۱۳۹۳ مرداد ۷, سه‌شنبه

برایم نادری جێگری وەزیری فەرهەنگی کۆماری کوردستان


برایمی نادری جێگری وەزیری فەرهەنگی کۆماری کوردستان
ئەم وێنەیە ئی چەند ساڵ بەر لە پێکهاتنی کۆمارە. برایم خان وێنەکەی پێشکەشی ئەندامێکی دیکەی  ژێکاف  سەید تاهیری هاشمی لە کرماشان کردووە و بە خەتی خۆی بۆی نووسیوە. دەستخەتەکەی لای چاپ ئی ڕەشید باجەڵان ە کە دۆست و هاوڕێی هەردووکیان بووە لە خانەقین.

سەرچاوە: محمد علی سلطانی، احزاب سیاسی و انجمن های سری در کرمانشاە، از فراموش خانە تا خانەء سیاە.
نەمر مەنافی کەریمی لە سەرکردەکانی کۆماری کوردستان لە مەڕ برایمی نادری دەنووسێ: 
" چوار مانگ له‌ حکوومه‌تی کوردستان تێپه‌ڕیبوو و له‌و ماوه‌یه‌دا که‌موکورتی و کێشه‌ی کاروباری په‌روه‌رده‌ تا ڕاده‌یه‌ک به‌لادا خرا، به‌ڵام ئیداره‌ کردنی مه‌دره‌سه‌کان له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو حه‌وله‌ش که‌ درابوو پێداویستی به‌ جیدییه‌تێکی زیاتر بوو، بۆ پێشگرتن له‌وه‌ی کاره‌کان نه‌که‌ونه‌وه‌ سه‌ریه‌ک و کاری فه‌رهه‌نگی چه‌تی تێنه‌که‌وێ ئاغای برایمی نادری م کرده‌ جێگری [وه‌زاره‌ت] ی فه‌رهه‌نگی کوردستان ناوبراو یه‌کێک له‌ لاوانی خوێنده‌واری کرماشانی و لیسانسی ئه‌ده‌بییات بوو، به‌ڕێزی لاوێکی زۆر هه‌ڵسووڕاو و له‌ جێبه‌جێکردنی کاره‌کان دا جیدی بوو ، شه‌و و ڕۆژ بۆ ده‌مێکیش چییه‌ له‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ پێداویستییه‌کانی مەدرەسەکان ته‌نه‌خی نه‌ ده‌کرد و ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌ باشترین شیوه‌ پێک ده‌هێنا و من به‌ فکری ئاسووده‌وه‌ به‌ کاره‌کانی دیکه‌ی حیزبییه‌وه‌ خه‌ریک بووم".
( مەناف کەریمی ، یادداشتەکانی مەنافی کەریمی وەزیری فەرهەنگی کۆماری کوردستان، وێبنووسی ڕوانگە، ٢٥ ژانڤییەی ٢٠١٢- ئەم یادداشتانە کە لە پەڕاوێزی کتێبی سەعید هومایون دا هاتوون حەسەن قازی لە فارسییەوە کردوویەتی کوردیی سۆرانی)

۱۳۹۳ مرداد ۳, جمعه

دوگمەی یونیفۆرمی نیزامی لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا


وەجدی عوسمان جەمیل ئۆغلوو یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی جەمیل پاشای دیاربەکری بووە. قەدری جەمیل پاشا بەر لە سەفەری خۆی بۆ سەردانی کۆمار وەجدی ناردووە بۆ مەهاباد و ناو براو لەوێ لە ڕێزی هێزی پێشمەرگە لە مەهاباد و لە بەرەی سەردەشت خزمەتی کردووە. دوای ڕووخانی کۆمار لە گەڵ بارزانییەکان پاشەکشەی کردووە و لە پێک هەڵپڕژانێکدا لە گەڵ ئەڕتەشی ئێران بریندار بووە، دواتر گەڕاوەتەوە سوورییە و لە ساڵی ١٩٩٦ لە نەخۆشخانەیەک لە تەورێز کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە: ماڵمسانیژ، بنەماڵەی جەمیل پاشا دیاربەکری و کوردایەتی(وەرگێڕان لە تورکی یەوە)، چاپی دەزگای بیر،چاپی دووەم ، دیاربەکر ٢٠٠٧