۱۳۹۳ خرداد ۲۱, چهارشنبه

وێنەیەکی دیکەی پۆدپۆلکۆڤنیک حوسێنی زێڕینگەران ( فرووهەر)

وێنەیەکی دیکەی پۆدپۆلکۆڤنیک حوسێنی زێڕینگەران ( فرووهەر)
نەمر ئیبراهیم زەردەشت فروورهەر منداڵی گەورە و تاقە کوڕی حوسێنی فڕووهەر لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٠ بە ڕێگای فەیس بووک دا ئەو پەیامەی خوارەوەی بۆ من ناردبوو، بەداخەوە ئیبراهیم فرووهەر لە ١٤ی جوڵای ساڵی ٢٠١١ لە شاری دۆرتمۆند ی ئەڵمان ماڵاویی لە ژیان کرد و هەر لەو شارە نێژراوە. نەمر لەو هەموو ساڵانە دا لێپرسراوانە ئارشیوی وێنەی باوکی پاراست.

Biray xoşewîst kak Hesenî Qazî

Le bîrewerî êwe le barey byogirafî bawkim (Husên Furuher) her çend be kem u kurtîş bê zor zor sipasû lê dekem u diyare nêwî le bîr însanhayî berêz u muheqîq neço u car car ya debîsim ya dexwênimewe u debînim bew core bîrewerî lê dekrê u eweş bo min cêy şanazî ye. Le zehmetekanî êwe bew boneye qedirdanî u supasî lê dekem. Hîwam waye lej iyantan da hemîşe serkewtû, muwefeq bin. Sax u silametî êwe arezû dekem.
Ibirahîm Furuher
25-î December-î 2010

برای خۆشەویست کاک حەسەنی قازی
لە بیرەوەری ئێوە لە بارەی بیۆگڕافی باوکم ( حوسێن فرووهەر ) هەر چەند بە کەم و کورتیش بێ زۆر زۆر سپاسوو لێ دەکەم و دیارە نێوی لە بیر ئینسانهایی  بەڕێز و موحەقیق نەچۆ  و جار جار یا دەبیسم یا دەخوێنمەوە  و دەبینم بەو جۆرە بیرەوەری لێ دەکرێ  و ئەوەش بۆ من جێی شانازی یە. لە زەحمەتەکانی ئێوە بەو بۆنەیە قەدردانی  و سوپاسی لێ دەکەم.  هیوام وایە لەژیانتان دا هەمیشە سەرکەوتوو، مووەفەق بن. ساخ و سڵامەتی ئێوە ئارەزوو دەکەم.
ئیبراهیم فرووهەر

٢٥ی دیسامبری ٢٠١٠

هیچ نظری موجود نیست: