۱۳۸۸ بهمن ۳, شنبه
ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵکرانی ئاڵای کۆماری کوردستان، 26ی سه‌رماوه‌زی 1324
ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵکرانی ئاڵای کوردستان، 26ی سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاوی.
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د. ڕیزی پشته‌وه له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ: سه‌دیقی حه‌یده‌ری ،مودیری کولی ئینتیشارات و ته‌بلیغاتی کوردستان له به‌رگی نیزامی هێزی کوردستاندا، سه‌ید عه‌بدوڵای ته‌هازاده , ریزی سێیه‌م له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ: هەژار ، هێمن
تێبینی: پێشتر وێنەیەکی دیکەی کە هاوکات لە گەڵ ئەم وێنەیە هەڵگیراوە لێرە دا بڵاو کراوەتەوە.ڕێکه‌وتی هه‌ڵگیرانی ئەم وێنەیە له ڕووی چواره‌مین وێنه‌ی له‌م پێگه‌یه دا بڵاوکراوه‌ته‌وه،ساخ کراوه‌ته‌وه
۱۳۸۸ دی ۲۴, پنجشنبه
ژه‌نه‌ڕاڵ مایور محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وپۆدپۆڵکۆڤنیک سه‌لاحه‌دین عیسازاده
ژه‌نه‌راڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان و پۆدپۆڵکۆڤنیک سه‌لاحه‌دین عیسا زاده ( کازمۆڤ ) ڕاوێژکاری نیزامی کۆمار و قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی سۆڤیێت. کازمۆڤ به ڕه‌چه‌ڵه‌ک له کورده‌کانی شووڕه‌وی بوو و له‌و سه‌رده‌مانه‌ی که له مهاباد بوو به 'کاکاغا' به نێوبانگ بوو. وێده‌چێ ئه‌م وێنه‌یه له به‌هاری ساڵی 1946 له ته‌ورێز هه‌ڵگیرابێ
اشتراک در:
پستها (Atom)