دوو هاوسه‌ری تێکۆشه‌ر و هه‌ڵسووڕاوی کۆماری کوردستان
خه‌جیجی مه‌جدی [ حه‌یده‌ری] و سه‌دیقی حه‌یده‌ری
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه ئی ساڵانی دوای هه‌ڵوه‌شانی کۆماره و به‌سپاسه‌وه له لایه‌ن کاک ساڵحی حه‌یده‌ری فارووقی یه‌وه بۆ وێنه‌ی کۆماری کوردستان ناردراوه.
خه‌جیجی مه‌جدی یه‌ک له‌و ژنه تێکۆشه‌رانه بوو که له‌ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له مه‌یدانی چوارچرای مهاباد وتاریان پێشکێش کرد. ئه‌و سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌کی زانای شاری مهاباد و ئامۆژگاری مه‌دره‌سه‌ی په‌روانه‌ی کچان و یه‌كێک له هه‌ڵسووڕاوانی حیزبی یایان بوو. باوکی مه‌لاحوسێنی مه‌جدی پیاویی ئایینی و له کۆماری کوردستان دا وه‌زیری داد بوو، برای، محه‌مه‌دی مه‌جدی، ئه‌ندامی ژێ- کاف و نووسه‌رێکی چالاکی "نیشتمان" و چاپه‌مه‌نییه‌کانی سه‌رده‌مای کۆمار بوو. هاوسه‌ری وه‌فاداری سه‌دیقی حه‌یده‌ری له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر و هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و له کابینه‌ی حکوومه‌تی کوردستان دا به‌رپرسی ئینتیشارات و ته‌بلیغات بوو.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 13، دووشه‌مۆ 22ی ڕێبه‌ندانی 1324 [هه‌تاوی] / 11ی فێورییه‌ی 1946ی زایینی
" ماوه‌ی جێژنی سه‌ربه‌خۆیی و ئیستیقلالی کوردستان یا درهوشینی ئه‌ستێره‌ی خۆشبه‌ختی کوردان"
به‌یاناتی یای خه‌جیجه‌ی مه‌جدی ئامۆژگاری مه‌دره‌سه‌ی په‌روانه ( کچان)ی مهاباد
به ئیجازه‌ی جه‌نابی قازی به‌یاناتی ناقیسی خۆم به حزووری برایانی خۆشه‌ویست عه‌رز ده‌که‌م:
ئه‌ی خوشکانی خۆشه‌ویست، ئه‌ی برایانی عه‌زیز، له‌م ڕۆژه خۆش و پیرۆزه دا ئه‌من که یه‌ک کچه کوردم که ئازادی میلله‌تی خۆم به چاوی خۆم دی! هه‌ر چه‌نده که زمانێک بوو ده‌مدیت که لاوانی کورد شه‌و و نیوه‌شه‌وان یا ده‌م بیست له شاخان و له غاران مه‌شغووڵی فه‌عالییه‌ت بوون و خودای ته‌باره‌ک وه ته‌عالا مووه‌فه‌قی کردن و دڵی نه‌شکاندن. ئه‌لئان ئه‌ی خوشکه خۆشه‌ویسته‌کان با ئێمه‌ش چاو له برا خۆشه‌ویسته‌کانمان بکه‌ین، ده‌ستی ئیتیحاد بۆ یه‌کتر درێژ بکه‌ین. چون ده‌بینم دایکی نیشتمان چاوه‌ڕێی کچه‌کانی خۆیه‌تی که ده‌س به فه‌عالییه‌ت و خوێندن بکه‌ین، به‌ڵکوو تائێمه‌ش بگه‌ینه برا خۆشه‌ویسته‌کانی خۆمان له به‌ر ئه‌وه‌ی دونیای ئه‌وڕۆ موحتاجی کچ و کوڕه که به خوشک‌و برایه‌تی ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ک بۆ ڕزگاری دایکی نیشتمان.
ئه‌من له ته‌ڕه‌ف ته‌واوی کچ و خوشکانی کوردستانی مه‌زن پیرۆزی ئه‌و ڕۆژه موقه‌ده‌سه ته‌قدیمی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌م. و له ئاخری دا ته‌مه‌نا ده‌که‌م ئێوه‌ش له گه‌ڵ من ههمسهدا بن و بڵێن: بژی پێشه‌وای به‌رزی کوردستان جه‌نابی قازی محه‌مه‌د! بژی قاره‌مانانی کورد!.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 20، چوارشه‌مۆ 8ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 [ی هه‌تاوی] / 27ی فێورییه‌ی 1946ی زایینی
پێ پیرۆزه
ئیداره‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان
ئێمه مامۆستاکانی مه‌دره‌سه‌ی کچانی مهاباد له ڕووی عیشق و عه‌لاقه به مه‌تبووعات ڕۆژی چوارشه‌مۆ ساتی 4ی پاش نیوه‌ڕۆ له کانگای چاپخانه دیده‌نمان کرد، واقیعه‌ن چاوپێکه‌وتنی ئه‌و کانگای خۆشه‌ویست که عیده‌یه‌ک له کوڕانی تازه‌پێگه‌یشتووی کورد ده‌وێدا خه‌ریکی کارن و شه‌وقێکی زۆر بۆ پێشکه‌وتنی مه‌تبووعات نیشان ده‌ده‌ن بوو به مایه‌ی چاوڕوون بوونه‌وه‌ی ئێمه و ته‌شویقی کردین که ئێمه‌ش تا ده‌توانین بۆ زیاد کردنی مه‌علوومات و ته‌ربییه‌تی کوڕان و کچانی کورد له‌وه‌ی زیاتر تێ‌بکۆشین و یایه‌کانی نێوبراوی ژێره‌وه هه‌ر یه‌ک 50 ڕیاڵ به کارگه‌رانی چاپخانه پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
1.ویڵما سه‌یادییان،2. یای کوبڕای عه‌زیمی،3. ماهوزهر بله‌زاده.4.یای خه‌دیجه بابهسووری،5.یای خه‌دیجه مه‌جدی.
مودیری مه‌دره‌سه‌ی کچان ویڵمهی سه‌یادییان
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 37، شه‌مۆ 31ی خاکه‌لێوه‌ی 1325 [ی هه‌تاوی] / 20ی ئاوریلی 1946ی زایینی
کۆنفڕانسی سوخه‌نڕانی یایان
ڕۆژی جومعه 17ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 [ی هه‌تاوی] مه‌جلیسی سوخه‌نڕانی یایان و کیژانی مهاباد له خانه‌ی فه‌رهه‌نگی کوردستان گیرا. له پێشدا له لایه‌ن یای پێشه‌وا مه‌جلیس ئیفتیتاح کرا و بهیاناتێکی چاکی ڕاجیع به عیلم و فه‌رهه‌نگ و تهرهقییاتی ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی جه‌ماهیری شووره‌وی ئیراد فه‌رموو و چه‌ند نه‌فه‌ر له کیژان و یایانی موحته‌ره‌م خیتابهیان خوێنده‌وه که له ژێره‌وه ده‌هێندرێته به‌رچاو:
ئهلف: خولاسه‌ی به‌یاناتی یای پێشه‌وای کوردستان:
یایان و کیژانی خۆشه‌ویست بزانن که ژنان له ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی جه‌ماهیری شووره‌وی دا پێشڕه‌فتێکی سه‌ر لێ سوڕماویان کردووه و له زانست و فه‌رهه‌نگ دا کامیله‌ن شان به شانی پیاوان ده‌چنه پێش. ئه‌م ڕۆژانه ده‌بینم که باوکان و دایکان له بابه‌ت ناردنی کوڕ و کچیان بۆ مه‌داریس شه‌وقێکی قابیلی ته‌قدیر ده‌نوێنن. گومێدم وایه له‌م کۆششه دا قهدهمێکی توندتر هه‌ڵێنن که به‌ڵکوو به یارمه‌تی خودای به‌رز و تهوهجوهاتی ده‌وڵه‌تی کوردستان له ماوێکی که‌مدا پیاو و ژنی بێ سه‌واد له کوردستان دا نه‌مێنێ...
......
ح- خیتابه‌ی خه‌دیجه‌ی حه‌یده‌ری [ مه‌جدی ]
ئه‌وڕۆ که له سایه‌ی تهوجوهاتی ڕه‌ئیسی جمهووری و پێشه‌وای به‌رزی کوردستان ژنان و خوشکانی ئێمه خه‌ریکن شان به شانی پیاوان له ڕێی سه‌ربه‌رزی کوردستان قه‌ده‌م هه‌ڵێنن، له دونیای ئه‌وڕۆ دا نابێ ئێمه وه‌کوو ژنانی پێشوو له کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و غه‌یره که‌ناره‌گیری بکه‌ین.به‌ڵکوو ده‌بێ عه‌لاوه له خانه‌داری و ته‌ربییه‌تی منداڵانی خۆمان گه‌لێک له کارانی گه‌لی کورد پێک بێنین. له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری ئه‌کڕه‌م دا سهلهلاهوعهلهیهی وه‌سه‌له‌م ژنان گه‌لێک کاروباری پیاوانیان ده‌کرد و له مه‌یدانی شه‌ڕێ دا حازر ده‌بوون و پیاوانی خۆیان یارمه‌تی ده‌دا تا به سه‌ر دوژمن دا غاڵب بن. زۆر عه‌یبه بۆ مه که زه‌ق و زیندوو و ساحێبی ئه‌قڵ و شعوور که له کفنی مردووان دابین و له حقووقی به‌شه‌ر مه‌حڕووم بین،[ده‌بێ] ئازادانه داخڵی ئیجتیماع بین. ئه‌وڕۆ ده‌وڵه‌تی کوردی نیوه ئه‌مه‌ین. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک جاران به ته‌نبه‌ڵی ڕای بوێرین، میلله‌تی کورد هه‌ر وه‌ک جاران له قافڵه‌ی ته‌مه‌دون وه‌پاش ده‌که‌وێ. هومێده‌وارم له‌وه‌ی به‌ولاوه ئه‌مه‌ش وه‌ک جمهووری قرقزیستان و ئۆزبه‌کستان که له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی شووره‌وی به گه‌وره‌یی گه‌یشتوون پێشڕهفتێ بکه‌ین. ئه‌وڕۆ له سه‌رتاسه‌ری ڕووسییه‌ی گه‌وره دا ژن و پیاو پێکه‌وه کاروباری میلله‌ت و حکوومه‌ت پێک دێنن. له ئه‌مریکا و ڕووسییه و مه‌مله‌که‌ته‌کانی دی دا ژنان قه‌در و قیمه‌تێکی زۆریان هه‌یه. ته‌واوی ئه‌و تهرهقییاتهی وان له سایه‌ی عیلم و فه‌رهه‌نگ و هه‌مکاری پیاو و ژنانه. ئومێده‌وارم له سایه‌ی عیلم و فه‌رهه‌نگ ڕه‌وابیتی فه‌رهه‌نگی مه و شووره‌وی ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو به پێشڕه‌فت بڕوا. هومێده‌وارم له سایه‌ی تهوهجوهاتی فه‌رهه‌نگ په‌روه‌رانه‌ی پێشه‌وای موعه‌زه‌م ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وان بۆ به‌رزی وڵاته‌که‌مان تێکۆشین، ماڵ و گیانی خۆمان بێ ده‌ریغ وه‌قفی خزمه‌ت و ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت بکه‌ین. عومری خۆمان به غه‌فڵه‌ت ڕانهبوێرین، ده‌ست له قسه و باسی هیچ و پووچ هه‌ڵگرین و منداڵانی خۆتان بنێرنه مه‌دره‌سه‌ی.
ئه‌وڕۆ که ئێمه بارێک و وهزتفهیهکی زهلاممان له سه‌ر شانییه که عیباڕه‌ته له ته‌ربییه‌تی منداڵانی ڕه‌شید و دانا؛ ئه‌و کاره‌ش وه‌ختێک پێک دێ که ئێمه بۆخۆمان خوێنده‌وار و دانا و ئازاد بین و وه‌کوو ژنانی جێگایان له نێعمه‌تی ئازادی به‌شدار بین. هه‌ر پایه‌دار و به‌رقه‌رار بێ حه‌زره‌تی ڕه‌ئیس جمهووری کوردستان! پایه‌دار بێ ئه‌و میلله‌ته که بۆ به‌جێهێنانی ده‌ستووری پێشه‌وای موعه‌زه‌م ئاماده‌یه! پایه‌دار بێ سه‌ربه‌رزی و سه‌عاده‌تی کورد!
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 14، چوارشه‌مۆ 24ی ڕێبه‌ندانی 1324 [ی هه‌تاوی] / 13ی فێورییه‌ی 1946ی زایینی
له‌م ژماره‌یه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان وتارێک به نێوی " هه‌دیه‌ی قورئان به جه‌نابی پێشه‌وا" به قه‌ڵه‌می قادری موده‌ره‌سی چاپکراوه له به‌شێک له‌و وتاره‌دا هاتووه:
" ..... هه‌یئه‌تی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ڕۆژی هه‌ینوو ساتی ده‌ی به‌یانی له کانگای حیزب حازر بوون .ئاغای حه‌یده‌ری یه‌ک قورئانی مه‌جیدی ئه‌علای که له به‌رگی مه‌خمه‌ر دابوو و شاڵی تورمه‌ی به سه‌ردا کێشرابوو ده‌گه‌ڵ دوو به‌رماڵ هه‌ڵگرت و له پێش هه‌یئه‌ته‌وه و ههیئهتیش به ته‌رتیبێکی تایبه‌تی له پشت ئاغای حه‌یده‌ری که‌وتنه ڕێ تا به حزووری موباره‌ک شهڕهفیاب بوون ،له‌و کاته دا ئاغای حه‌یده‌ری ده‌گه‌ڵ ئیحترامێکی زۆر کهلاموڵای عه‌زیم و دوو به‌رماڵه‌که‌ی له سه‌ر مێزی پێشه‌وا دانا و کوتی: " له خودا ده‌خوازم ئه، قورئانه یارویاوه‌ری دنیا و قیامه‌تت بێ". پێشه‌وا به نیهایه‌تی ته‌عزیم که‌لامی عه‌زیمی هه‌ڵگرتوو و فه‌رمووی: ئه‌وڕۆ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له قورئان عه‌زیزتر و گه‌وره‌تر نییه. ئه‌وا قورئانی عهزیمم قبووڵ کرد و دوو بهرماڵهکهشم هه‌دیه کرد به حیزب.پاشان ئاغای غه‌نی خوسره‌وی کوتی: قوربان ئه‌مه شتێکمان له قورئان گه‌وره‌تر نه‌بوو که به پێشه‌وای به‌رزی هه‌دیه بکه‌ین و ئه‌وا قورئانمان هه‌دیه کردی...."
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 22، دووشه‌مۆ 13ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324[ی هه‌تاوی] / 4ی مارسی 1946ی زایینی
میتینگ له مزگه‌وتی سوور
" ڕۆژی 29-10- 1324 ساتی 8ی به‌یانی بوو که له مزگه‌وتی سوور میتینگێکی گه‌وره له لایه‌ن حیزبی دێمۆکڕاته‌وه به‌رپا کرا. له، میتینگه دا کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕات و هه‌یئه‌تی ڕه‌ئیسه‌ی میللی کوردستان و تهوقوی نوێنه‌رانی کوردستان ولکهکانی حیزبی دێمۆکڕات و چه‌ند هه‌زار نه‌فه‌ر له ئه‌هالی به پێی گونجایشی مزگه‌وته‌که له ئه‌هالی شیرکه‌تیان بوو . له‌م میتینگه دا خه‌ڵکی چاوهڕاوانێکی زۆریان هه‌بوو و مونته‌زیری جێژنێکی هه‌ره مه‌زن بوون که ئه‌ویش ڕۆژی 2 – 11 – 1324 بوو که له واقیعدا ئه‌م نمایشه سهرهدای ئه‌و ڕۆژه بوو. ....
2- ئاغای سه‌دیقی حه‌یده‌ری و عه‌لی خوسره‌وی له لایه‌ن موئهسیسینی حیزبی دێمۆکڕات و لاوانی کوردستان کوتیان ئه‌مه له لایه‌ن موئهسیسینی حیزبی دێمۆکڕات و ده‌سته‌ی لاوانی کوردستانه‌وه که هێشتا خوێنی خۆیان نهڕژتووه قه‌ول ده‌ده‌ین که هه‌موو حازرین له ڕێی نیشتماندا بمرین..... "
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 49، شه‌مۆ 4ی جۆزه‌ردانی 1325 [ی هه‌تاوی] / 23ی مه‌ی 1946ی زایینی
"ئاگاداری
به هۆی ئه‌و نووسراوه به ته‌واوی وه‌زاڕه‌تخانه‌کانی حکوومه‌تی میللی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت که له‌وه‌ی دوا هه‌ر دانان و لابردنێک و ته‌شویق و تهوبیخێک و یا هه‌ر قه‌ده‌م و ڕێوشوێنێکی که بۆ پێشکه‌وتنی حکوومه‌تی کوردستان و هه‌ر پێش هاتێکی که ڕوو بدا ده‌بێ فه‌وری بۆ ئیداره‌ی ئینتیشارات و ته‌بلیغات ( شوعبه‌ی ستاسیۆنی ڕادیۆی ) بنێردرێ تا له پاش بڵاوکردنه‌وه له ستاسیۆندا له ڕۆژنامه‌شدا ده‌رج بکرێ.
مودیر کولی ئینتیشارات و ته‌بلیغاتی کوردستان
سه‌دیق حه‌یده‌ری
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 57، چوارشه‌مۆ 22ی جۆزه‌ردانی 1325 [ ی هه‌تاوی ] / 13ی ژووه‌نی 1946ی زایینی
" له‌م ڕۆژه دا واجیباتی میلله‌ت چییه ؟!
له دوای سه‌دها ساڵ ئیستیعمار و ژێرده‌سته‌یی، میلله‌تی کوردی نه‌جیب هه‌ستی به‌وه کرد که پیرۆزترین ڕیگا بۆ ڕزگاربوون، بۆ تام کردنی میوه‌ی ئازادی، بۆ ته‌ئمین کردنی ئاسووده‌گی پشتاوپشتی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌و کۆبوونه‌وه بهشهڕهفهیه، ئه‌و پشتی یه‌کتری گرتنهیه که ئه‌وڕۆ هه‌موو فه‌ردێکی میلله‌تی کوردی، سه‌ردار و عه‌شیره‌ت و ئاغایان ، مه‌لا و شێخانی با شه‌هامه‌ت، شارستانی و دێهاتی بازوو ئاسنین به بێ جیاوازی په‌یمانی یه‌ک دڵی و مه‌حو بوونه‌وه‌یان داوه بۆ پاراستنی ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردستان و ده‌وڵه‌تی کوردی تازه له‌دایک بوو.
بێ گومان ئه‌وڕۆ ده‌بێ هه‌موو فه‌ردێک بزانێت که ده‌وڵه‌تی میللی کوردستان له میلله‌ت و بۆ میلله‌ت هاتۆته جێ و به هه‌موو دڵێکییهوه و به هه‌موو توانایه‌کییه‌وه هه‌وڵی ئاسووده‌گی ته‌واوی ئه‌فڕادی میلهتییهتی.وه‌لی مه‌ته‌ڵێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت: " کاڵا له قه‌د باڵایه". ئه‌و ڕۆ که مانگی په‌نجه‌مه که به سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته کۆرپه‌یه دا تێپه‌ڕ بووه، ئه‌گه‌ر هێندێک ورد بینه‌وه ده‌بینین ئه‌و کوردستانه ئازاده له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پێشڕه‌فتێکی ده‌توانین بڵێین ده‌ساڵانه‌ی کردووه.بۆ پاراستنی کوردستانی ئازاد، بۆ ڕزگار کردنی برایانی کوردی دهستووپێ زنجیرکراوی ئیستیعمار و دیکتاتۆری تهانی تا 15000 سواری چابوکی با شه‌هامه‌تی کورد به هه‌موو ئه‌سبابێکی جه‌نگی خۆیانه‌وه کۆ بکاته‌وه و به‌رامبه‌ر دوژمنی خوێن خۆر ڕاوه‌ستن و به گیانێکی ئاسنینه‌وه دیفاع له شه‌ڕه‌فی کوردستان بکه‌ن.
ئه‌و میلله‌ته‌ی که به ئیشاره‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی کوردستان بتوانێ خۆی حازرکا بۆ گیان به‌خت کردن له رێی نیشتمان دا وا ده‌زانین هه‌موو ته‌رحه شتێکی دیکه‌ی لا سه‌هله که له‌و ڕێگایه دا سه‌رفی کا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وڕۆ ده‌وڵه‌تی کوردستان مخارجی ئه‌و هه‌موو برا با شههامهتانهی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی.ئایا هیچ وه‌ختێک که‌س له خۆی نه‌پرسیوه ده‌وڵه‌تێکی وا تازه دروستکراو چۆن ده‌توانێ مخارجی ئه‌م هه‌موو له‌شکره بکا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه هه‌موو ده‌مێک هه‌موو که‌سێک له خۆی بکردایه. پێمان وایه ئه‌وڕۆکه ئیداراتی ده‌وڵه‌تی کوردستان جێگای نه‌ده‌ما که ئه‌و پووڵ و کۆمه‌گه‌ی که میلله‌ت ده‌به‌خشێ تیا دا بنێ، به‌ڵکوو خیابانه‌کانیش پڕ ده‌بوو له کۆمه‌ک له میلله‌ته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت. وه‌لی موته‌ئه‌سیفانه سه‌هله ئه‌و فکر کردنه‌وه‌یه که حه‌تتا جووته گۆرهییهکیشان به ناوی کۆمه‌ک به برایانی خۆیان نه‌به‌خشیوه،به‌ڵکوو ئه‌وڕۆ هه‌ندێک له ئاغایان تاک تاک وبه کۆمه‌ڵ ئیداراتی ده‌وڵه‌تی خۆیان به موراجه‌عات بۆ پووڵی تووتن ماندوو کردووه، ئه‌وه‌ش سه‌هله به‌ڵکوو هێندێکیان سوور له پێش چاویانه تووتنه‌که‌یان له ئه‌نبار دایه، ژێشتا هه‌ر هاواری پووڵیانه. زۆر جێی ته‌عه‌جوبه ئه‌و ئاغایانه ئه‌وه‌نده زوو په‌یمانه‌که‌ی خۆیان له بیر بچێ ؟ که‌لیمه‌ی : " حازرم به ماڵ و روح خزمه‌تی کوردستان بکه‌م و خه‌یانه‌تی پێ ناکه‌م" ئایا مه‌عنای چی ؟ مه‌عنای ئه‌وه‌یه که به بێ بیرکردنه‌وه له مه‌عنای ئازادیخواهی هه‌رکه‌سه کڵاو فڕانی بۆ خۆی بکا. زۆر جێی ته‌ئه‌سوفه.
برایانی خۆشه‌ویست: له لای هه‌موومان ئاشکرایه که حه‌زره‌تی پێشه‌وای موعه‌زه‌م و ڕه‌هبه‌ری خۆشه‌ویستی کوردستان چ هه‌وڵ و کۆششێکی له ڕێگای فرۆشتنی ئه‌و توتنه دا کرد.هه‌تتا به هێزی فکری حه‌کیمانه‌ی خۆی توانی که به هۆی فرۆشتنی ئه‌و توتنه‌وه هه‌ندێک پووڵ بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته و بۆ ئه‌و میلله‌ته په‌یدا بکا. ئه‌وڕۆش ده‌وڵه‌تی کوردی میلله‌تی له بیر نه‌کردووه و توانیویه‌تی ده‌ستی کۆمه‌گی بۆ درێژ بکا و میلله‌ت له‌و پووڵه بێ به‌ش نه‌کا. وه‌لی ئه‌وڕۆ که‌لیمه‌ی ئازادی پاراستن، ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردستان به بڵیندی ڕاگرتن، که مه‌نزووری هه‌موو فهردێکه واجبترین کاره. ئایا ئه‌گه‌ر هه‌موو فه‌ردێک له میلله‌تی کوردی خاوه‌نی گه‌نجی قاڕوون بێت، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ دوژمنی به‌دفه‌ڕ و موسته‌بید به سه‌ریا زاڵ بێ سه‌هله ئه‌و گه‌نجه‌ی، شه‌ڕه‌ف و عیرز و نامووسیشی پایمال نابێ؟ واجبی شه‌رح نییه، هه‌ر شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بێننه‌وه پێش چاوتان به ده‌م و به‌دڵ جواب ده‌ده‌نه‌وه ده‌ڵێن به‌ڵێ. به‌ڵام ئاخ! جه‌هاله‌ت، داخ جه‌هاله‌ت. به‌دبه‌ختی کورد له‌وه‌دایه که به‌سه‌رهاتی دوێنێی ئه‌وڕۆ له بیر ده‌چێته‌وه.
برایانی خۆشه‌ویست ؛ وا ده‌زانم ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له ئێوه که به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌سێ بێ گومان چاوی به بینینی برایه‌کی بارزانی هه‌لدێ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌رهاتی ژێر ده‌سته‌یی و ئیستیعماریان له بیر ده‌چێ، خۆ ئه‌و برا ڕهشیدانه هه‌ر یه‌که ده‌توانن نموونه‌ی ناحه‌زی دوژمن بێننه پێش چاوتان، له‌وڵاتی خۆیاندا، له ماڵه خۆیاندا ئاسووده و ڕه‌حه‌ت وازیان لێ نه‌هێنان و له چله‌ی زستان دا تووشی ده‌ردی سه‌ری و موهاجه‌ره‌تیان کردن به سه‌ده‌هایان له بێ خۆراکی و بێ به‌رگی و بێ جێییدا لاشه‌ی پیرۆزیان چووه ژێر خاک، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو به چاوی خۆتان ده‌بینن ئه‌وڕۆ هیچ ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌یان مه‌نزوور نییه و له پێشه‌وه به‌ره‌و سینگی دوژمن ڕاوه‌ستاون و وه‌ک شێر دیفاع له کوردستانی ئازاد ده‌که‌ن.که‌چی هێندێک له ئاغایانی مه‌ش شه‌ڕی پووڵیانه.با وریا ببنه‌وه ئازادیمان گهنجیننێکه بۆ هه‌موو فه‌ردێک.مه‌حو بوونه‌وه‌مان سه‌هله،فه‌وتی ماڵ، فه‌وتی گیانی هه‌موو میلله‌تی کورده.ئه‌وڕۆ ته‌واوی ده‌وڵه‌ت و میلله‌تانی دونیا چاوی بڕیوه‌ته ئه‌م پارچه کوردستانه ئازاده. دوژمن له ڕێی چه‌وت و خوار و جێچ ته‌عقیب کردنی بۆمان ده‌کاته ده‌هۆڵی ئاوازی ناحه‌زی خۆی، دۆستیش پێی دڵگیر ده‌بێ .ئه‌ی برایان کاری ئینسانی دوژمنانمان سست ده‌کا، دۆستمان زیاد ده‌کا.ئومێده‌وارین که هه‌موو فه‌ردێک له ئه‌فڕادی میلله‌ت له‌و ڕۆژه‌ووه به تێبینێکی به نرخه‌وه، به گیانێکی نیشتمانپه‌روه‌ری ڕاسته‌وه ڕێگای ڕاست بگرێ و پشت گیری ده‌وڵوتی موعه‌زه‌می کوردستان بکا.چونکی ده‌بێ له لاتان یه‌قین بێت ئاسوودهگیتان له ژێر سێبه‌ری ئازادی دا ده‌پارێزرێ، بۆ پێشه‌وه بۆ کۆمه‌ک، بۆ هه‌وڵ و کۆشش. بژی میلله‌تی با شه‌هامه‌ت و ئازادیخوآه.
له لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی ته‌بلیغات
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر