دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه که به سپاسه‌وه له کتێبی "نگاهی به تاریخ مهاباد"ی سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی وه‌رگیراوه به ڕووتێکردن له کتێبی "خاطرات زندگی پر ماجرای دکتر آسو" واته دوکتور قادری مه‌حموود زاده که بۆ خۆی یه‌ک له خوێندکاره‌کان بووه، هه‌م له سه‌ر خوێندکارانی کورد له مه‌دره‌سه‌ی نیزامیی باکۆ و هه‌م ئه‌م وێنه تایبه‌تییه زانیاری زیاترمان ده‌ست که‌وت: ئه‌و ، له‌گه‌ڵ شتی دیکه دا ده‌نووسی:".... ئه‌من له ئه‌زموونی سێ مانگه‌ی یه‌که‌م دا بووم به شاگردی مومتاز . ده نێو خوێندکاره کورده‌کاندا چوار که‌سمان بووین به شاگردی مومتاز. دوو که‌سمان ، من و عه‌لی گه‌لاوێژ له گوردانی تۆپخانه، مه‌جیدی وه‌لیزاده له گوردانی موسه‌لسه‌ل و سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی که ده‌ره‌جه‌ی سه‌روانی هه‌بووبه یه‌که‌وه له گه‌ڵ چه‌ند خوێندکاری مومتازی ئازه‌ربایجانی وێنه‌ی یادگاریمان گرت ...."
* بۆزانینی ڕیزی دانیشتنی که‌سه‌کان ده‌کرێ ته‌مه‌شای ژێرنووسی پێشووی ئه‌م وێنه‌یه بکه‌ن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر