌ی 65 دا، 14ی پووشپه‌ڕی 1325 / 5ی ژووییه‌ی 1946 ، تاریخی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی ئاوا نووسیوه: " چوونی حه‌زره‌تی پێشه‌وای کوردستان بۆ تاران ڕادیۆی ته‌ورێز [ ته‌بریز] – حه‌زره‌تی پێشه‌وای کوردستان جه‌نابی قازی محه‌مه‌د ڕۆژی 5 / 4 / 1325 [ 26ی ژوه‌نی 1946] سه‌عات 8ی به‌یانی له کاتێکدا که جه‌نابی ئاغای محه‌مه‌د حوسێن خانی سه‌یفی قازی و هه‌یئه‌تی وه‌زیرانی حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان و عیده‌یه‌ک له موحته‌ره‌مین له حوزووری دا بوون به فڕۆکه له ته‌ورێزه‌وه بۆ تاران چوو و ڕادیۆی تاران په‌یامی دا که سه‌عاتی 10ی به‌یانی حه‌زره‌تی پێشه‌وا ڕه‌هبه‌ری کوردستان له کاتێکدا که سه‌رانی ئه‌حزابی ئازادی‌خوا و ژمارێکی زۆر له ئازادیخوازان و ڕه‌جاڵ و موحته‌ره‌مین پێشوازیان لێ کردبوو له ئیستگا دابه‌زی و خێرا له لایه‌ن جه‌نابی ئاغای قه‌واموسه‌لته‌نه سه‌رۆک وه‌زیری ئێران ده‌عوه‌ت کرا و به ئیحترامێکی زۆر وارد کرا)
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌ی کوردستان دا خه‌به‌رێکی ڕۆژنامه‌ی ڕه‌هبه‌ر ئاوا هاتووه:
" پێشه‌واز له پێشه‌وای کوردستان، له ڕۆژنامه‌ی ڕه‌هبه‌ر 10ی پووشپه‌ڕ. ئه‌وڕۆ سه‌عات 8.30 به‌یانی جه‌نابی ئاغای قازی محه‌مه‌د له کاتێکدا له لایه‌ن له کاتێکدا له لایه‌ن ئازادی خوایانه‌وه پێشوازی لێ کرا و هه‌ستیان ده‌نواند گه‌یشته تاران. ئه‌و ڕۆ به‌یانی ژمارێکی زۆر له دانیشتوانی پایته‌خت بۆ پێشواز و هه‌ست نواندن له به‌رامبه‌ر ئاغای قازی محه‌مه‌د ڕه‌هبه‌ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له فروودگای مێهرئاباد کوببوونه‌وه. له نێو ئه‌م خه‌ڵکه دا ئاغای سه‌دری قازی نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیسی شووڕای میللی و چه‌ند پیاوێکی گه‌وره و به‌ناوبانگی کورد که له تاران نیشته‌جێن ده‌بیندران. سه‌عاتی 9.30 فڕۆکه‌ی هه‌ڵگری ئاغای قازی محه‌مه‌د له فروودگا نیشت .ئاغای مسته‌فا فه‌رداد له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاغای قازی محه‌مه‌دی به خێر هێنا و پێشوازه‌کان نیسبه‌ت به ئاغای قازی محه‌مه‌د هه‌ستی له ئه‌ندازه به‌ده‌ریان ده‌نواند و هوڕایان ده‌کێشا. جه‌نابی ئاغای قازی محه‌مه‌د تا له تارانه میوانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ و له ویلای ژماره 5ی هۆتێلی ده‌ربه‌ند داده‌نیشێ و دوێنێ قه‌رار وابوو له کووهه‌کی کوێستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له گه‌ڵ ئاغای سه‌رۆک وه‌زیری ئێران یه‌کتر ببینن ".
وه‌ک ده‌خوێنینه‌وه ئه‌و تاریخه له‌گه‌ڵ تاریخی خه‌به‌ره‌که‌ی دی یه‌ک ناگرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و تاریخه‌ش که هومایوون ده‌ڵێ یه‌ک ناگرێته‌وه. دوکتور هاشمی شیرازی له بیره‌وه‌رییه‌کانی دا ده‌نووسێ : " قازی محه‌مه‌د به پێی بانگهێشتنی قه‌واموسولته‌نه له ڕۆژی پێنجی مانگی پووشپه‌ڕی 1325 هه‌تاوی [ 26ی ژوه‌نی 1946 ] هاته تاران، له ویلای ژماره 5ی ویلای هوتێلی ده‌ربه‌ند میواندارییان لێ ده‌کرا، هه‌ر ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ چوومه دیداری"
یادداشتانه له خزمه‌تیان دا بووم .فڕۆکه‌که‌ی شووڕه‌وی دوای دووسه‌عات هه‌ڵفڕین له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران له سه‌ر زه‌وی هه‌ڵنیشت و هه‌یئه‌تی کورد له لایه‌ن نوێنه‌ری قه‌واموسه‌لته‌نه سه‌رۆکوه‌زیر و کورده‌کانی دانیشتووی تاران و ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕووناکبیران و پیاوانی سیاسیی ئێران و هۆگرانی جێبه‌جێ بوون و به‌ڵاداخرانی گیروگرفته‌کانی وڵات به شێوه‌یه‌کی شایان پێشوازییان لێ‌کرا و به کاروانێک له ماشێنی ئه‌وانه‌ی به پیله‌وه هاتبوون به‌ره‌و هوتێل ده‌ربه‌ندی شیمران وه‌ڕێ که‌وتن. له ساڵۆنی هوتێل ده‌ربه‌ند ڕیوڕوسمی خوناساندن و دیسان به‌خێرهێنانه‌وه له لایه‌ن نوێنه‌ری قه‌واموسه‌لته‌نه و ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه نووسان به‌ڕێوه چوو و دوای دووسه‌عات وتووێژی خۆمانه و ئاسایی له گه‌ڵ خه‌ڵک و ڕۆژنامه نووسان، قازی محه‌مه‌د چووه ویلای ژماره 5ی هۆتێل ده‌ربه‌ند که بۆ میواندارێتی و حه‌سانه‌وه‌ی ئه‌وان ئاماده کرابوو.
له‌م سه‌فه‌ره دا، دیدارێک له نێوان قازی محه‌مه‌د و ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نووری پاشا کرا. ئیحسان نووری پاشا ڕێبه‌ری ڕاپه‌ڕینی ئاگری بوو که له‌به‌ر هاوکاری ڕه‌زا خان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ترکیه تێک شکابوو داڵده‌ی هێنابوو بۆ ئێران و له تاران ده‌ژیا و مافی نه‌بوو له تاران ده‌رکه‌وێ. قازی محه‌مه‌د له گه‌ڵ ئاغای دوکتور هاشمی شیرازی که پێوه‌ندییه‌کی زۆر نزیک و گه‌رمی له گه‌ڵ ئیحسان نووری پاشا هه‌بوو، چوونه ماڵی ئه‌وان و چه‌ند سه‌عاتێک له ماڵی ئیحسان نووری خه‌ریکی وتووێژ و لێکدانه‌وه‌ی کار‌و باری کوردستان بوون.
له دیوی میوانان له ماڵی ئیحسان نووری ئاڵای کوردستان به دیواره‌وه هه‌ڵاوه‌سرابوو و هه‌ر وه‌ها نیشانی حیزبی خۆیبوون له سه‌ر مێزی کاری داندرابوو.
ئه‌من ئه‌و ڕۆژه جلوبه‌رگی نیزامی کوردستانم ده‌به‌ر کردبوو که ئه‌وه‌ش بۆ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هاتبوون به پێشوازه‌وه تازه بوو و ببووه جێی سرنج و پرسیاری هێندێکیان. سه‌دری قازی لێی پرسیم هه‌ر به‌و جلوبه‌رگه‌وه هاتووی بۆ تاران یان چاکه‌ت و شه‌ڵواریشت له گه‌ڵ خۆت هێناوه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌وا به مه‌به‌ستی وتووێژ بۆ ئاشتی و پێک هاتن ته‌شریفیان هێناوه بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره باشتره ئه‌تۆش چاکه‌ت و شه‌ڵوار ده‌به‌رکه‌ی. منیش به قسه‌م کرد و دوای دامه‌زران له ویلای ژماره 5ی هۆتێل ده‌ربه‌ند جلوبه‌رگه مه‌ده‌نییه‌کانم ده‌به‌ر کرد. له ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ک مانه‌وه له تاران، قازی محه‌مه‌د دووجار له گه‌ڵ قه‌واموسه‌لته‌نه سه‌رۆکوه‌زیر و چه‌ندین جار له گه‌ڵ ئاغایانی موزه‌فه‌ری فیرووز جێگری سه‌رۆکوزیر و سه‌رله‌شکر ڕه‌زم ئارا سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌ش له کۆشکی هاوینه‌ی وه‌زاڕه‌تی کاروباری ده‌ره‌وه له زه‌رگه‌نده دیدار و وتووێژی کرد. دووجاریش له سه‌فاڕه‌تی شووڕه‌وی له گه‌ڵ سادچیکۆف سه‌فیری ده‌وڵه‌تی شووڕه‌وی دیدار و وتووێژی کرد. سه‌باره‌ت به وتووێژه‌کان تا ئه‌و جێیه‌ی که من ئاگادار بووم پێشنیاری قه‌واموسه‌لته‌نه و ده‌وڵه‌تی شا ئه‌وه بوو ناوچه کوردنشینه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران، ئه‌ستانه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان و کرماشان به نێوێکی یه‌گرتوو وه‌ک ئه‌ستانی کوردستان وه‌کوو یه‌که‌یه‌کی دیاریکراو بناسن و ئه‌ستانداری ئه‌م ئه‌ستانه گه‌وره‌یه‌ش شه‌خسی قازی محه‌مه‌د بێ. هه‌ڵسوکه‌وتی قازی محه‌مه‌د له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و وتووێژکاران له ڕووی مه‌تانه‌ت و چاکه خوازییه‌وه بوو و ته‌نانه‌ت له قسه کردن له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌واڵنووسانی چاپه‌مه‌نییه‌کانیش که سه‌باره‌ت به نێوه‌رۆکی وتووێژه‌کان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت پرسیاریان لێ ده‌کرد له نیازچاکی و سه‌رنجی باشی ئاغای قه‌واموسه‌لته‌نه له وتووێژه‌کاندا ده‌دوا و لێ ڕازیبوونی خۆی ده‌رده‌بڕی به‌ڵام ئه‌من وام هه‌ست ده‌کرد به‌ڕێزیان پێی وانه‌بوو پێشنیاره‌کانی حکوومه‌ت له ڕووی نیاز باشییه‌وه بێ جا بۆیه وڵامدانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی به‌سته‌وه به چوونه‌وه‌ی کوردستان و ڕاوێژ له گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی و ده‌وڵه‌تی کوردستان. کاتی هاتنه‌وه بۆ ته‌بریز [ته‌ورێز] و ئاڵ‌و گۆڕی بیروڕا له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئازه‌ربایجان و له قسه نهێنییه‌کانی سه‌فیری شووڕه‌وی و کاربه‌ده‌سته پله به‌رزه‌کانی ئه‌وان له ته‌ورێز واده‌رده‌که‌وت که هه‌ر دووک لایان له قبووڵ کردنی ئه‌و پێشنیاره ناڕازی بن و بۆچوونی گشتی ئه‌وه بوو که حکوومه‌تی نێوه‌ندی و شه‌خسی قه‌وام و موزه‌فه‌ری فیرووز له فکری ئه‌وه‌دان دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تی بخه‌نه نێوان دووحکوومه‌تی ناوچه‌یی ئازه‌ربایجان و کوردستان و شووره‌وییه‌کانیش له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێشتر پێیان خۆش بوو له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران کێشه نه‌که‌ن و له‌گه‌ڵی پێک بێن پییان وابوو تا کوو وه‌رگرتنی ئاکامێکی یه‌کجاره‌کی و لێبڕاوانه له وتووێژه‌کانیاندا له گه‌ڵ قه‌وام سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئیمتیازی ده‌رهێنانی نه‌وتی باکوور ده‌بێ به گوێره‌ی قسه‌ی مۆڵۆتۆف هێندێک پشیله‌یان به ده‌سته‌وه بێ بۆ دارکاری کردن و له لایه‌کی دیکه‌وه ئازه‌ربایجانییه‌کانیش نه‌یان ده‌ویست کوردستان یه‌ک لایه‌نه و سه‌ربه‌خۆ له‌وان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران پێک بێ و کوردستان هه‌ڵکه‌وت و سنووڕیکی دیاریی جوگرافیایی له نێو ئێران‌دا په‌یدا بکا و به‌ڵکوو ده‌بێ له مه‌ڕ مافه ڕه‌واکانی خۆی له ئاستێکی زۆر که‌مدا ڕازی بێ.
سه‌فه‌ری قازی محه‌مه‌د بۆ تاران به بێ وه‌ده‌ستخستنی چ ئیمتیازێک کۆتایی هات . به‌ڕێزیان له‌و سه‌فه‌ره‌دا چاکه‌ت و شه‌ڵوارێکی عابی که‌مڕه‌نگ و ساده‌ی ده‌به‌رکردبوو و هه‌ڵسوکه‌وت و ئاکار و هه‌ستان و دانیشتنی وه‌کوو هه‌میشه مه‌عقوول و له سه‌ره‌خۆیانه بوو. به‌هه‌مان گه‌وره‌یی و مه‌تانه‌نه‌تی هه‌میشه‌یی خۆی و به ڕووی خۆش له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌هاتن بۆ دیداری ده‌جووڵاوه. به‌ڕاستیش به‌رده‌نگی خۆی ده‌خسته ژێر کارتێکه‌ری دڵ‌پاکی ومه‌تانه‌تی خۆی. له‌و هاوپرسه‌کیانه‌یدا که له گه‌ڵ هه‌واڵنووسانی ڕۆژنامه‌کانی تاران‌دا کردی و له‌وانه ڕۆژنامه‌ی ڕه‌هبه‌ر و ئێرانێ ما به ڕسته‌ی ڕاشکاو و کورت و به باوه‌ڕی به ئازادی و دێمۆکڕاسی بۆ ئێران و باسی پێشینه‌ی مێژوویی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و دره‌بڕینی هیوا بۆ ڕێککه‌وتن و پێک هاتن له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران، زاڵبوونی خۆی به سه‌ر بابه‌تی سیاسی و ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به باشی نیشان ده‌دا.
ورده ڕیشاڵی دیداره‌کانی قازی محه‌مه‌د له تاران له گه‌ڵ سه‌فیری ئینگلیستان، ئارچیباڵد ڕوزڤێڵت و ئیحسان نووری پاشا، له کتێبی بیره‌وه‌رییه سیاسییه‌کانی دوکتور هاشمی شێرازی دا هاتووه.
قازی محه‌مه‌د دوای یه‌ک حه‌وتوو مانه‌وه له تاران هه‌ر به‌و فڕۆکه‌یه‌ی شووڕه‌وی که له خه‌تی هه‌وایی ته‌بریز [ ته‌ورێز] – تاران‌دا هاتووچووی ده‌کرد گه‌ڕاوه ته‌ورێز و دوو ڕۆژیش له ته‌ورێز مایه‌وه و سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌کانی قه‌وام له گه‌ڵ سه‌رانی حکوومه‌تی ئازه‌ربایجان بیروڕای ئاڵوگۆڕ کرد و ڕۆژی 27 / 4 / 1325 ی هه‌تاوی [ 18ی ژووییه‌ی 1946] له نێو به پیله‌وه هاتن و پێشوازی ئه‌ندامان و کۆمیته‌ی نێوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی که تا میاندواو به پیل به‌ڕێزیانه‌وه هاتبوون و هه‌روه‌ها له لایه‌ن خه‌ڵک و ژماره‌یه‌کی زۆر له عه‌شیره‌ته‌کان و گوندنشینه‌کان که هه‌ستی خۆیان ده‌رده‌بڕی و گوڵبارانیان ده‌کرد گه‌یشته‌وه مهاباد."
سه‌رچاوه " پێشه‌وای بێداری، بێره‌وه‌رییه‌کانی سه‌عیدی هومایوون، به حه‌ولی هاشمی سه‌لیمی،بڵاوکه‌ره‌وه ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2004. لل 71، 72 ، 73 و 74 "
تێبینی : سه‌عیدی هومایوون له تاریخی چوونی قازی بۆ تاران دا هه‌ڵه‌ی کردووه، هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی دیکه، ڕۆژنامه‌ی کوردستان ، ڕۆژنامه‌ی دنیا ژماره‌ی 385، 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1334ی هه‌تاوی، دوکتور هاشمی شیرازی ئه‌و تاریخه‌یان به 5 / 4 / 1325 ی هه‌تاوی [ 27ی ژوه‌نی 1946 ] باس کردووه. به‌ڵام تاریخی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مهاباد ئه‌و جۆره‌ی هومایوون ده‌ڵێ 27 / 4 / 1325 ه، چونکوو ڕۆژنامه‌ی کوردستان یش له ژماره‌ی 69 [یه‌کشه‌مۆ 30 ی پووشپه‌ڕی 1325 ی هه‌تاوی] دا ده‌نووسێ:" پێشه‌وای
مه‌زنی کوردستان کورد و کوردستانی به دیداری مباره‌کی شاد کرد و ژیانده‌وه. حه‌زره‌تی پێشه‌وا که له سه‌فه‌ری تاران گه‌ڕاوه چه‌ند ڕۆژێک ته‌شریفی له ته‌ورێز ماوه و ڕۆژی 26 – 4 – 25 که خه‌به‌ری هاتنه‌وه‌ی به مهاباد گه‌یشت هه‌یئه‌تی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی و سه‌رانی حکوومه‌تی میللی و سه‌رکردانی ئه‌ڕشه‌دی کوردستان و موحته‌ڕه‌مین تا میاندواو و شاگردانی مه‌داریس و هێزی ناوه‌ندی و نزیکه‌ی ده هه‌زار نه‌فه‌ر پیاو و ژن و گه‌وره و پچووک له هه‌موو ته‌به‌قه‌یه‌ک تا یه‌ک فه‌رسه‌خی مهاباد به پێشوازی پێشه‌وای خۆشه‌ویستی خۆیانه‌وه چوون و سه‌عات 6ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 27 – 4 – 25 له نێو چه‌پڵه ڕێزان و گوڵ باران ته‌شریفی گه‌یشته‌وه مهاباد و کوردستانی به دیداری مباره‌کی شاد کرد و ژیانده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موان به تایبه‌تی شاگردانی مه‌داریس و یه‌که‌تی جه‌وانان ئه‌حواڵ پرسی و ئیزهاری لوتفی فه‌رموو".
له‌و سه‌فه‌ره‌ی تاران دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هومایوون ده‌ڵێ، دوکتور شیرازی باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه قازی محه‌مه‌د له‌وێ چاوی به ئارچیباڵد ڕوزڤێڵت که‌وتبێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر