۱۳۹۵ آبان ۲۵, سه‌شنبه

بەڵگەیەکی هەیئەتی رئیسەی میلی کوردستان


ژمارە
بەروار ١/ ٣١ / ٦ / ٢٥


ئارمی جمهووری
هەیئەتی رئیسەی میلی کوردستان
بە وەسیلەی هەیئەت رەئیسە
مەبەلغی دە تومان تەتیمەی قەرزی قەنداو خانم  لە تەڕەف زیبا  خانم ژنی ئەحمەد مەلا مەعڕووف گەیشت
سەحیحە
ئیمزا 

۱۳۹۵ آبان ۲۳, یکشنبه

بەڵگەیەک سەبارەت عەبدوڵای نەهری، ئەندامی کۆمەڵە کە لە شانۆی ' دایکی نیشتمان ' دا دەوری دایکی نیشتمانی گێڕا




 بەڵگەیەک سەبارەت عەبدوڵای نەهری، ئەندامی کۆمەڵە کە لە شانۆی ' دایکی نیشتمان ' دا دەوری دایکی نیشتمانی گێڕا



ژمارە ٤٠٧ – ٣ / ٨ / ٢٤
پەیوەست .....
نهێنی
وەزاڕەتی ناوخۆ
ڕوونووسی نامەی ژمارە /٥٧٠٧٢/٢٩٣١٩ بە بەرواری ٢٤/٧/٢٩ وەزاڕەتی شەر  بە پێوەست دەنێردرێ. فەرمان بدەن لە مەڕ ئەوەی لە سەر داوای وەزاڕەتی ناوبراو سەردەشت بکرێتە بەشێک لە [ئەستان ] ی کوردستان موتاڵا بکرێ و بۆچوونی وەزاڕەت ڕابگەیندرێ.

لە لایەن سەرۆک وەزیرەوە

 ڕوونووسی فەرمان

سەردەشت هەمیشە بەشێک لە مەهاباد و نزیک بووە لەوێ و موناسەبەتێکی لەگەڵ کوردستان نییە،هەرچۆنێک بێ لەگەڵ پێڕاگەیشتنەوە بە دابەشکردنی ووڵات  لەبەر چاو دەگیرێ ١٨/ ٨ / ٢٤ بۆ چاککردنی جەرەیانە سیاسییەکانیش  جوێ کردنەوەی سەردەشت شوێنێکی نابێ دەبێ فکرێکی بنەڕەتی لێ بکرێتەوە .
ئیمزا
ڕوونووسی نامەی ژمارە ٥ / ٥٧٠٧١/٢٩٣٢٩ /  بۆ وەزاڕەتی دارایی بنووسرێ عەبدوڵا نەهری لە سەردەشت لابەرن کەسێکی دیکە بنێرنە شوێنی . 
 نهێنی ، ڕاستەوخۆ

جەنابی ئاغای سەرۆکوەزیر. بە حورمەتەوە ڕادەگەیێندرێ ئەو ڕاپۆرتەی لە بانەوە دەڵێ عەبدوڵا نەهری کە یەکێک لە ئەندامانی گرینگی حیزبی کۆمەڵە بووە و نازناوی بە دایکی نیشتمان [ مادر وطن] هەڵ دەدرێ ، بە پێی حوکمی ژمارە / ٣٩٥٩/١٩/٦/٢٤ ی دارایی شارستانی مەهاباد وەکوو ئەمینی دارایی سەردەشت دیاری کراوە و ناردراوەتە ئەوێ، و لە بەر ئەوەی ئیدارەکانی مەهاباد لە ژێر چاوەدێری قازیی محەمەد کە بنیاتنەر و دامەزرێنەری حیزبی کۆمەڵەیە ئیدارە دەکرێن و تەنانەت گۆڕینی مووچەخۆرانیش بە پێی  ویستی وی دەکرێ  و مەبەستی ناوبراو ئەوەیە  کە بەو ڕێگایانە دا بتوانێ سەردەشت و شوێنەکانی دیکەی دراوسێ لەگەڵ مەرامی خۆی بکاتە یەک و دەستیان تێوەردا. بۆیە تکایە فەرمانی پێویست بدەن بۆ گۆڕانی عەبدوڵا نەهری لە پۆستی  ئەمینیی دارایی سەردەشت و بە گشتی کۆتایی دان بەو جەرەیانانە و هەر ئاوا کە کاروباری ئینتیزامی ناوچەی سەردەشت  ئەسپاردراوە بە لەشکری ٤-ی کوردستان واباشە پێوەندی ئیدارەکانی [ سەردەشت ] لە مەهابادەوە هەڵبڕێن و بە کوردستان [ سنە ] وە بلکێن. تکایە لە ئاکامی ئەم تەعلیماتە ئاگادارمان کەنەوە.   لە لایەن وەزیری شەڕەوە

۱۳۹۵ مهر ۲۷, سه‌شنبه

چەند کاربەدەستتی کۆمار لە زیندانی ورمێ


دانیشتوو: مایۆر جەعفەری کەریمی، جێگری وەزیری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان 
لە ڕاستەوە : محەمەد سەعید زادە لە فەرماندەرانی کورد لە جەبهەی سەقز، حوسێن فەتتاح قازی لەو خوێندکارانەی کە ناردرابوون بۆ باکۆ ، سەیید محەمەدی ئیسحاقی لە فەرماندەرانی هێزی پێشمەرگە لە میاندواو ، زیندانی ورمێ، ڕێبەندانی ١٣٢٦- ی هەتاوی.

تێبینی: بە ئەگەری زۆر ئەو وێنەیە لە ئاڵبۆمی ماڵی ئیسحاقی وەرگیراوە. موحیب مهابادی لە فەیس بووک دا بڵاوی کردووتەوە. شەرحی وێنەکە ئی ' وێنەی کۆماری کوردستان ' ە.

هێندێک لە کاربەدەستانی کۆمار لە زیندانیی ورمێ


زیندانیانی کورد لە دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە زیندانی ورمێ لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٦-ی هەتاوی
 لەڕاستەوە : محەمەد داودی [ کوڕی مەڵا عەبدولای داووودی ]، محەمەد سەعید زادە ، سەیید محەمەد ئیسحاقی، نەناسراو، حوسێن فەتتاحی قازی [ لەو خوێندکارانەی کە دوای ڕووخانی کۆمار لە باکۆوە گەڕاوە]، سەیید محەمەدی سەییدی ، نەناسراو، دانیشتوو لە ڕێزی پێشەوە  جەعفەر ئاغای کەریمی 

تێبینی: ئەو وێنەیە بە ئەگەری زۆر ئی ئاڵبۆمی ماڵی ئیسحاقی یە و موحیب مهابادی لە تۆڕی فەیس بووک دا بڵاوی کردووەتەوە!

هێندێک لە کاربەدەستانی کۆمار لە زیندانی ورمێ

لە ڕاستەوە بۆ چەپ : جەعفەر کەریمی ، سەید کامیل ئیمامی ( ئاوات ) و کەریم ئەحمەدەین لە زیندانیانی دوای ڕووخانی کۆمار لە زیندانی ورمێ  لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٢٦-ی هەتاوی 

۱۳۹۵ مرداد ۲۸, پنجشنبه

دوکتور خوسرەوی زولفەقاری


                                     



خوسرەو زولفەقاری  یەکێک لەو خوێندکارانە بوو کە پێش لە ناردنی خوێندکاران لە لایەن کۆمارەوە لەگەڵ ٢ یان ٣ کەسی دی بوورسی خوێندیان وەرگرت و چوون بۆ باکۆ. دوکتور زولفەقاری لەوێ خوێندنی تەواو کرد ، دوای هاتەوە بۆ ئێران و لە ئێرانەوە چوو بۆ ئەمریکا. بە داخەوە لە سەر ژیانی زانیارییەکی ئەوتۆم نییە. جێی سپاسە ئەگەر زانیارێکتان لە سەر ژیانی هەیە بۆ ' وێنەی کۆماری کوردستان ' ی بنێرن. وەک لە نووسینی پشت وێنەکە دەردەکەوێ زولفەقاری ئەو وێنەیەی لە باکۆوە بۆ باوکی ناردووە. دیارە ئەو لەکاتی ڕاگەیاندنی کۆمار دا لە باکۆ خوێندکا          بووە، وەرگێڕانی شەرحی پشتەوەی وێنەکە ئاوایە:

بە تاریخی ١٢ / ١١ / ١٣٢٤  [ ی هەتاوی ]
ئەو وێنەیەی خۆم وەکوو یەکەم دیاری شاری باکۆ پێشکێش دەکەم بە خزمەتی باوکی عەزیز و مێهرەبانم ، ئیمزا خوسرەو
دوکتور خوسرە زولفەقاری
لە شاری باکۆ - بە تاریخی ٢٨ -ی بەفرانباری ١٣٢٤ [ هەتاوی ] هەڵگیرا، لە تەمەنی بیست ساڵی دا خوێندکاری ساڵی ئەوەڵی دانیشکەدەی پزشکی باکۆ



تێبینی : ئەم وێنەیە: بە سپاسەوە لە لاپەڕەی ' وێنە مێژووییەکانی کورد و کوردستان ' لە فەیس بووک وەرگیراوە

۱۳۹۵ مرداد ۱۶, شنبه

هێندێک لە کاربەدەستانی کۆمار دوای ڕووخانی کۆمار لە زیندانی شارەبانی قەزوێن


مورخە ٢٦ / ٤ / ٢٦  رۆزی جمعە ساعت ٧ بعدازظهر در حیات [ حیاط] شهربانی قزوین انداختە شدە . رفقای عزیزم از راست بە چپ ١- سید محمد طە زادە ٢- محمد داودی ٣- محمد سعید زادە – ٤ - سید محمد اسحاقی – ٥ و سید مصطفی سیدی – ٦ – عزیز صدیقی – در مهاباد  در آمدە است ( پرویز خان)
همین عکس را در اینجا نزد پرویز خان در آوردەام
-----------------------
٢٧ / ٧ / ٢٦
عبداللە اسحقی
امضاء
٥/١ = ١٥٠٠٠ – پازدە هزار
وەرگێڕانی کوردی
بەرواری ٢٦ / ٤ / ٢٦ ڕۆژی جومعە سەعات ٧-ی دوای نیوەڕۆ لە حەوشەی شارەبانی [ پۆلیس] شاری قەزوێن هاویژراوە. هاواڵانیجۆشەویستم لە ڕاستە وە بۆ چەپ ١-  سەید محەمەد تەها زادە – ٢- محەمەد داوودی – ٣ – محەمەد سەعید زادە – ٤- سەید محەمەد ئیسحاقی – و ٥ – سەید مستەفا سەییدی – ٦- عزیز سەدیقی – لە مەهاباد دەر هاتووە ( پەرویز خان )
ئەمن ئەو وێنەیەم لێرە لە لای پەرویز خان دەر هێناوە
----

٢٧ /  ٧ / ٢٦
عەبدوڵا ئیسحاقی
ئیمزا
٥/١ = ١٥٠٠٠ – پازدە هەزار

هێندێک لە کاربەدەستانی کۆمار دوای ڕووخانی کۆمار لە زیندانی شارەبانی قەزوێن


ئەو وێنەیە بەڕێز موحیب مەهابادی لە تۆڕی فەیس بووک دا بڵاوی کردووەتەوە. ئەوەی ئەو وێنەیە ئەوەندەی دیکەش سەرنجڕاکێشتر دەکا ئەو شەڕحەیە کە نەمر عەبدوڵا ئیسحاقی [ ئەحمەد تۆفیق ] ، برای پچووکی سەید محەمەد ئیسحاقی لە پشتەوەی ئەو وێنەیەی نووسیوە. دیارە سێ مانگ دواتر لە هەڵگیرانی وێنەکە ئەو شەرحەی بۆ نووسیوە. مەبەست لە پەرویز خان ، لە وێنەهەڵگر پەرویز خان سەیادیان ە کە لەو سەروبەندی دا لە مەهاباد لە حەوشەی کاروانسەرای سەید عەلی حوسێنی دا عەکاسخانەی هەبووە!