ئەم وێنەیە ئی ئارشێوی نەمر سەید عوبەیدیلای ئەیووبیان ە و نرخێکی مێژوویی تایبەتی هەیە. قاسمی قادری قازی لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژێکاف ساڵێک دوای ڕووخانی جمهووری کوردستان بە دەستی خۆی لە پشت وێنەکە باسی بەرواری هەڵگیرانی کردووە و پێشکێشی کردووە بە عوبەیدوڵا ئەیووبیان کە خۆشی دە وێنەکە دا دەبینین. کاک عوبەیدیش بە وردە ڕیشاڵ باسی کەسانی ناو وێنەکەی کردووە. دوکتور محەمەد کەیوانپوور ( دواتر دوکتور موکری) پاش ئەوەی ئیدارەی فەرهەنگی مەهاباد لە ساڵی ١٣٢٣-ی هەتاوی لە بەسترانەوە بە فەرهەنگی ورمێ کراوەتەوە وڕاستەو ڕاست گرێ دراوە بە فەرهەنگی تاران کراوە بە رەئیسی فەرهەنگ لە مەهاباد و لە جەنگەی چالاکییەکانی ژ-ک دا هەر لەوێ کاری کردووە. تەنانەت لە ئارشیوی شەخسی خۆیدا کۆمەڵەیەک وێنەی شانۆی " دایکی نیشتمان" ی هەبوو کە کاتی پێشکێش کردنی ئەو شانۆیە ( هاوینی ١٣٢٤-ی هەتاوی) لە مەهاباد گیرا بوون. چەندین وێنەی بەکۆمەڵی دوکتور کەیوانپوور لەو سەروبەندە دا بەدەستەوەیە. وا دیارە تا نزیکەی ڕاگەیاندنی جمهووری لە ٢-ی ڕێبەندانی ١٣٢٤هەر لە مەهاباد بووبێ.
۱۴۰۰ بهمن ۲۶, سهشنبه

۱۴۰۰ بهمن ۱۴, پنجشنبه
ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی لە شەڕی قاراوا یەخسیر کران
ژمارەیەک لە ئەفسەران و سەربازانی ئەڕتەشی ئێران کە لە شەڕی قاراوا لە ٢٩-٤- ١٩٤٦ ( ٩-ی بانەمەڕی ١٣٢٥) بە فەرماندەیی مستەفا خۆشناو و میرحاچ ئەحمەد ئاکرەیی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە یەخسیر کران و ناردران بۆ مەهاباد. دواتر ئەوانە بە ڕێزەوە ئازاد کران. یەکێک لەو ئەفسەر یەخسیرکراوانە سەرگورد شەمسایی بۆ بنەماڵەکەی گێڕابووە کە کاربەدەستانی جمهووری کوردستان زۆر بە شێوەیەکی ئینسانی لەگەڵیان چووڵابوونەوە.
سەرچاوەی وێنە: مجلە تهران مصور، شمارە ١٩٨
اشتراک در:
پستها (Atom)