له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ: 1. سه‌رپۆلی 2 محه‌مه‌دی یاهوو،2. نه‌ناسراوه،3. سه‌رپۆلی 2 حوسێنی زێڕینگه‌ران [ فرووهه‌ر] ، 4. سه‌رپۆلی 2 مه‌نافی که‌ریمی، 5، سه‌رپۆلی 2 دڵشادی ڕه‌سووڵی ،6. مایۆر [ سه‌رلک] مینهی شه‌ڕه‌فی
ئه‌م وێنه‌یه له فیلمێکی به‌ڵگه‌یی وه‌رگیراوه که له لایه‌ن فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان ڕا ئاماده کراوه. ده‌و فیلمه دا که نزیکه‌ی 52 ده‌قیقه‌یه، بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه دیمه‌نی کاربه‌ده‌ستان و پێشمه‌رگه‌ی کۆماری کوردستان گونجێندراوه. ئه‌و دیمه‌نانه ئی بۆنه و موناسه‌به‌تی جیاوازن. به داخه‌وه تائێستا ته‌واو بۆم ساخ نه‌بووته‌وه که ئه‌م وێنه‌یه و هێندێک دیمه‌نی دیکه‌ی که دواتر لێره‌دا بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه ئی چ بۆنه‌یه‌کن، به‌ڵام بێ گۆمان ئی ته‌ئریخی به‌ر له 25- 4 - 1325ی هه‌تاوی واته رۆژی کووژرانی سه‌رپۆلی 2 محه‌مه‌دی نانهوازدهن. چونکوو له‌م بۆنه‌ی سان وڕێژه‌یه دا جگه له دیمه‌نی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، حاجی بابه‌شێخی سیاده‌ت ، ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی ، دیمه‌نی سه‌رپۆلی 2 ،محه‌مه‌دی نانه‌وازاده‌ش ده‌بیندرێ.
ئه‌و پله نیزامییانه‌ی سه‌ره‌وه‌م به پێی ئه‌و ئاگادارییه‌ی ویلیا‌م ئیگلتن نووسیوه که ده‌ڵێ:" ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان که زۆربه‌یان له کابینه‌ی حکوومه‌ت دا بوون ، ئه‌گه‌ر یوونیفۆرمی نیزامی ئامال ڕووسیان ده‌به‌ر کردبا ده‌ره‌جه‌ی سه‌رپۆل 2 ییان هه‌بوو".
ناساندنی وه‌زیرانی حکوومه‌تی کۆماری کوردستان له لایه‌ن مه‌نافی که‌ریمی یه‌وه
مه‌نافی که‌ریمی یه‌كێک له کادره پایه بڵینده‌کانی حیزبی دێمۆکرات و کۆماری کوردستان له یادداشته‌کانیدا که وه‌کوو په‌راوێزی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌عیدی هومایوون بڵاو بووه‌ته‌وه : " پیشوای بیداری خاطرات سعید همایون، به کوشش هاشم سلیمی ، موسسه‌ی چاپ و نشر آراس، اربیل 2004" به کورتی هه‌رکام له وه‌زیره‌کانی حکوومه‌تی جمهووری کوردستانی ناساندووه و ده‌نووسێ: " شهرححاڵی کورتی هه‌ر کام له وه‌زیره‌کانی حکوومه‌تی جمهووری کوردستان و ئه‌و پله و پایانه‌ی هه‌یانبوو ئاوایه:
1. سه‌دری هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه ( سه‌رۆکوه‌زیر) ئاغای حاجی بابه شێخ، خه‌ڵکی شاری بۆکان بوو، له کاتی ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان دا ته‌مه‌نی 68 ساڵ بوو . به‌ڕێزیان له بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌کانی زه‌مبیل بوو و له کار‌و باری شه‌رعی دا زۆر زانا و کارامه بوو . له هه‌ستان و دانیشتنی گشتی دا له گه‌ڵ خه‌ڵک باش ده‌جووڵاوه.ئه‌ندامی ژ.ک نه‌بوو، له ساڵی 1324 له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی حیزبی دێمۆکرات که‌وت و له ساڵی 1333ی هه‌تاوی له دێی تورجان وه‌فاتی کرد.
2- محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری جه‌نگ، ئامۆزای خودالێخۆش‌بوو قازی محه‌مه‌د پیاوێکی هه‌تا بڵێی به خۆوه بوو. له یه‌كێک له دێیه‌کانی نزیک میاندواو داده‌نیشت . دڵخوازانه ببوو به ئه‌ندامی ژ.ک . فه‌رمانده‌یی ئه‌رته‌شی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی به ئه‌ستۆوه بوو.به‌ڕێزیان که‌سێکی زۆر گه‌رم بوو و بوێری و ئازایی له باوکی سه‌یفولقوزات شاعیری شۆڕشگێڕی کورد بۆ به میرات به جێ مابوو.
3- مه‌نافی که‌ریمی 25 ساڵان له ئه‌ندامانی ژ.ک، یاریده‌دانی قازی محه‌مه‌دی له کاروباره‌کانی له مه‌ڕ کۆمیته‌کانی حیزبی به ئه‌ستۆوه بوو.
4- محه‌مه‌دئه‌مینی موعینی وه‌زیری کیشوه‌ر نزیکییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ بازرگانانی شووره‌وی له ته‌ورێز هه‌بوو و جێی باوه‌ڕی و دڵنیایی ئه‌وان بوو.
5. سه‌ید محه‌مه‌دی ئه‌یووبیانی مه‌رکه‌زی ( ته‌ها زاده) وه‌زیری بێهداری لاوێکی سی ساڵه بوو و بۆ خۆی خۆی پێگه‌یاندبوو و له ئه‌ندامانی له مێژینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک بوو.
6- عه‌بدولره‌حمانی ئێلخانیزاده (موهته‌دی) وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه له خاوه‌نموڵکانی به ده‌سته‌ڵاتی شاری بۆکان ، خوێندنی ئایینی زۆر باشی هه‌بوو یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌ڵکه‌وتووی ژ.ک بوو ، ته‌مه‌نی نزیک 35 ساڵ ده‌بوو و له‌پێناو ژ.ک دا چه‌رمه‌سه‌رییه‌کی زۆری کێشابوو.
7. سمایلاغای ئێلخانیزاده وه‌زیری ڕێ ته‌مه‌نی 35 ساڵ بوو کوڕی مه‌حمووداغای ئێلخانیزاده ، له بنه‌ماڵه به‌ده‌سته‌ڵاته‌کانی شارستانی بۆکان بوو.له ساڵی 1944 دا بوو به ئه‌ندامی ژ.ک
8- ئه‌حمه‌دی ئیلاهی وه‌زیری ئابووری ، ته‌مه‌نی 40 ساڵ بوو، له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ژ.ک دا بوو به ئه‌ندام. ناسیاوییه‌کی باشی هه‌بوو له سه‌ر پرسی ئابووری.
9. خه‌لیلی خوسره‌وی 38 ساڵان وه‌زیری کار له ئه‌ندامانی ژ.ک بوو، له سه‌ره‌تاوه که ته‌شکیلاتی حیزب به ته‌واوی نهێنی بوو زۆربه‌ی دانیشتنه‌کان له ماڵی به‌ڕێزیان ده‌کران.
10- که‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین وه‌زیری پۆست و تێلێگراف، 40 ساڵان بوو، له ساڵی 1945 دا بوو به ئه‌ندامی ژ.ک
11- حاجی مسته‌فای داودی 55 ساڵان له بنه‌ماڵه ناسراوه‌کانی مهاباد بوو، له ساڵی 1945 دا ئه‌ندامه‌تی ژ.ک ی په‌ژراند، له ته‌جاره‌ت و سه‌ودا و مامڵه دا زۆر زانا وئآگای له مه‌سه‌له‌کانی ڕۆژانه بوو.
12- مه‌لا حوسێنی مه‌جدی 65 ساڵان وه‌زیری داد ، خوێنده‌وارترین و به‌نێوبانگترین پیاوی ئایینی بوو و ئیعتبار و بایه‌خی دینی و قه‌زایی زۆر به‌رزی هه‌بوو.
13- مه‌حموودی وه‌لیزاده ، 23 ساڵان مه‌دره‌سه‌ی به‌رزی کشتوکاڵی که‌ره‌جی ته‌واو کردبوو، له ساڵی 1943 دا بوو به ئه‌ندامی ژ.ک ، له کاروباری کشتوکاڵ دا خاوه‌ن ڕا بوو.
14- سه‌دیقی حه‌یده‌ری وه‌زیری ته‌بلیغات له دامه‌زرێنه‌رانی ژ.ک، له کاروباری حیزبی دا زۆر چالاک بوو و له پێناو ئازادی کوردستان دا زه‌حمه‌تی زۆری کێشا."
هه‌ڵبه‌ت ، وه‌ک له‌و زانیارییانه‌ی له ژماره‌کانی به‌رده‌ستی کوردستان ده‌رده‌که‌وێ، میرزا مه‌نافی که‌ریمی له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حکوومه‌تی کوردستاندا وه‌زیری فه‌رهه‌نگ نه‌بووه، به‌ڵکوو یه‌ک له هه‌ڵسووڕاوه سه‌ره‌کییه‌کانی حیزب و ته‌نانه‌ت به‌ر له ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی "کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکڕاتی کوردستان" یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته بووه که له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د چوونه باکۆ.
ژماره‌ی 40ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان [ شه‌مۆ 7ی بانه‌مه‌ڕی 1325 /27ی ئاوریلی 1946] نامه‌ی مودیری مه‌دره‌سه‌ی خوسره‌وی، حه‌بیبی بڵاو کرووه‌ته‌وه که ده‌نووسێ : " آغای مدیری محترمی روژنامه‌ی به‌رزی کوردستان استدعامان وایه ئه‌و چه‌ند عرایضی خواره‌وه له روژنامه‌ی به‌رزی کوردستان چاپ بفه‌رمون !
ئه‌من له طرف ته‌واوی ماموستایانی مدرسهی خسروی له دانانی حضرتی آغای میرزا مناف کریمی بسمت وزیری فرهنگ و آغای دلشاد ره‌سولی به سمت معاون و بازرس کل وزارت فرهنگ اظهاری سوپاس و قدرزانی ده‌که‌ین و امیدمان هه‌یه که له‌وه‌ی دوا فرهنگ له ژیر توجهات شخص ریاست معظمی جمهوری کوردستان و ئه‌و دوو ذاته مبارکه به انتها درجه‌ی ترقی خوی بگات. مدیر مدرسهی خسروی، حبیبی "
میرزا مه‌نافی که‌ریمی سه‌باره‌ت به کاری خۆی له وه‌زاره‌تخانه‌ی فه‌رهه‌نگ هه‌رله یاداشتی په‌ڕاوێزی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌عیدی هومایوون دا ده‌نووسێ: " ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی کوردستان که‌وته به‌ر ده‌ست من ، هه‌ستم کرد بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و کارانه‌ی خراونه سه‌ر ئه‌ستۆی من له داهاتوو دا له گه‌ڵ کێشه‌ی زۆر قورس و دژوار به‌ره‌وڕوو ده‌بم. له خه‌رمانامی 1320وه تا ساڵی 1324 ته‌قریبه‌ن هه‌موو فێرگه‌کان داخراو یان نیوه داخراو بوون و وه‌زعی خانووی ئه‌وان و ده‌رس دادانی ساوایان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ناڕێک و پێک و شپرزه بوو و بۆ گوتنه‌وه‌ی زمانی کوردی نه کتێبێک هه‌بوو و نه مامۆستا، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بۆ کردنه‌وه‌ی فێرگه‌کان له هه‌موو لایه‌که‌وه گوشار ده‌هات، چ چاره‌یه‌ک جگه له‌وه نه‌بوو له کوردستانی عێراقه‌وه کتێبی کوردی بهێندرێ ، به‌و بڕیارانه‌ی وا له لایه‌ن هه‌یئه‌تی فه‌رهه‌نگی ڕا درا له ماوه‌یه‌کی که‌م دا ئه‌و کتێبانه‌ی پێویست بوون گه‌یشتنێ و دوای گۆڕانی پێویست له چاپخانه‌ی مهاباد ئاماده کران و کتێبه تازه‌کان له فیرگه‌کان و کتێبخانه گشتییه‌کانی شاری دا بڵاو کرانه‌وه، هاوکات له گه‌ڵ کرانه‌وه‌ی فێرگه‌کان چه‌ند نه‌فه‌ر له ئامۆژگارانی عێراقی به دلخوازی خۆیان به مه‌به‌ستی ده‌رس دادانی زمانی کوردی به ناوه‌کانی عوسمان دانیش ، محه‌مه‌د وردی، عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د، جه‌میل بههایهدین هاتنه مهابادێ . خوێندکاران به شه‌وق و زه‌وقێکی زۆره‌وه که چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا هاتنه پۆله‌کانی ده‌رس ، و به‌و مرخه زۆره‌ی که هه‌یانبوو له ماوه‌ی که‌متر له مانگێک دا ئه‌لفوپێتکه‌ی کوردی و تا ڕاده‌یه‌کیش خوێندن و نووسین فێر بوون و به‌و پێیه ئه‌و گیروگرفته‌ی وا له سه‌ره‌تاوه وا داده‌ندرا جێبه‌جێکردنی محاڵ بێ به هاسانی به‌رته‌ڕه‌ف بوو.
چوار مانگ له حکوومه‌تی کوردستان تێپه‌ڕیبوو و له‌و ماوه‌یه‌دا که‌موکورتی و کێشه‌ی کاروباری په‌روه‌رده تا ڕاده‌یه‌ک به‌لادا خرا، به‌ڵام ئیداره کردنی مه‌دره‌سه‌کان له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو حه‌وله‌ش که درابوو پێداویستی به جیدییه‌تێکی زیاتر بوو، بۆ پێش‌گرتن له‌وه‌ی که کاره‌کان نه‌که‌ونه‌وه سه‌ریه‌ک و کاری فه‌رهه‌نگی چه‌تی تێنه‌که‌وێ ئاغای برایمی نادری م کرده جێگری [وه‌زاره‌ت] ی فه‌رهه‌نگی کوردستان ناوبراو یه‌کێک له لاوانی خوێنده‌واری کرماشانی و لیسانسی ئه‌ده‌بییات بوو، به‌ڕێزی لاوێکی زۆر هه‌ڵسووڕاو و له جێبه‌جێکردنی کاره‌کان دا جیدی بوو ، شه‌و و ڕۆژ بۆ ده‌مێکیش چییه له پێڕاگه‌یشتن به پێداویستییه‌کانی فێرگه‌کان ته‌نه‌خی نه ده‌کرد و ئه‌رکه‌کانی خۆی به باشترین شیوه پێک ده‌هێنا و من به فکری ئاسووده‌وه به کاره‌کانی دیکه‌ی حیزبییه‌وه خه‌ریک بووم."
۱ نظر:
وێرای سڵاو رێز لێ خزمه ت ئێوه ی خۆشه ویست کاک حه سه ن گیان ،زۆر سپاست ده که م بۆ خزمه ته کانی ئێوه به مێژۆی شاری مه هاباد و بۆ کۆماری مه زنی کوردستان..من وه کو که سێک کێ بنه ماله که م لێ مێژۆی کۆماری کوردستان دا خزمه تیان کرد‌و به گه لی کورد شانازی به بنه ماله و به کۆماری کوردستان ده که م...هیوادارم به ر ده وام بن لێ خزمه ت کردن به گه لی کورد و کوردستان و دیسانیش ماندو نه بۆنی ده که م لێ ئێوه...بژی
ارسال یک نظر