۱۴۰۰ مهر ۲۷, سه‌شنبه

نەمران عوسمان دانیش و ئامینە سەلیم ئەحمەد

نەمر عوسمان دانیش و هاوژینی یای ئامینە سەلیم ئەحمەد لە سەردەمی کۆماری کوردستان لەمەهاباد ژیانی هاوسەرییان پێک هێنا، یای ئامینە لە بنەماڵەی حەسەنخاڵییەکانی سابڵاغ بوو و بەداخەوە لە ٣٠ مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کرد. عوسمان دانیش مامۆستایەکی زۆر خۆشەویست بوو لە مەهاباد و ئەو شەرحە کورتەی ژیانی لە پێشەکی  کۆکراوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەرگیراوە کە ساڵی ٢٠٠٧ بنکەی ژین و ئاراس وەک پڕۆژەیەکی هاوبەش چاپیان کردووە.  

عوسمان کوڕی شەریف کوڕی سەعیدە. "شەریف ئەفەندی" ی باوکی، کەسێکی ناسراوی خەڵکی سلێمانی و موختاری گەڕەکی "گۆیژە" ؛ حەفسە محەمەد ئەفەندی " دایکیشی، لە بنەماڵەیەکی دیاری شار بووە. ساڵی 1920 لە دایک بووە. بە منداڵی چووەتە قوتابخانە،تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی تەواو کردووە. لە لاویدا، هەر زوو تێکەڵی سیاسەت و چالاکی حیزبی بووە. پێش دامەزرانی لقی کوردستانی عێراقی کۆمەڵەی ژ.کاف/ پێوەندیی پێوە هەبووە.کە حکوومەتی کوردستان لە مەهاباد دامەزرێندرا،چووەتە ئەوێ و بووە بە مامۆستا لە قوتابخانەی گەلاوێژ. دوای رووخانی کۆماری کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، درێژەی بە تێکۆشانی سیاسی خۆی داوە و هەمیشە لە بەرەی گەل و نیشتمان دا ماوەتەوە.سەردەمی رێژیمی پاشایەتی لە بەر شێعری نیشتمانی خوێندنەوە بەند کراوە، لە گوللە بارانی ساڵی1953ی بەندیخانەی (کووت) بەر کەوتووە. ناسناوی دانش، لە کۆماری کوردستان پێی بەخشراوە،وەک ئینسانێکی کوردپەروەری دڵپاک و سادە و خۆش مەشرەب و بێ تەماع بووە، حەزی لە کتێب و خوێندنەوە کردووە. لە "ژیان" و "ژین" یشدا نووسین و شێعری بڵاو کردووتەوه. عوسمان دانش لە ساڵی 1950 لە تەمەنی 50 ساڵیدا لە سلێمانی ماڵاوایی لە ژیان کردووە.