به‌روار 17 / 9 / 25
ژماره 186
ئێمبله‌م
کانگای نه‌وت
مهاباد
ئاغای میرزا غه‌نی خوسره‌وی
له زه‌مانی ته‌سه‌دی جه‌نابت له
شێروخورشید بیست 20 بۆشکه گازۆڵ و نه‌وتی ڕه‌ش مه‌وجبی ڕه‌سید به ئیمزای جه‌نابت
به حه‌مامی شێروخورشید دراوه. ئێستا شێروخورشید له په‌رداختی پووڵ خودداری ده‌کا
و ده‌ڵێ به من مه‌ڕبووت نێ. ڕه‌جا ده‌که‌م ته‌کلیف موعه‌یه‌ن فه‌رموون
ئیداره‌ی نه‌فتی مهاباد که‌ریم خوسره‌وی
مۆر: شرکه‌تی نفتی مهاباد
1325
17/9/25
ئاغای مه‌نگوریان نازانم ئه‌وه چ
پووڵێکه ئاغای که‌ریمی خوسره‌وی ئیدیعائ ده‌کا مه‌گه‌ر پووڵی نه‌فت و گازاویل نه‌دراوه. له‌رووی
سه‌وابقه‌وه پێم بڵێ. خوسره‌وی
شیکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌یه
ئه‌م به‌ڵگه‌یه بریتییه له
داوخوازی قه‌رزێک له لایه‌ن که‌ریمی خوسره‌وی به‌رپرسی کانگای نه‌فت (ئیداره‌ی نه‌فتی
مهاباد) له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان که بۆ میرزا غه‌نی خوسره‌وی شارداری مه‌هاباد
نووسراوه. ڕه‌نگه له‌و ده‌گمه‌ن به‌ڵگانه بێ که ده‌یسه‌لمێنێ له سه‌رده‌می
کۆمار دا دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ پێڕاگه‌یشتن به سات‌و سه‌ودا و پێوه‌چاران
به‌ماده‌ی سووته‌مه‌نی هه‌بووه.
له خواره‌وه‌ی نامه‌که دا شارداری مه‌هاباد میرزا غه‌نی خوسره‌وی داوا له کارمه‌ندێکی به‌ر ده‌ستی ده‌کا وه‌پێوشوێنی ئه‌و دراوه ده‌پێداماوه بکه‌وێ و پێشینه‌که‌ی بدۆزێته‌وه و ئاگاداری کاته‌وه. نه‌خۆشخانه‌ی شێروخورشیدی سوور له ساڵی 1309ی هه‌تاوی (محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی) له مه‌هاباد دامه‌زراوه. چه‌ندین که‌س له بنه‌ماڵه‌ی خوسره‌وی له کاربه‌ده‌ستانی چالاکی کۆماری کوردستان بوون.

تێبینی: ئه‌و به‌ڵگه‌یه به
سپاسه‌وه له تۆڕی کۆمه‌ڵیی فه‌یس بووک
له لاپه‌ڕه‌ی کاک فه‌ره‌یدوون حه‌کیم زاده وه‌رگیراوه و ئه‌ویش خاوه‌نه‌که‌ی وه‌ک
' ک.خ ' ناساندووه.
سپاس بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵای سه‌مه‌دی بۆ ساخکردنه‌وه‌ی چه‌ند ووشه‌ی نێو ئه‌م به‌ڵگه‌یه!
سپاس بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵای سه‌مه‌دی بۆ ساخکردنه‌وه‌ی چه‌ند ووشه‌ی نێو ئه‌م به‌ڵگه‌یه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر