خه‌لیلی خوسره‌وی وه‌زیری کاری حکوومه‌تی کۆماری کوردستان
کوردستان، ژماره‌ی 85، پێنجشه‌مۆ 21ی خه‌رمانانی 1325 [ی هه‌تاوی]/ 12ی سێپتامبری 1946
خولاسه‌ی نوتقی ئاغای خه‌لیلی خوسره‌وی سه‌رۆکی کاری کوردستان
به وه‌سیله‌ی ڕادیۆی شه‌وی 11/ 6 / 1325
با وێگڕا هه‌وڵ ده‌ین
هاونیشتمانان
له دوای ساڵانی درێژ ژێرده‌ستی، وێستهکه به یه‌گانه ئاواتی کۆن و نوێمان که ئازادی و دێمۆکڕاسییه موه‌فه‌ق بووین. کاروباری حکوومه‌تی بۆ خۆمان و به زمانی خۆمان ئیداره ده‌که‌ین و له ته‌واوی ده‌ستگای حکوومه‌تی دا کورده‌کان خه‌ریکی کارن.
جا پێویسته زۆر به شانازی قۆڵی پیاوه‌تی هه‌ڵماڵین و بێینه مه‌یدانی عه‌مه‌ل و کار کردن. تا به‌و هۆیه به دونیا و به تایبه‌تی به دوژمنانی ئازادی بڵێین که ئێمه ده‌توانین له ئازادی و دێمۆکڕاسی ئیستیفاده بکه‌ین.
ئه‌وا له سایه‌ی خودا و پشتیوانی ده‌وڵه‌ته ئازادی خوایه‌کان و فیداکاری و بیری ڕاستی ڕه‌هبه‌ر و پێشه‌وای گه‌وره و هه‌وڵ و کۆششتی برا کورده‌کان ڕۆژ به ڕۆژ به تهرهقییاتێکی عه‌زیم نایل ده‌بین.
چلونهتی کوردستانێ ده‌گه‌ڵ پێنج ساڵ له‌وه‌ی پێش بێببه پێش چاو، هه‌موو که‌س حه‌تتا دوژمنیش ته‌سدیق ده‌کا که باوجوودی که‌م وه‌سائیلی و نه‌داری له عه‌رزی تا ئاسمان وه‌زعی کوردستان گۆڕاوه و پێش که‌وتووه.
هێزی میللی، ڕۆژنامه، چاپخانه، شاره‌وانی، شاره‌داری ، ستاسیۆنی ڕادیۆ، فه‌رهه‌نگ، که‌شاوه‌رزی و تراکتۆر و هه‌زاران هه‌زار تهرهقییاتی دی که که‌س به خه‌ونیش نه‌یبیستبوو.
براکان زۆر زۆر به پێویست ده‌زانم که لێره دا له جه‌نابی ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د حوسێن خان سه‌یفی قازی ئیزهاری سوپاس و ته‌شه‌کور بکه‌م که شه‌و و ڕۆژ بۆ ئیسلاحاتی کوردستان و به تایبه‌تی بۆ نهزافهت و ته‌عمیری شاری بێ وچان هه‌وڵ ده‌دا.واجبه هه‌موو که‌س یاریده‌ی بدا تا ئینشائه‌ڵا ئه‌و ئیسلاحاتهی که مه‌نزووری فه‌رمانداری ئازادیخوامانه زۆر زوو و باشتر جێ به جێ [ چه‌ند وشه که‌وتووه ] .... له ههوهڵدا چاوه‌نۆڕی بوون پێک نه‌هات. نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وڕۆ له ئاغا تا شوان و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار وێکڕا بێ درۆ و ده‌له‌سه بۆ قایم کردنی ئازادی و په‌ره‌سه‌ندنی دێمۆکڕاسی تێده‌کۆشن و به کوێرایی چاوی دوژمنان وێکرا هه‌وڵ ده‌ده‌ن دووبهرهکێکی که ده‌وڵه‌ته ئیرتیجاعێکان ده‌یانه‌ویست له نێو کورده‌واریدا بڵاوی که‌نه‌وه هه‌مووی هه‌رز ده‌رچوو و نه‌ی توانی سه‌نگه‌ری ئیتیحادی کورد داڕووشێنێ.
به‌رقه‌رار بێ یه‌که‌تی کوردستان!
جا که‌وایه ،روئهسایی به نامووس، ئاغایانی عه‌شایر، مه‌ئمووره‌کانی حکوومه‌تی میللی،دێهاتی و شارستانی با زیاتر سه‌عی بکه‌ین ، با زیاتر فیداکاری بکه‌ین.
بۆ پێشه‌وه بۆ ڕزگاری براکانمان، بۆ پێشه‌وه بۆ ڕاگرتنی ئازادی و دێمۆکڕاسی، بۆ پێشه‌وه بۆ ئیجرای ده‌ستووراتی پێشه‌وای مهحبووبمان.زیندوو و به‌رقه‌رار بێ پێشه‌وای گه‌وره‌مان
تێبنی : ئه‌م وێنه‌یه له ژماره‌ی 85ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان, 21ی خه‌رمانانی 1325ی ههتاویییدا چاپ کراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر