زۆر ڕێی تێده‌چێ ئه‌م وێنه‌یه‌ی پێشه‌وا له‌و سه‌فه‌ری تاران‌دا بۆ دیدار له گه‌ڵ قه‌واموسه‌لته‌نه [4ی پووشپه‌ری 1325 تا 24ی پووشپه‌ڕی 1325 ] هه‌ڵگیرابێ.
به‌شێک له نوتقی پێشه‌وا سه‌باره‌ت به دیداری له گه‌ڵ قه‌واموسه‌لته‌نه
" کوردستان، ژماره 72 ، سێشه‌مۆ 8ی گه‌لاوێژی 1325ی هه‌تاوی/ 30 ژووییه‌ی 1946
نوتقی حه‌زره‌تی پێشه‌وای موعه‌زه‌می کوردستان جه‌نابی قازی محه‌مه‌د له کاتی ڕۆیشتن بۆ ورمێ
ڕۆژی هه‌ینوو 4 – 5 – 1325 [ 26 – 07 – 1946 ] سه‌عاتی 11 پێشه‌وای موعه‌زه‌می کوردستان حه‌زره‌تی قازی محه‌مه‌د له کاتێک دا خۆی ئاماده کردبوو که بۆ پێڕاگه‌یشتن به هێندێ کاران بۆ لای ورمێ و مه‌ڵبه‌نده‌کانی کوردستانی باکوور بچێت به حوزووری ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاغایانی مامه‌ش و زه‌رزا و ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی شاری نوتقێکی به تینی ئیراد کرد.
" .... بۆ خۆتان ده‌زانن که ئه‌من بۆ وه‌رگرتنی حقووقی کورد شه‌و و ڕۆژ وچانم نه‌داوه و ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ش به فه‌خر ده‌زانم.تا یه‌ک ڕۆژم له دنیا مابێ ده‌ست له فیداکاری هه‌ڵناگرم و به هه‌موو که‌سێکی ده‌سه‌لمێنم که کورد شایانی ژیانه. و، دیسان بۆ خۆتان ده‌زانن که له پێشدا ئێمه به هیچ جورێک داوای ته‌جزییه‌ی ئێرانمان نه‌کردووه و ته‌نیا مه‌به‌ستمان ئازادی خۆمان و پاراستنی دێمۆکڕاتی بوو، به‌ڵام له پێشدا کاربه‌ده‌ستانی ئێران بێجگه‌له‌وه‌ی جوابیان نه‌داینه‌وه شۆخیشیان به داوای ئێمه کرد و ناچار بووین حکوومه‌تی میللیمان دامه‌زراند و هێزی خۆمام له به‌رانبه‌ر ئه‌وان دا تاقی کرده‌وه. ئه‌وان که ویستیان له‌مه بێنه پێش، ئێمه‌ش له‌وان چووینه پێش،ئێستاش ئه‌وان حازر بوون پاشه‌کشێ بکه‌ن، ئێمه‌ش ئاماده بووین بکشێینه‌وه. ئه‌وان ده‌گه‌ڵمان هاتوونه باری پیاوه‌تی،ئێمه‌ش گوێیان بۆ ڕاده‌گرین.
له سه‌فه‌ری تارانم دا ده‌گه‌ڵ ئاغای قه‌واموسه‌لته‌نه زۆرم گفتوگۆ کرد. ئاغای قه‌واموسه‌لته‌نه نه‌زه‌رێکی موساعیدی ده‌گه‌ڵ کوردان هه‌یه. ڕۆژێک ئاغای قه‌وام پێی کوتم: ئه‌وا ئێمه‌ش بووینه دێمۆکڕات و حیزبی دێمۆکڕاتی ئێرانمان دامه‌زراندووه، وا به باش ده‌زانم که نێوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بگۆڕن و نێوی بنێن حیزبی دێمۆکڕاتی ئێران. منیش وڵامم داوه که ئه‌من به بێ ته‌سویبی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی هیچ کارێکی ناکه‌م،چونکوو دێمۆکڕاتی مانای ئه‌وه‌یه که شه‌خس ناتوانێ مه‌سڵه‌حه‌تی میلله‌تی بێ موشاوهره بگرێته ده‌ستی خۆی. ئاغای قه‌وام ددانی به‌وه‌دا هێنا که کوردستان شایانی ته‌قدیره و میلله‌تی کورد ئاماده‌ی هه‌موو جوره فیداکارییه بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دێمۆکڕاتی و کوتی: " نێهزه‌تی دێمۆکڕاتی کوردستان به پشتیوانێکی گه‌وره‌ی خۆمان ده‌زانین و ئومێدمان ئه‌وه‌یه که به هۆی ئێوه‌وه دێمۆکڕاتی له ته‌واوی ئێران دا بڵاو بێته‌وه".... وه ئه‌گه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ی منیش ده‌پرسن: بۆ خۆتان ده‌زانن که ئازه‌ربایجانی برا و پشت و په‌نای ئێمه‌ن و ئه‌م ڕۆژانه بیستوومه که له ئه‌تڕافی ورمێ هێندێ له کورده‌کان ئه‌سبابی زه‌حمه‌تی هێندێ له برا ئازه‌ربایجانییه‌کانیان فه‌ڕاهه‌م هێناوه و ناڕێکییان که‌وتووته نێوان.ئه‌مه کارێکی یێجگار خراپه. مومکین نییه تهعهدی به حقووقی هیچ فه‌ردێکی ئازه‌ربایجانی یا کورد بکرێ.به پێی په‌یمانی نێوانی کورد و ئازه‌ربایجان خیانه‌ت به ئه‌فڕادی ئازه‌ربایجانی خیانه‌ت به ئه‌فڕادی کورده. جا ده‌چم بزانم مه‌به‌ستیان له‌م جوره کاره ناحه‌زانه چییه و بۆچی واده‌که‌ن؟........... "
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر