دوو نووسینی مه‌نافی که‌ریمی له گۆڤاری نیشتمان دا
نیشتمان ژماره‌ی – 2 ساڵی یه‌که‌م خه‌زه‌ڵ وه‌ری 1322 [ی هه‌تاوی ]
ئه‌ی لاوی کورد
م.آریا _ 27 خاوه‌ندی میداڵی ئاڵای کوردستان
له ڕێگای وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان – له پێناوی سه‌ربه‌ستی کورد – بۆ له ناو بردنی هه‌موو ئه‌م چه‌وتی و ناره‌وایانه‌ی له کورده‌واریدا هه‌یه، بۆ ئهستاندبی حه‌قی مه‌شرووعی خۆت و دوایی هێنان به‌م حاڵه په‌رێشانه‌ی ئێستای قه‌ومه‌که‌ت و به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی حه‌ز به دیلی و ئێخسیری مان ده‌که‌ن هه‌ڵسته!
ژیان به بێ سه‌ربه‌ستی و سهربهخۆئی چییه؟ ڕابه! دایکی نیشتمان چاوه‌نواڕی قیامی تۆیه؛ قیامێکی وا که له جاده‌ی شارستانێتی ده‌رنه‌که‌وێت؛ قیامێکی هه‌موو چاره ڕه‌شی و نه‌گبه‌تێکی له سه‌ر نه‌ته‌وه و هاونیشتمانهکانت هه‌ڵبگرێت. هه‌ڵسته! نێهزهتێکی بکه چونکوو سه‌وره‌ی لاوه‌کان ده‌سمایه و خه‌زێنه‌ی ڕۆژی ته‌نگانه‌ی نیشتمانه؛ هیوا و ئومێدی ڕزگار بوونه. چ خۆشه ئه‌م ڕۆژه که ده‌نگی لاوه‌کانی کورد بۆ وه‌گیرخستنی سه‌ربه‌ستی ئه‌م میلله‌ته مه‌زلووم و حه‌ق خوراوه دونیا بخاته جونبش و جووڵانه‌وه .
ئه‌ی لاوه‌کانی کورد ڕێککه‌ون. قودره‌ت و ئیقتیدار له ڕێککهوتنا شێردراوهتهوه، به نیرووی یێکه‌تی و برایه‌تی به شمشیری نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌و ده‌ستانه‌ی به ناحه‌ق بۆ سه‌ر وڵاتی ئێوه درێژ کراون و ئه‌ستۆی براکانت ڕێک ده‌کوشن بپه‌ڕێنه و خاکت پاکی کوردستان بێنه وێنه‌ی به‌هه‌شتی خۆش و خوڕه‌م.
ئه‌ی لاوی هێزداری کورد تێبکۆشه! تا وه‌کوو باپیرهکانت له وڵاتی "نایری"، "کوردتهن"، " کوردیهن" دا به دونیایان نیشان دا ئه‌تۆش هێز و توانایی خۆت پێشانی دانیشتووه‌کانی ڕووی زه‌وی بده‌ی، مه‌گه‌ر نازانی چۆن به ناحه‌ق و زوڵم ئه‌م خاکه پیرۆزه‌ی تۆیان دابه‌ش کردووه و هه‌ر پارچه‌یه‌کی خراوه‌ته ژێر حوکمی ده‌وڵه‌تێکی بێگانه که به ئاره‌زووی خۆیان له هه‌موو ئه‌و نێعمهتانهی خوا به‌خشیوێتی به کوردستان که‌لک ئه‌ستێنن و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌په‌رژێته سه‌ر فکر و خه‌یاڵی ئازادیی خۆی هه‌ر ڕۆژه به نه‌وعێک سه‌ری گه‌رم ئه‌که‌ن.
ڕۆژێکی به پاره و دراو عهشیرهتهکانمان هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنن و ئه‌یانکه‌ن به به‌رهه‌ڵست و مانیعی کاری لاهوهکان؛ جارێکی تر به وه‌سیله‌ی کاربه‌ده‌ستانی خۆیان تۆوی نیفاقیان له ناوا ئه‌پڕژێنن و به گژ یه‌کیاندا ئه‌که‌ن تا یه‌کتر بکوژن. ئاخر تا که‌نگێ وا بێ موبالاتی ده‌بی، بۆچی مه‌گه‌ر تۆ گوێت له ئاه و ئاهوناڵه‌ی دایکی نیشتمان نییه وا به‌ده‌ست بێگانه‌وه ئه‌گری و ئه‌ناڵێنێ. ڕاپه‌ڕه و بگه‌ره فریای دایکی نیشتمان که له تۆ زیاتر که‌سی نییه بگاته هاواری.
نیشتمان 7- 8 – 9 ساڵی یێکه‌م خاکه‌لێوه،بانه‌مه‌ڕ- جۆزه‌ردانی 1323 [ی هه‌تاوی]
قه‌ومی کورد لایقی ژیانه
آ.ل.ب ؛ م.آریا 26
بێ گومان بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له چه‌رخی بیسته‌ما بۆ جه‌ختی (ئیسباتی) نه‌مری ئه‌م ڕۆڵه ئازا و زرینگه‌ی ڕه‌گه‌زی "ئاری" ده‌لیلێکی گه‌وره و به‌هێزه و هه‌ر وه‌ها پێشان ده‌دا له‌وه‌و دواش کورد بۆ ژیانی لیاقه‌تی هه‌یه.
زۆر میلله‌تی هێزدار و گه‌لێک حکوومه‌تی زلی وا بوون که بۆ مانه‌وه و نه‌مردنی خۆیان ئه‌وه‌نده تێکۆشاون تابهجارێک له ناو چوون و پووچ بوونه‌ته‌وه یا تێکه‌ڵ به نه‌ته‌وه‌یه‌کی له خۆیان جیاواز بوون؛ به‌ڵام کورد ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مه‌وانیع و بهرههڵستانهش که دوژمنانی بۆیان حازر کردووه به هۆی زانایان و بڵیمه‌ته‌کانی خۆی به‌رانبه‌ر سووڕانی چه‌رخی زه‌مان شێرانه ڕاوه‌ستاوه و لافاوی ڕۆژگار نه‌یتوانیوه له ناوی ببات.
هه‌ر لاپه‌ڕێکی له دیرۆکدا هه‌ڵی بده‌یته‌وه به زمانی بێده‌نگی بۆت ده‌گێڕێته‌وه که له قروونی پێشوو دا کورد چه‌ند حکوومه‌تی گه‌وره‌یان بنیاد ناوه و له‌م دوایانه‌ش دا که کورد ده ژێر به‌یداغی عوسمانی دا ژیاون وه‌نه‌بێ به زۆری شمشیر ملیان بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته که‌چ کردبێ، به‌ڵکوو حکوومه‌تی عوسمانی که ئه‌و ده‌می به ناوی (خه‌لافه‌تی ئیسلام ) ه‌وه ئیداره ده‌کرا ئه‌وانی بانگ کرده ژێر به‌یداغی ئیسلام ؛ کوردی به‌سته‌زمانیش که دڵێکی ساده و پاک و خاوێنی هه‌یه، هه‌موو که‌س وه‌کوو خۆی ده‌زانێ،بۆ پێشکه‌وتنی کاروباری ئیسلام ملی بۆ جه‌نابی خه‌لیفه که‌چ کرد، ئیتر خۆ نهێنی دڵی خه‌ڵکیش، کوردی ساده و دڵپاک به جێی خۆی نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کانیش زۆر که‌می تێده‌گه‌ن. کورد وای ده‌زانی خه‌ڵیفه سێبه‌ری خوایه له سه‌ر زه‌وی، هه‌ر که‌س له فه‌رمانی ده‌رچێت خوا ده‌یباته جه‌هه‌ننه‌م! ئیدی نه‌یده‌زانی له دوایی دا ده‌ستی ده‌کرێت به زاخا و هه‌موو ڕێوشوێنێکی کوردایه‌تی لێ مه‌نع ده‌کرێت، کوشتوبڕێکی بێ مانه‌ندی تێ ده‌خرێ و هه‌موو حقووقێکی لێ غه‌سب ده‌که‌ن.
* مه‌نافی که‌ریمی له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڤاری ڕوانگه (ژماره‌ی 11، ئۆکتۆبری 2002) ده‌ڵێ به ڕێگه‌ی عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی ڕا بووته ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه و ناوی نهێنی ( م.ئاریا و ژماره‌ی 21) بووه. که‌چی له‌و دوو وتاره‌ی له "نیشتمان" دا چاپ بوون جارێک نووسراوه ( م.آریا 27) و جارێک ( م.آریا 26). بێ‌شک ئه‌وانه هه‌ڵه‌ی چاپین، چونکوو ئینسان نێوی خۆی له هه‌موو که‌سی دیکه باشتر ده‌زانێ.
لێکۆله‌ره‌وه‌ی کورد سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له کتێبی " نگاهی به تاریخ مهاباد ' دا ده‌ڵێ به هاوفکری له گه‌ڵ قادری موده‌ریسی و سه‌دیقی حه‌یده‌ری فارووقی هێندێک له نێوه نهێنییه‌کانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه و ڕه‌مزی دیکه‌ی ساخ کردووه‌ته‌وه، بۆ وێنه: آ.ل.ب نیشانه‌ی ڕه‌مز بووه بۆ شاری مهاباد
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر