سه‌ربه‌رز (کاپیتان) محه‌مه‌د مه‌حموود قودسی له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا له زۆر بۆنه و ڕێوڕه‌سمی فه‌رمیدا به نوێنه‌رایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر مه‌لا مسته‌فای بارزانی وته‌ی پێشکێش کردووه و هه‌ر وه‌ها یه‌کێک له نووسه‌ره چالاکه کانی ڕۆژنامه‌ی کوردستان بووه.
تێنینی: ئه‌م وێنه‌یه له زۆر سه‌رچاوه‌ی چاپکراو دا بڵاو کراوه‌ته‌و و ئه‌م نامه‌ی محه‌مه‌د مه‌حموود بۆ ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د ڕه‌شیدخانی قادرخانزاده له به‌رگی یه‌که‌می " ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان، نامه و دۆکومێنت، مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت، سوید ئازاری 1992 " وه‌رگیراوه.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 28 ، چوارشه‌مۆ 7ی خاکه‌لێوه‌ی 1325 / 27ی مارسی 1947
" جێژنی نه‌ورۆز له مهاباد
3- خیتابه‌ی برای خۆشه‌ویست محه‌مه‌د مه‌حموود :
به ناوی پارتی دێمۆکڕاتی کوردی عێراقه‌وه به بۆنه‌ی جێژنی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌م.
گه‌وره‌کانم، ئه‌ی ڕاوه‌ستاوه‌کانی گه‌ل! ده‌زانن نه‌ورۆز نیشانه‌ی چ ده‌کا؟ ئه‌مه‌یه که له‌م وته‌یه‌دا وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه.
چاخهها، ساڵهایی درێژه به سه‌ر ئه‌م ڕۆژه دا ڕابردووه و گه‌لی کورد به جێژنێکی خۆشی سه‌رئه‌فرازی نه‌هێناوه‌ته ئه‌ژماردن، له‌و زنجیری ئهسارهتهدا ده‌ی ناڵاند که بێگانه پێی به‌ند کردبوو و ناخۆشی و سه‌رگه‌ردانی پێ تام ده‌کرد. ده‌رگای ئازادی و حقووقی ته‌بیعی ئینسانی لێ داده‌خست، ڕه‌نجی ڕۆڵه‌کانی بۆ شکاندنی زنجیری ئه‌ساره‌ت و نه‌زانی و ژێر ده‌سته‌یی. ئه‌م ڕه‌نجه گه‌وره‌یه له هه‌موو ماوه‌کانی مێژوو دا ئه‌وه‌ی له بیر بردبووه‌وه که جێژن هه‌یه، و ڕۆژێکیش هه‌یه که پێی ده‌ڵێن نه‌ورۆز و چاو به سه‌ره‌تای به‌هار ده‌گه‌شێته‌وه.
گه‌ل له‌و سه‌فه‌ره درێژه دڕکاوییه‌ی بۆ گه‌یشتن به قیبله‌ی مباره‌کی که " سه‌ربه‌خۆیی، ئازادییه" تووشی گه‌لێک ئه‌زییه‌ت و ناخۆشی هات.
ڕۆژ باش ئه‌ی نه‌ورۆز، هه‌زار ڕۆژباش.... ڕۆژباش ئه‌ی جێژنی میللی ڕۆژباش... ئه‌ی ڕۆژی پیرۆز! بوویته هۆی هێنانه جێی ئه‌و ڕابردووانه‌ی که له مه‌یدانی شه‌ڕه‌ف دا له خوێنا گهوزیون.تۆی خاوه‌نی ڕووناکی به تین و جوان چونکی حکوومه‌تی کوردستان و حقووقی دێمۆکڕاتی گه‌لت له ژێر باڵ دایه.
مهرعبا ئه‌ی جێژنی دڵکراوه مه‌رحه‌با! ئه‌وه ڕۆڵه‌ی کوردستان خۆی له چه‌ک داوه و له هه‌نگاوه‌کانیا سپهرێکه بۆ پارێزگاری ئه‌و ئه‌مانه‌ته موقه‌ده‌سه که شه‌هیدانی نیشتمان بۆیان به جێ هێشتووین... بۆ گه‌لی ئازاد کراو. ڕۆژباش، هه‌زار ڕۆژباش ! دایکی ڕۆڵه له خوێن گهوزهکان دڵنیا بوون چونکی زانیان که به خۆڕایی نه‌چوون. منداڵه‌کانمان له خۆراک مه‌دره‌سه‌کانیان دڵنیان، گه‌ل له حقووقی خۆی دڵنیایه چونکی ده‌زانێت که ده‌ستی زاڵم ناتوانێ داگیری کا، به ته‌واوی بۆی وهرکهون که ئه‌ویش وه‌ک ئاده‌میزادی دی به ئازادی ده‌ژی و به‌ریی زانستی و پیشه‌سازی خۆی ده‌خوا و میوانی شارستانیه‌تی و بازرگانی بۆی ده‌بێته یهکیهتێک و له دوایی ئه‌و ڕۆژه هیچ زاڵمێک و به‌کارهێنه‌رێک ناتوانێ ده‌ست ڕه‌نجی بدزێت.
هیچ ده‌مێک فرمێسک به سه‌ر ئه‌و جه‌وانانه دا که ده‌بنه سپه‌رێکی پۆڵایی له ڕووی هێرش و زه‌بر به‌ده‌ستیدا ناڕێژرێ. نا، هیچ ده‌مێک گوێمان له هاواری سه‌رگه‌ردانی برسی نابێت، ده‌نگی ئه‌و ئازارانه‌مان نایه‌ته گوێ که ده‌ستی دڕنده له گیانی گه‌لدا به جێی هێشتووه.چاخی پارێزگاری که‌رامه‌تی ئینسان له گه‌ڵ نه‌ورۆزی ئازادی‌دا ده‌ست پێده‌کا.
نه‌ورۆز! ئه‌ی سه‌ره‌تای ژیانی نوێ! ڕاناوه‌ستین، سارد نابینه‌وه، هه‌روه‌کوو گه‌یشتینه لووتکه و هیچی تری له دوا نه‌بێ. هێشتا له سه‌ره‌تای عه‌هدی نوێین.پێویسته له نوێ وه ده‌ست بکه‌نه کار و بکه‌وینه چالاکێکی بێ سستی.
ئه‌ی نه‌ورۆز له عێراقدا کورد هه‌یه له زنجیری ئه‌ساره‌ت و ژێر ده‌ستی دان چاویان بڕیوه‌ته تۆ و دڵیان پڕ له هیوایه بۆ ڕزگاربوون و ئازادی. له تورکیا دا دڵ شکاوه، چونکی به به‌ندی ئاسنین به‌ند کراوه،ئێستا خۆی کۆ دهکاتهوهبه هیواداری ئه‌و ژیانه‌وه که تۆ ده‌رگای ڕزگاری بیت.
ئه‌ی هه‌وه‌ڵ نه‌ورۆزی حکوومه‌تی نوێ ببه‌ره ڕۆژی به‌ند شکاندن بۆ نیشتمان، ببه‌ره ڕۆژی بڵیندی کورد له گه‌ڵ کاروانی میلله‌تانی پێشکه‌وتوو دا ببه به‌ڕێوه.
بژی گه‌لی کورد به ژیانێکی کامرانی وه‌ک کامرانی دنیا له سه‌ره‌تای به‌هار دا.
بژی حکوومه‌تی کورد دامه‌زرێنه‌ری ڕۆژی ئازادی گه‌ل!
بژی سه‌رۆکی حکوومه‌تی نوێ جه‌نابی پێشه‌وای موعه‌زه‌م
بژی سه‌رکرده‌ی هێزی ئازادی زه‌عیم مه‌لا مسته‌فای بارزانی
بژی نه‌ورۆزی هیوادار و ژیانی پڕ ئاسایش و کامرانی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر