۱۳۹۷ آبان ۲۸, دوشنبه

وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی لە سەردەمی جمهووری کوردستان دا

وێنەیەکی کەم بینراوی مەلا مستەفای بارزانی لە سەر دەمی کۆماری کوردستان لە مەهاباد ، ئەو کەسە ردێن سپییەی لە شانی ڕاستی مەلا مستەفا دەبیندرێ دەکرێ قازیی موکری بێ. ئەو ئەفسەرەش کە لە پشت سەری مەلا مستەفا ڕاوەستاوە سماییل خانی فەروخی یە. بە داخەوە کەسەکانی دیکەمان بۆ نەناسرایەوە. زۆر سپاسی بەڕێز کاک دەرسیم ئۆرەمار دەکەین کە ئەم وێنەیەی بۆ ' 'وێنەی کۆماری کوردستان ' ناردووە. لە خوارەوە بەشێک لە ژیاننامەی سمایل خانی فەڕوخی دەخوێننەوە.

" به‌ دوای دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران [ دیاره‌ ئه‌و ده‌می ووشه‌ی 'ئێران' به‌شێک نه‌بووه‌ له‌ ناوی ئه‌و حیزبه‌.ح.ق.] ده‌چێته‌ ناو ئه‌و حیزبه‌وه‌ و له‌ سه‌رده‌می کۆماری مه‌هاباد ده‌بێته‌ فه‌رمانده‌ری هێزی حیزب له‌ سایین قه‌ڵا. پێش تێکچوونی کۆمار له‌ حیزب دێته‌ ده‌رێ و ده‌چێت بۆ ته‌ورێز و له‌ سه‌رده‌می کۆماری ئازه‌ربایجان دا هه‌ر له‌وێ دووکانێکی وێنه‌گری ده‌کاته‌وه‌. دوای تێکچوونی کۆماری ئازه‌ربایجان له‌ ته‌ورێز ده‌گیرێت و ده‌خرێته‌ زیندان. دوای ماوه‌یه‌ک له‌ زیندانی ته‌ورێزه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ زیندانی ورمێ. دوای ئازاد بوونی له‌ زیندانی ورمێ هه‌ر له‌و شاره‌ دووکان داده‌نێت. له‌ سه‌ر داوای خزم و که‌س له‌ ورمێ وه‌ دێته‌وه‌ بۆ کوردستان و له‌ شاری سه‌قز نیشته‌جێ ده‌بێ و له‌وێشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بۆکان و دوای ماوه‌یه‌ک بۆ تاران کۆچ ده‌کا و هاوکات له‌ تاران دوو دووکانی وێنه‌گری ده‌بێت. دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌ تاران وورده‌ وورده‌ پیری ڕوی تێ ده‌کا و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بۆکان و دوای چه‌ند جار دووکان دانان له‌ بۆکان بۆ ئاخرین جار له‌ ناو بۆتکه‌ی ئاسنی دا هه‌تا ئاخرین ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نی وێنه‌گری ده‌کا.
م. فەروخی "