۱۳۹۳ مرداد ۳, جمعه

دوگمەی یونیفۆرمی نیزامی لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا


وەجدی عوسمان جەمیل ئۆغلوو یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی جەمیل پاشای دیاربەکری بووە. قەدری جەمیل پاشا بەر لە سەفەری خۆی بۆ سەردانی کۆمار وەجدی ناردووە بۆ مەهاباد و ناو براو لەوێ لە ڕێزی هێزی پێشمەرگە لە مەهاباد و لە بەرەی سەردەشت خزمەتی کردووە. دوای ڕووخانی کۆمار لە گەڵ بارزانییەکان پاشەکشەی کردووە و لە پێک هەڵپڕژانێکدا لە گەڵ ئەڕتەشی ئێران بریندار بووە، دواتر گەڕاوەتەوە سوورییە و لە ساڵی ١٩٩٦ لە نەخۆشخانەیەک لە تەورێز کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە: ماڵمسانیژ، بنەماڵەی جەمیل پاشا دیاربەکری و کوردایەتی(وەرگێڕان لە تورکی یەوە)، چاپی دەزگای بیر،چاپی دووەم ، دیاربەکر ٢٠٠٧

هیچ نظری موجود نیست: