۱۳۸۷ اردیبهشت ۵, پنجشنبه

مایۆر(سه‌رلک) خه‌یروڵا عه‌بدولکه‌ریم له‌ ئه‌فسه‌رانی کۆماری کوردستان



مایۆر [ سه‌رلک ] خه‌یروڵا عه‌بدولکه‌ریم له‌ ئه‌فسه‌رانی کۆماری کوردستان

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 51، چوارشه‌مۆ 8ی جۆزه‌ردانی 1325[ی هه‌تاوی] / 29ی مه‌ی 1946

ئیعتای ده‌ره‌جه‌


له‌ نه‌تیجه‌ی له‌خۆڕابردوویی و خۆ فیداکردن بۆ حیفزی ئازادیی نیشتمان له‌ مه‌رحه‌له‌ی ئه‌وه‌ڵ دا و له‌ پاشانیش له‌ سه‌ر ته‌قازای ژه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مری پێشه‌وای موعه‌زه‌م ئه‌و برا خۆشه‌ویست و به‌رزانه‌ی بارزانی به‌و ده‌ره‌جانه‌ی خواره‌وه‌:
ئاغای عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، میرحاج ئه‌حمه‌د ، مسته‌فا خۆشناو ، به‌کر عه‌بدولکه‌ریم به‌ ده‌ره‌جه‌ی پۆدپۆڵکۆڤنیک یه‌عنی( ناییب سه‌رهه‌نگ) ، نووری ئه‌حمه‌د ته‌ها، خه‌یروڵا عه‌بدولکه‌ریم و جه‌لال ئه‌مین مه‌حموود به‌ ده‌ره‌جه‌ی مایۆری یه‌عنی ( سه‌رگورد )، عه‌بدولره‌حمان ته‌ییب موفتی و محه‌مه‌د مه‌حموود به‌ ده‌ره‌جه‌ی کاپیتانی یانی ( سه‌روانی ) له‌ لایه‌ن وه‌زیری به‌رزی هێزی کوردستان به‌ هۆی ئه‌حکامات موفته‌خه‌ر کران و پێیان ئیبلاغ کرا.

تێبینی : ئه‌م وێنه‌ی له‌ زۆر سه‌رچاوه‌ی سه‌باره‌ت به‌ کۆماری کوردستان دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌

هیچ نظری موجود نیست: