۱۳۹۴ اردیبهشت ۱۶, چهارشنبه

پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له‌ شاگۆلی

ئاغای پیشه‌وه‌ری و ئاغای قازی محه‌مه‌د له‌ کاتی ته‌ماشا کردنی عه‌مه‌لییاتی شه‌ڕی عه‌سکه‌ره‌کان 
پێنجشه‌مۆ 5-2- 1325

پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له‌ شاگۆلی
ڕۆژنامه‌ی آذربایجان (ژماره‌ی 184، یه‌کشه‌مۆ 8ی بانه‌مه‌ڕی 1325) چه‌ند خه‌به‌ری له‌ مه‌ڕ دیداری پێشه‌وا له‌ ته‌ورێز بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.به‌ داوی ئیمزاکرانی په‌یمانی "یه‌که‌تی و برایه‌تی حکوومه‌تی میللی کوردستان و ئازه‌ربایجان"، له‌ 3ی بانه‌مه‌ڕی 1325 پێشه‌وا هه‌تا به‌ڕێکردنی ده‌سته‌ی نوێنه‌راتی ئازه‌ربایجان- کوردستان بۆ تارانێ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌مۆ، 8ی بانه‌مه‌ڕ و چه‌ند ڕۆژ دواتریش هه‌ر له‌ ته‌ورێز ماوه‌ته‌وه‌.
خه‌به‌ری یه‌که‌م له‌و ژماره‌یه‌ی آذربایجان دا سه‌ردانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری یه‌ له‌ ته‌شکیلاتی ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان.
آذربایجان ده‌نووسێ: " سه‌رۆکوه‌زیرمان له‌ گه‌ڵ پێشه‌وای گه‌لی کورد سه‌ر له‌ ته‌شکیلاتی ئه‌ڕته‌ش ده‌دن.
ڕۆژی پێنجشه‌مۆ (5ی بانه‌مه‌ڕی 1325) دانی به‌یانی جه‌نابی سه‌رۆکوه‌زیر و پێشه‌وای گه‌لی کورد حه‌زره‌تی قازی محه‌مه‌د له‌ گه‌ڵ سه‌رانی دیکه‌ی فیرقه‌ و وه‌زیره‌کان بۆ سه‌ردان له‌ ته‌شکیلاتی قوشوون ته‌شریفیان بر‌د بۆ شاگۆلی.
له‌ پێده‌شته‌کانی ده‌وروبه‌ری شاگۆلی دا تۆپچییه‌کان عه‌مه‌لییاتیان به‌ڕێوه‌برد و مانۆریان کرد. ئه‌وان له‌ ماوه‌یه‌کی که‌متر له‌ چل ڕۆژ دا ئه‌و سه‌رکه‌وتن و لێزانییه‌یان له‌ بواری تۆپ هاویشتنه‌وه‌ به‌ ده‌ست هێناوه‌.
تۆپچییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌و دواییانه‌ دا ته‌دریبیان ته‌واو کردووه‌ هه‌موو ئه‌و سێرانه‌ی دایان کردبوو ده‌ئه‌نگاوت و له‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌ بوان و بینه‌رانه‌وه‌ ته‌شویق ده‌کران.
دوای ته‌ماشا کردنی مانۆره‌کان سه‌رۆکوه‌زیر و جه‌نابی ئاغای قازی محه‌مه‌د له‌ ده‌وری ئه‌و مێزه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌و‌ای ئازاد دا ته‌رتیب کرابوو له‌ که‌شوهه‌وایه‌کی سه‌میمی دا دانیشتن و و دوای تاوێک حه‌سانه‌وه‌م ته‌ماشای ته‌قه‌ی تۆپچییه‌کانیان کرد له‌و سێرانه‌ی له‌ پشت به‌ردان داکرا بوون.
ئاغای قازی محه‌مه‌د چالاکییه‌کانی گه‌لی ئازه‌ربایجان و توانایی عه‌سکه‌ریی ئازه‌ربایجانییه‌کانی له‌ ماوه‌یه‌کی ئاوا کورت دا ته‌قدیر کرد و سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی کورد و گه‌لی ئازه‌ربایجان و پته‌و کردنی ڕشته‌ی یه‌که‌تی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ نوتقێکی ئیراد کرد.دوایه‌ سه‌ر‌ۆکوه‌زیر و ئاغای قازی محه‌مه‌د سه‌ریان له‌ مه‌دره‌سه‌ی ئه‌فسه‌ری، فابریکه‌کان و ته‌شکیلاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌ڕته‌ش دا."
ڕۆژنامه‌ی کوردستان یش باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی کردووه‌ و ده‌نووسێ: (کوردستان، ژماره‌ی 44،دووشه‌مۆ 16ی بانه‌مه‌ڕی 1325)" حه‌زره‌تی پێشه‌وای کوردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیری ئازه‌ربایجان به‌ سازمانی هێز
سه‌رکه‌شیان کرد. ڕۆژی 5شه‌مۆ 5-2-25 حه‌زره‌تی پێشه‌واتی کوردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیر و باقی وه‌زیرانی ئازه‌ربایجان و سه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکڕات چوونه‌ شاه گۆلی و هێزی ئازه‌ربایجانیان سه‌رکه‌شی کرد." 



۱۳۹۳ بهمن ۱۹, یکشنبه

بەڵگەیەکی گمرگاتی کوردستان


ژمارە ١٤٩٠
بەروار : ١٧ / ٧ / ١٣٢٥

نیشانە
گمرگاتی  کوردستان
نەغەدە
جەنابی ئاغای  سەید ئەحمەد بەخشداری موحتەرەمی سلدووز . لە دوای ژومارە ١٤٧٩ ، [بەروار] ١٦ / ٧ / ٢٥  ڕاجیع بە  ئاغای حەسەن وەلی زادە  کە فێعلەن لەنەغەدە تەوقیف کراوە عەرز دەکرێ ئەمر بفەرموون ئەگەرماڵی کڕیوە ماڵیاتی گومرگی لێ وسووڵ و ئازادی کەن و ئەگەریش ماڵی نەکڕیوە دەستوور بفەرموو  موزاحیمی نەبن و بینێرنەوە-----------   کەریمی
سەرۆکئ ئیدارەی گمرگاتی کوردستان کەریمی
مۆری گمرگاتی کوردستان
١٣٢٥
ئیمزا: جەعفەر کەریمی
//////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////
شیکردنەوە: ١- مەبەست لە سەید ئەحمەد، سەید ئەحمەدی سەید تەهای گەیلانی یە کە لەسەردەمی کۆمار دا بەرپرسی نەغەدە بووە.  سەرلک ( مایۆر ) جەعفەری کەریمی سه‌رۆکی ته‌واوی ستادی هێزی کوردستان و هەر وەها بەرپرسی گمرگات بووە. ئەم بەڵگەیە لە تۆڕی کۆمەڵیی فەیس بووک بە سپاسەوە لە دیواری فەرەیدوون حەکیمزادە وەرگیراوە ئەویش لە ئاڕشیوی تایبەتی کاک ئاوات هەمەدانی وەرگرتووە

        وێنەی سەید ئەحمەدی سەید تەهای گەیلانی لە ڕووی وێنەیەکی بە کۆمەڵ را ساز دراوەتەوە