هاشمی خه‌لیل زاده ئه‌ندامی ده‌فته‌ری وه‌زاڕه‌تی هێزی کوردستان و له نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی کوردستان
ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ژماره‌ی 43، شه‌مۆ 14ی بانه‌مه‌ڕی 1325 [ی هه‌تاوی] / 4ی مه‌ی 1946ی زایینی
به موناسه‌به‌تی جێژنی مانگی مه
هاشمی خه‌لیل زاده
برایانی خۆشه‌ویست! جووتیاران و کرێکارانی ئازیز! ڕۆژتان باش، جێژنهتان پیرۆز!
ئێوه و ئێمه که ئه‌وڕۆ له شاری ئازاد و جوانی مهاباد، له‌و ساحه موقه‌ده‌سه‌ی یانه‌ی فه‌رهه‌نگی سۆوێت و کورد به شادی و خۆشحاڵی له ده‌وروبه‌ری یه‌کتر وه‌کۆ بووین و گوێ بۆ قسه‌ی یه‌کتر ڕاده‌گرین، ڕۆژێکی زۆر گه‌وره و به شه‌وکه‌ته ئه‌وڕۆ، ڕۆژێک و ساتێکی زۆر به نرخه که قه‌ڵه‌م و زبان له تاریفی به ته‌واوی ڵاڵ و کوله؛ چونکوو له‌و ڕوژه دا بووه ئینقیلاب و قیام بۆدوایی دان به ژینی هه‌تیوبار و هه‌ژاری جووتیاران و کرێکاران ده‌ست پێکراوه و له‌و ڕۆژه به‌ولاوه بووه که قالبی بێ روحی ئه‌وان له ده‌ست و چنگاڵی بورژوازی و کاپیتالیسته‌کان ( شارستانی و سه‌رمایه‌دار) ڕزگاری هاتووه و وه‌ک باڵنده‌یێکی له قه‌فه‌س به‌ڕه‌ڵا بووه و له ئاسمانی ژین و گه‌ڕین و فڕین هاتوون و له‌ولایه‌شه‌وه به جۆرێک له‌به‌ند و کۆت، له عه‌بدایه‌تی عه‌بدی به ته‌ماع و زاڵم ( شێخی سه‌عدی فه‌رموویه‌تی: ' چشم تنگ مرد دنیادار را / یا قناعت پر کند یا خاک کور' ) به‌ڕه‌ڵا و خه‌ڵاس بوون که به‌ر له عیباده‌تی خودا و خزمه‌تی نیشتمان فکر و زیکرێکی دیکه‌یان نییه. چونکوو به هۆی ئینقیلابی مانگی "مه" شالووده و ئه‌ساسێکی وایان دامه‌زراندووه که له ده‌ست ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی خۆیان به‌هره‌یێکی وایان ده‌ست ده‌که‌وێ که هه‌ژاری و ڕووت و قووتی و برسیایه‌تی له ناو ماڵ و منداڵه جوانه‌کانیان نه‌ماوه، ژینیان ڕێک و پێک و به گوێره‌ی قانوونی دێمۆکڕاسییه.قووه‌ی تهولیدیان که‌م یا زۆر عاید به خۆیانه و که‌سی تر، یانی نه‌فعی عموومی بۆ مهسالحی عموومی سه‌رف ده‌کرێ.
کرێکاران و جووتیارانی خۆشه‌ویست ڕووی قسه‌م له ئێوه‌یه چاک ورد بنه‌وه و گوێ ڕاگرن؛
ئه‌وڕۆ یانی هه‌وه‌ڵی مانگی " مه" که له ته‌واوی دنیا دا زه‌حمه‌تکێش و کرێکار و ڕه‌نجبه‌ر به جێژنی ده‌گرن، بۆیه‌یه که بیرێکی له ڕۆژگاری پێشووی برایانی شه‌هیدی خۆیان که بۆ ڕزگاری ته‌به‌قه‌ی کارگه‌ر خوێنیان ڕژاندووه وه له گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن کارخانهجاته خوێن مژه‌کان به‌ربه‌ره‌کانیان کردووه، بکه‌نه‌وه.چونکوو 59 ساڵ لهمهوپێش یانی له ساڵی 1867ی میلادی مه‌سیح دا کرێکارانی شاری شیکاگۆ بۆ وه‌رگرتنی حه‌قی خۆیان کۆبوونه‌وه و قیامیان به پێچه‌وانه‌ی کارداره‌کانی بلهوهز به‌پا کرد و پاره نمایشاتێکیان بۆ داوای حه‌قی مه‌شرووعی خۆیان به‌جێ هێنا، به‌ڵام "لیدری" کارخانه و سه‌رمایه‌داره به زه‌بروزه‌نگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌زلووم کوشی ته‌به‌قه‌ی کارگه‌ر له به‌ر خاتری زگ زلی خۆیان ئیدامه بده‌ن، پووڵیان به ئاژان و پۆلیس دا که لیباسی مه‌خفی کارگه‌ری ده‌به‌ر بکه‌ن وبۆمی ده‌ستی به دزی هه‌ڵگرن و داخڵی ناو کۆمه‌ڵی کرێکاران ببن و کارێکی وا بکه‌ن ئیدیعای مه‌شڕووعی ئه‌و ڕه‌نجبه‌ره هه‌ژارانه به ناحه‌ق جیلوه بده‌ن و ببنه باعیسی له به‌ین چوونی ئه‌وان.
به‌ڵێ واشیان کرد، یانی پۆلیس و ئاژانه موزدوورهکان به لیباسی کارگه‌ری له ناو کۆمه‌ڵی کرێکاران چه‌ند دانه‌یه‌کیان بۆمبی ده‌ستی هاویشته ناو پۆلیسی ئینتیزاماتی شاری، وه پۆلیسی ئینتیزامات که له هه‌وه‌ڵه‌وه به هۆی تهتمیعی ساحێب کارخانان و پووڵداران ئاماده‌ی دیفاع کرابوون، ئه‌و کارگه‌ره بێچارانهیان وه به‌ر ڕه‌گباری موسه‌لسه‌ل دا و چه‌ند هه‌زار که‌سیان لێ کوشتن. به‌ڵام خودا ڕاسته و ڕاستی لێ خۆش دێ.خودای گه‌وره و به ڕوحم، خودای کۆمه‌گ و پشتیوانی هه‌ژار و هه‌تیوان کارێکی وای کرد که ئه‌و پۆلیسانه‌ی به ماڵی دونیا و پاره بۆ جیلوهدانی " حه‌ق به ناحه‌ق" هه‌ڵیان خهڵهتاندبوون و بوونه باعیسی خوێن ڕێژی و کوشتاری جووتیر و سه‌پان و کرێکاران، له پاش ماوه‌یه‌کی که‌م هاتن و له دادگای عموومی دا سڕی دیکتاتۆڕانه‌ی سه‌رمایه‌دار و ساحێب کارخانانیان فا‌ش و بڵاو کرده‌وه ( یاڕه‌بی خودایه هه‌ر که‌س له نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ پووڵ و ته‌ماعی مه‌قامی بێ جێ هه‌ڵ دهخهڵهتێ و ده‌بێته باعیسی تێکدانی مه‌ڕامی دێمۆکڕاسی و ئازادیی کوردستانی گه‌وره، نیفاق و براکوژی وه‌ڕێ ده‌خات ده هه‌وه‌ڵ وههله دا یارمه‌تی نه‌ده‌ی و به‌ڵکوو بۆ ڕێگای ڕاست و نیشتمانپه‌روه‌ری هیدایه‌تی بکه‌ی و ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ست هه‌ڵ نه‌گرێ خودایه زه‌لیل و ڕووڕه‌شی دونیا و قیامه‌تی بکه‌ی " انشاالله") به هۆی ئه‌و کاره ئه‌وه‌ڵه‌ن بوونه باعیسی ڕزگاری ئه‌و عیده‌ی که له حه‌بس دا له ژێر زنجیر و به‌ند و کۆتی یه‌خسیری دا دهناڵان و له‌م لایه‌شه‌وه بوونه باعیسی ئه‌وه که کرێکار به هیچ له‌ونێکی ده‌ست له حه‌قی مه‌شڕووعی خۆی هه‌ڵ نه‌گرێ.
ئه‌وه بوو که هه‌موو کرێکاری دونیا له خه‌وی غه‌فڵه‌ت ڕاپه‌ڕین و به چه‌کی تێگه‌یشتن که ده‌بێ وه‌ک زنجیری پۆڵا له قه‌دی یه‌کتر هاڵێن و له چاره ڕه‌شی یه‌کتر دا شه‌ریک بن، هه‌تا به ئاوات و ئاره‌زووی خۆیان که ڕزگاری له بهردهگی و بهندهگییه بگه‌ن.
له نه‌تیجه‌ی ئه‌و بیره خاوێنهدا له ساڵی 1889 له کۆنگره‌ی به‌ینه‌لمیله‌لی دا کرێکارانی سۆسیالیست تهسمیمیان گرت که هه‌موو ساڵێ هه‌وه‌ڵی مه که ڕۆژی بێ گوناهی و حه‌ق وه‌ده‌رخستنی کرێکارانی مه‌زلوومی شیکاگۆیه بووه، له ته‌واوی دونیا دا جێژن و شادمانی بگرن، هه‌تا هه‌ستی تۆڵه ئه‌ستاندن له سه‌رمایه‌دارانی بلهوهز زیاتر وه جۆش و خرۆش بێت.
ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان جێژنمان گرتووه وه ده‌مانه‌وێ کوڕ و کچ و ژن و ژیانی هه‌ناسه ساردیمان وه‌ک دونیای دێمۆکڕاسی لێ بێت. بیر‌و هێزی خۆمان بۆ دهسکهوتنێکی ژیانی به نامووس و بهڕهحهت ئاماده ده‌که‌ین و بۆ مله له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که مه‌ڕامی ئیتالیای فاشیست و هیتلێری نازییان له سه‌ر دا هه‌یه وه‌ک شێری ژیان ڕاوه‌ستاوین و هیوا دارین به هۆی برایه‌تی و یه‌که‌تی و زانست و پشتیوانی خودا و قانوونی دێمۆکڕاسی ئێمه‌ش وه‌ک کرێکارانی ته‌واوی دونیا به تایه‌به‌تی وه‌کوو ئیتیحادی جه‌ماهیری شووڕه‌وی که له‌پاش ئینقیلابی ساڵی 1917 به وه‌سیله‌ی خۆ دهپێناونانی معهلیمێکی حه‌ق په‌رست و لاگیری کرێکارانی وه‌ک "لێنین" له ده‌ست تهزار و ساحێب کارخانه خوێن مژه‌کان ڕههائیان هات، هه‌رده‌بێ ئێمه‌ش له ده‌ست ئیستیعمار و ئیستیسمار ڕههائیمان بێت ( انشاالله).
له دوایی دا هه‌موو که‌س هه‌ر له ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیر، گه‌وره و چووک ئه‌وه‌ی بزانێ ته‌به‌قه‌ی کارگه‌ر که بۆ سه‌رنگوونی له گه‌ڵ ئیستیعمار و ئیستیسمار به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کات، به ته‌نیایی قازانجی خۆیان له به‌ر چاو نه‌گرتووه، به‌ڵکوو بۆ سازمان و ته‌شکیلاتێکی تازه و نوێ ته‌واوی به‌شه‌ر، خۆ دهپێناو ده‌نێ و فیداکاری ده‌کات، هه‌تا له‌و دونیا به‌رین و درێژه دا له ناو کۆمه‌ڵی ( جامیعه) به‌شه‌ری زاڵم و مه‌زلووم، ئیستیسمارکهر و ئیستیسمارکراو نه‌مێنێته‌وه؛ و هیچ قسه‌ی تێدانییه بۆ ئه‌و بیره چاکه به تایه‌به‌تی ئه‌وانه‌ی که ئه‌سیری ده‌ستی ئیستیعمار و ئیستیسمارن بۆ ته‌شکیل و دامه‌زرانی ئه‌و جامیعه‌ی دێمۆکڕاسی ساحێب نه‌فع و به‌شن.
بژی بابی هه‌ژاران و کرێکاران مارشالیسمووس ستالین.
بژی پێشه‌وای به‌رز و سیاسه‌تمه‌داری کوردستانی مه‌زن جه‌نابی قازی محه‌مه‌د.
نامه‌ی هاشمی خه‌لیل زاده بۆ ژه‌نه‌ڕال مایۆر حه‌مه‌ڕه‌شید خانی قادر خانزاده فه‌رمانده‌ی هێزی بۆکان و مه‌نته‌قه‌ی
تێبینی : وێنه‌ی هاشمی خه‌لیل زاده و هاوڕێیانی له سه‌روبه‌ندی ئه‌ندامه‌تی له ژێ کاف دا له‌ساڵی 1944 له ته‌ورێز هه‌ڵ گیراوه و به سپاسه‌وه له کتێبی : " به‌سه‌رهاتی عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی، له ئاماده کردنی عه‌لی که‌ریمی" وه‌رگیراوه. ئه‌م وێنه‌یه‌مان پێشتریش بڵاو کردبووه‌وه. به‌ڵگه‌که‌ش له به‌رگی یه‌که‌می 'ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان، نامه و دۆکومێنت، مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت" وه‌رگیراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر