۱۳۹۲ آبان ۶, دوشنبه

ووڵامی میرزا غه‌نی خوسره‌وی شارداری مه‌هاباد بۆ میرزا که‌ریم خوسره‌وی به‌رپرسی ئیداری نه‌وت




ووڵامی میرزا غه‌نی خوسره‌وی شارداری مه‌هاباد بۆ میرزا که‌ریم خوسره‌وی

آغای کەریم خوسرەوی
جوابی ژماره‌ ١٨٦، ١٧/ ٩ / ٢٥  مەوزووعی بیست بۆشکە گازاوییل و نەوتی ڕەش مەسرەفی حەمامی شێروخورشید-
تا زەمانێک کە لە تەحتی تەسەدی بەندە دا بووە موتابیقی ئیدیعای شەخسی خۆت مەبلەغی هەزار تمەن بابەتی قیمەتی گازاوییل و نەوتی مەسرەفی ئەخیری حەمامی شێرو خورشید بە شیرکەتی تەرەقی حەواڵە و پەرداخت کراوە کە تا ئەوڕۆ بۆ تەسوییەی ئەو هەزار تمەنە و تەنزیمی سەنەدی قەتعی حازر نەبوون و ئەلئانیش ئەمن نازانم  لە ڕووی چی موتالەبەی قیمەتی ٢٠ بۆشکە گازاوییل و نەوتی ڕەش دەکەن پێویستە شەخسەن لە گەڵ سووڕەت حیسابی مەڕبووتە لە شارداری حازر بن تا نیسبەت بە حیسابی نێو براو ڕەسیدەگی و ئەڵبەتە موتابقی ڕەسیدی موڕاجەعە تەسوییەی حیساب دەکرێ – ڕەئیسی شارداری مەهاباد-  خوسرەوی

شیکردنەوەیەکی کورت
ئەو نامەیە ووڵامی میرزا غەنی خوسرەوی شارداری مەهابادە لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا کە بۆ میرزا کەریم خوسرەوی بەرپرسی " ئیدارەی نەوتی مەهاباد" ی نووسیویە ( بڕوانە بەڵگەی پێشوو) . دەقی هەر دووک نامەکان وەک یەک وایە جگە لە وە نەبێ کە لە یەکێک لە نوسخەکان دا نووسراوە " سەرۆکی شارداری " ، و لە ئەویدییان " دا " ڕەئیسی شارداری مەهاباد" . میرزا غەنی خوسرەوی جێگای باوەڕی پێشەوا بووە و لە سەفەر بۆ ناوچەکانی باکووری کوردستان هاوڕێیەتی پێشەوا و کاربەدەستانی دیکەی کردووە. لە دوو وێنەی بەکۆمەڵ دا کە بەدەستەوەن میرزا غەنی لە یەکیان لە تەنیشت پێشەوا دانیشتووە و لەوی دیکەیان دا لە لای ڕاوەستاوە. ئەم وێنەی میرزا غەنی خوسرووی لە ڕووی یەکێک لەو وێنانە ساز دراوەتەوە. (ح.ق.)
ئەو نامانە بە سپاسەوە لە لاپەڕەی "بەڵگە مێژووییەکان" لە تۆڕی کۆمەڵیی فەیس بووک کە بەڕێز فەرەیدوون حەکیم زادە بەڕێوەی دەبا وەرگیراون و ئەویش خاونی ئه‌و نامانه‌ی وەک " ک. خ"  ناساندووە. سپاس بۆ هەر دووکیان . ئەو کارە جێی پێزانینی زۆرە بۆ مێژووی وێنەیی و بەڵگەیی کۆماری کوردستان.  

هیچ نظری موجود نیست: