۱۳۹۲ آبان ۶, دوشنبه

ووڵامی میرزا غه‌نی خوسره‌وی شارداری مه‌هاباد بۆ میرزا که‌ریم خوسره‌وی به‌رپرسی ئیداری نه‌وت




ووڵامی میرزا غه‌نی خوسره‌وی شارداری مه‌هاباد بۆ میرزا که‌ریم خوسره‌وی

آغای کەریم خوسرەوی
جوابی ژماره‌ ١٨٦، ١٧/ ٩ / ٢٥  مەوزووعی بیست بۆشکە گازاوییل و نەوتی ڕەش مەسرەفی حەمامی شێروخورشید-
تا زەمانێک کە لە تەحتی تەسەدی بەندە دا بووە موتابیقی ئیدیعای شەخسی خۆت مەبلەغی هەزار تمەن بابەتی قیمەتی گازاوییل و نەوتی مەسرەفی ئەخیری حەمامی شێرو خورشید بە شیرکەتی تەرەقی حەواڵە و پەرداخت کراوە کە تا ئەوڕۆ بۆ تەسوییەی ئەو هەزار تمەنە و تەنزیمی سەنەدی قەتعی حازر نەبوون و ئەلئانیش ئەمن نازانم  لە ڕووی چی موتالەبەی قیمەتی ٢٠ بۆشکە گازاوییل و نەوتی ڕەش دەکەن پێویستە شەخسەن لە گەڵ سووڕەت حیسابی مەڕبووتە لە شارداری حازر بن تا نیسبەت بە حیسابی نێو براو ڕەسیدەگی و ئەڵبەتە موتابقی ڕەسیدی موڕاجەعە تەسوییەی حیساب دەکرێ – ڕەئیسی شارداری مەهاباد-  خوسرەوی

شیکردنەوەیەکی کورت
ئەو نامەیە ووڵامی میرزا غەنی خوسرەوی شارداری مەهابادە لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا کە بۆ میرزا کەریم خوسرەوی بەرپرسی " ئیدارەی نەوتی مەهاباد" ی نووسیویە ( بڕوانە بەڵگەی پێشوو) . دەقی هەر دووک نامەکان وەک یەک وایە جگە لە وە نەبێ کە لە یەکێک لە نوسخەکان دا نووسراوە " سەرۆکی شارداری " ، و لە ئەویدییان " دا " ڕەئیسی شارداری مەهاباد" . میرزا غەنی خوسرەوی جێگای باوەڕی پێشەوا بووە و لە سەفەر بۆ ناوچەکانی باکووری کوردستان هاوڕێیەتی پێشەوا و کاربەدەستانی دیکەی کردووە. لە دوو وێنەی بەکۆمەڵ دا کە بەدەستەوەن میرزا غەنی لە یەکیان لە تەنیشت پێشەوا دانیشتووە و لەوی دیکەیان دا لە لای ڕاوەستاوە. ئەم وێنەی میرزا غەنی خوسرووی لە ڕووی یەکێک لەو وێنانە ساز دراوەتەوە. (ح.ق.)
ئەو نامانە بە سپاسەوە لە لاپەڕەی "بەڵگە مێژووییەکان" لە تۆڕی کۆمەڵیی فەیس بووک کە بەڕێز فەرەیدوون حەکیم زادە بەڕێوەی دەبا وەرگیراون و ئەویش خاونی ئه‌و نامانه‌ی وەک " ک. خ"  ناساندووە. سپاس بۆ هەر دووکیان . ئەو کارە جێی پێزانینی زۆرە بۆ مێژووی وێنەیی و بەڵگەیی کۆماری کوردستان.  

۱۳۹۲ مهر ۲۰, شنبه

به‌ڵگه‌یه‌کی کانگای نه‌فتی مه‌هاباد (ئیداره‌ی نه‌فتی مه‌هاباد) له‌ سه‌رده‌می کۆمار دا



به‌روار  17 / 9 / 25
ژماره‌ 186
ئێمبله‌م
کانگای نه‌وت
مهاباد
ئاغای میرزا غه‌نی خوسره‌وی
له‌ زه‌مانی ته‌سه‌دی جه‌نابت له‌ شێروخورشید بیست 20 بۆشکه‌ گازۆڵ و نه‌وتی ڕه‌ش مه‌وجبی ڕه‌سید به‌ ئیمزای جه‌نابت به‌ حه‌مامی شێروخورشید دراوه‌. ئێستا شێروخورشید له‌ په‌رداختی پووڵ خودداری ده‌کا و ده‌ڵێ به‌ من مه‌ڕبووت نێ. ڕه‌جا ده‌که‌م ته‌کلیف موعه‌یه‌ن  فه‌رموون
ئیداره‌ی نه‌فتی مهاباد  که‌ریم خوسره‌وی
مۆر: شرکه‌تی نفتی مهاباد
1325
17/9/25
ئاغای مه‌نگوریان نازانم ئه‌وه‌ چ پووڵێکه‌ ئاغای که‌ریمی خوسره‌وی ئیدیعائ ده‌کا مه‌گه‌ر  پووڵی نه‌فت و گازاویل نه‌دراوه‌. له‌رووی سه‌وابقه‌وه‌ پێم بڵێ. خوسره‌وی


شیکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌
ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ داوخوازی قه‌رزێک له‌ لایه‌ن که‌ریمی خوسره‌وی به‌رپرسی کانگای نه‌فت (ئیداره‌ی نه‌فتی مهاباد) له‌ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان که‌ بۆ میرزا غه‌نی خوسره‌وی شارداری مه‌هاباد نووسراوه‌. ڕه‌نگه‌ له‌و ده‌گمه‌ن به‌ڵگانه‌ بێ که‌ ده‌یسه‌لمێنێ له‌ سه‌رده‌می کۆمار دا دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ پێڕاگه‌یشتن به‌ ساتو سه‌ودا و پێوه‌چاران به‌ماده‌ی سووته‌مه‌نی هه‌بووه‌.
له‌ خواره‌وه‌ی نامه‌که‌ دا شارداری مه‌هاباد میرزا غه‌نی خوسره‌وی داوا له‌ کارمه‌ندێکی به‌ر ده‌ستی ده‌کا وه‌پێوشوێنی ئه‌و دراوه‌ ده‌پێداماوه‌ بکه‌وێ و پێشینه‌که‌ی بدۆزێته‌وه‌ و ئاگاداری کاته‌وه‌. نه‌خۆشخانه‌ی شێروخورشیدی سوور له‌ ساڵی 1309ی هه‌تاوی (محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی) له‌ مه‌هاباد  دامه‌زراوه‌. چه‌ندین که‌س له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوسره‌وی له‌ کاربه‌ده‌ستانی چالاکی کۆماری کوردستان بوون.
تێبینی: ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵیی  فه‌یس بووک له‌ لاپه‌ڕه‌ی کاک فه‌ره‌یدوون حه‌کیم زاده‌ وه‌رگیراوه‌ و ئه‌ویش خاوه‌نه‌که‌ی وه‌ک ' ک.خ ' ناساندووه‌.
سپاس بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵای سه‌مه‌دی بۆ ساخکردنه‌وه‌ی چه‌ند ووشه‌ی نێو  ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌!