۱۳۹۰ آذر ۴, جمعه
نمایشتی 'دایکی نیشتمان ' لە نه‌غه‌ده و شنۆ (3) و (4)
ژماره‌ی تایبه‌تی : 2110
ده‌فته‌ری سه‌رۆکوه‌زیر
به‌رواری نووسین : 15/5/1324 =06/08/1945
بەرواری پاکنووسی : 16/5/1324 = 07/08/1945
بەرواری سەبت کردن : 21/5/1324 = 12/08/1945
کۆپی ڕاپۆرتی ژماره 14 - 3/5/24 = 25/07/45
ده‌فته‌ری پۆست و تێلگرافی نه‌غه‌ده سه‌باره‌ت به هاتنی چه‌ند که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد وه‌کوو ئارتیست و چوونیان به‌ره‌و شنۆ ئاگادار بووه و ئه‌وه له لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی پۆست و تێلگرافه‌وه بۆ وه‌زاڕه‌تی نێوخۆ نێردراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌ستانداریی ئه‌ستانی چواربه ووشیارییه‌وه له‌و باره‌یه‌وه قسه بکرێ و ده‌بێ چاویان به سه‌ر کاره‌که‌وه بێ و پێشی هه‌رجۆر نمایشتێک بگرن.
ئێمزا
به‌روار
ڕێکخراوی به‌ڵگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران
*****
ژماره 471
به‌روار: 29/4/ 24 = 20/07/1945
جه‌نابی ئه‌ستانداری به‌رزی ئه‌ستانی چواره‌م
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌یه‌ک که بریتی بوون زیاتر له بیست که‌س ئارتیستی مهابادی هاتنه شنۆ بڕیار وایه به‌یانی شانۆی دایکی نیشتمان پێشکێش
ڤکه‌ن.
سه‌رپه‌رستی به‌خشداریی شنۆ
ئێمزا.
******
غه‌نی بلووریان که یه‌کێک له کایه‌کارانی شانۆی 'دایکی نیشتمان' بووه له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی ' ئاڵه‌کۆک" دا سه‌باره‌ت به پێشکێش کردنی ئه‌و شانۆیه له نه‌غه‌ده و شنۆ ئاوا ده‌نووسێ: " پاش کۆتایی نمایش له مه‌هاباد،له سه‌ر بڕیاری رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه ئاکتره‌کان باروبنه‌یان تێکه‌وه‌پێچا و به‌ره‌و شاری ' نه‌غه‌ده' و پاشانیش شاری ' شنۆ' چوون. کاتی چون بۆ نه‌غه‌ده و شنۆ قازیی محه‌مه‌د ئامۆژگاری کردین و گوتی:
" شنۆ شارێکی ئایینی یه. چونکه ئێوه به ڕاستی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک.ن ده‌بێ باش خۆ بنوێنن. ده‌بێ ئاکار و ڕه‌فتاری نه‌جیبانه‌تان هه‌بێ و سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای خه‌باتی کۆمه‌ڵه ڕاکێشن.به‌یانان و کاتی تریش ده‌بێ نچن له مزگه‌وته‌کان له ڕیزی خه‌ڵکدا ڕاوه‌ستن و نوێژی به جه‌ماعه‌ت بکه‌ن.ئه‌وه ده‌توانێ خۆشه‌ویستی ئێوه له نێو خه‌ڵک دا پتر بکات و ده‌بێ نموونه بن و ئاکاری جوان له خۆ پێشان بده‌ن."
حه‌وشه‌ی گاراژی نه‌غه‌ده بۆ پێشاندانی نومایشی دایکی نیشتمان دیاریکرابوو. له‌وێ سه‌حنه‌که‌مان سوار کرد. هه‌ر وه‌کوو پێشتر گوتم 'مارف حه‌ته‌م' به شێوه‌یه‌ک سه‌حنه‌که‌ی دروست کردبوو که له هه‌موو جێیه‌ک سوار ده‌کرا. بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژان دایکی نیشتمان له نه‌غه‌ده پێشاندرا. خه‌ڵکی نه‌غه‌ده و ده‌ور و به‌ری به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ کرد و ته‌نانه‌ت ئاغاوه‌تی ' قه‌ره‌په‌پاخ'یش هاتن دایکی نیشتمانیان دیت و یارمه‌تییه‌کی زۆرمان کۆ کرده‌وه و پاشان به سه‌ربه‌رزی به‌ره‌و شنۆ چووین.
بۆ مانه‌وه له شنۆ،هۆڵی قوتابخانه‌یان دیاریکردبوو. ئێمه به‌رگی سپی دوخت سه‌ربازی مان ده‌به‌ر دابوو و،کڵاوی سه‌ربازیشمان له سه‌ر بوو .کاتێک ده‌سته ده‌سته به‌و جلوبه‌رگه‌وه چووینه نێو بازاڕی شاری شنۆ،حاجی و سۆفی مۆڕه‌یان لێ ده‌کردین....
ڕۆژی پێشاندانی نومایش جه‌ماوه‌رێکی زۆر که چاوه‌ڕوانی هاتن بۆ نمایشیان لێ نه‌ده‌کرا، هاتن نومایشی دایکی نیشتمانیان دیت. له 'شنۆ'ش به وێنه‌ی مه‌هاباد پێشوازیان له نومایشی دایکی نیشتمان کرد.پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ مه‌هاباد گوێبیس بووین کۆڕێک له شنۆوه هاتبوونه لای سه‌رکردایه‌تی ژ.ک. و ببوون به ئه‌ندامی ژ.ک. و چوون لقی ژ.ک.یان له شنۆ دامه‌زراند.ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان قازیی محه‌مه‌دی هان دا که له ئه‌ندامانی کۆڕی نومایشی 'دایکی نیشتمان' سپاس بکات."
وه‌ک له نووسینی به‌ڕێز بلووریان ده‌رده‌که‌وێ ده‌زگای لاوازی حکوومه‌تی نێوه‌ندی سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌م به‌ڵگانه دا ده‌رده‌که‌ون نیتوانیوه پێش به نواندنی 'دایکی نیشتمان' له نه‌غه‌ده و شنۆ بگرێ
تێبینی: ئه‌و دوو به‌ڵگه‌یه‌ش به سپاسه‌وه له کتێبی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) گردآوری و تالیف :فریدون حکیم زاده وه‌رگیراوه
نمایشتی 'دایکی نیشتمان ' لە نەغەدە و شنۆ (2)
وەزاڕەتی پۆست و تێلگراف و تەلەفون
ئیدارەی دەفتەری وەزاڕەت
بە بەرواری 4/5/1324 = 26/07/1945
په‌یوه‌ست
جه‌نابی ئاغای سه‌رۆکوه‌زیر
بابه‌ت : هاتنی چل که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد بۆ نه‌غه‌ده وه‌کوو ئارتیست
به حورمه‌ته‌وه کۆپی ڕاپۆرتی ده‌فته‌ری نه‌غه‌ده‌که به‌ڕێگای ئیداره‌ی پۆست و تێلێگرافی ڕه‌زائییه‌وه نارد راوه بۆ ئاگاداتیی خاتری مباره‌که‌تان له په‌یوه‌ست دا پێشکێش کرا
له جیات وه‌زیری پۆست و تێلگراف و ته‌له‌فون
وه‌زاڕه‌تی نێوخۆ له‌و بابه‌ته ئاگادار کرا
ڕێکخراوی به‌لگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران
تێبینی: ئه‌و به‌ڵگه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) گردآوری و تالیف :فریدون حکیم زاده وه‌رگیراوه
چه‌ند به‌ڵگه سه‌باره‌ت به نمایشتی 'دایکی نیشتمان ' له نه‌غه‌ده و شنۆ (1)
ڕوونووسی راپۆرتی ده‌فته‌ری نه‌غه‌ده‌ی وه‌زاڕه‌تی پۆست و تێلگڕاف و ته‌له‌فون
ژماره 14
به‌روار: 3/5/24 = 25/07/1945
وه‌زاره‌ت - به حورمه‌ته‌وه عه‌ینی ڕاپۆرتی که له ده‌فته‌ری نه‌غه‌ده‌وه گه‌یشتووه بۆ ئاگاداریی خاتری مباره‌ک له خواره‌وه به عه‌رز ده‌گه‌یێندرێ. 14جه‌واهێری
پێرێ سه‌عات 13 نیزیکه‌ی 40 که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد له کامیۆنێک دا وه‌کوو ئارتیستی مه‌هابادی کۆمه‌ڵه هاتنه نه‌غه‌ده ،ئێوارێ به‌ره‌و شنۆ چوون و گۆیا چه‌ند ڕۆژێک له‌وێ ده‌بن و هه‌موو ڕۆژێ هێندێ نمایشت ده‌ده‌ن و داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه که‌ون و له گه‌ڕانه‌وه دا له نه‌غه‌ده‌ش هێندێک نمایشت ده‌ده‌ن و وه‌ک بیستراوه گۆیا ئه‌و نمایشتانه به‌دژی ده‌وڵه‌ت و مه‌ئموورانی له‌شکری یه.هه‌رکاتێک له نه‌غه‌ده نمایشت بدرێ ڕاپۆرته‌که‌ی به عه‌رز ده‌گه‌یێندرێ
موشیری
ڕوونووس وه‌ک ماک وایه
ڕێکخراوی به‌ڵگه نه‌ته‌وییه‌کانی ئێران
تێبینی: ئه‌و به‌ڵگه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) گردآوری و تالیف :فریدون حکیم زاده وه‌رگیراوه
۱۳۹۰ آبان ۲۲, یکشنبه
وێنه‌یه‌کی عه‌لی خوسره‌وی له هه‌ڵسووڕاوانی کۆماری کو‌ردستان
عەلی خوسرەوی یەکێک لە کادرە هەڵسوڕاوەکانی کۆماری کو‌ردستان بووە و لە ئەندامانی گەنجی کۆمەڵەی ژ.ک. و دواتر لە حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان و کۆمار دا بەرپرسیارەتی جۆر بە جۆری هەبووە. وەک سەدری یەکەتی جەوانانی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان، مودیری داخڵی چاپخانەی کو‌ردستان، پشکنی فەرهەنگی کو‌ردستان و بەرپرسی ڕادیۆی مەهاباد.ئەم وێنەیە دەبێ ئی سەردەمی چالاکی خوسرەوی لە کۆمەڵەی ژ.ك. دابێ.
کو‌ردستان، ژمارەی ٩، شەمۆ ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ (٢ فێڤرییەی ١٩٤٦)
کورد و ئازەربایجان
تا چەند ساڵ لەوەپێش کە وێستا شەیپووری ئازادی لێ نەدرا بوو هێزی ئەهریمەنی فاشیستی دە دونیا دا موسەلەت بوون، کورد و ئازەربایجانی لە گەڵ یەک زۆر ناکۆک بوون، دەستی ئیستیعمار بۆ ئیستیفادەی خۆی شەو و ڕۆژ خەریکی ئیختیلاف لە نێو ئەو دوو نەتەوە نەجیبە دا بوو تا بە بۆنەی ئەوە بتوانێ لە مەنافعی مادی ئەو نەتەوانە بەهرەوەر بن و لە مەنافعی وان کۆشک و باڵەخانەی چەند نهوومیان ساز دەکرد و لە تێک بەردانی ئەوان بۆ خۆیان لە کۆشکەکانی تارانێ دادەنیشتن و قا قا بە ڕیشی میلەتی مەزلووم کە هەڵفریوا بوون پێ دەکەنین.
وەلی بە یارمەتی خودای بێ هاواڵ ڕۆژی ڕەشمان ڕووناک بوو زنجیری ئەسارەت لە دنیا دا پسا و ئاخەرین نەفەر لە دەست پەروەردەکانی هیتلێر یەک لە دوای یەک بە جەهەنەم موشەڕەف بوون.
چاومان هەڵێنا دیمان کە دەست و پێوەندی گۆبلێزی لەعنەتی تا وێستا لە دووبەرەکی ئێمە ئیستیفادەیان کردووە و بۆ مەنزوور و مەڕامی خۆیان کورد و ئازەربایجانیان پێک وەر کردووە.
بەڵێ وەخەبەر هاتین دیمان کە نەتەوەی ئازەربایجانی بۆ شوجاعەت و سەخاوەت و ئینسانییەت لە دنیا دا مەشهوورن و لە ڕێی ئازادی و دێمۆکڕاسی دا کووژراویان زۆر داوە و ئەوانیش هەر وەکوو ئێمە بەش خوارون.
بەڵێ بیلەخەرە بە هیممەتی برایانی بەرزی کوردی،ئازەربایجانی ئیتیحادی مەحکەم لە بەینمان بەسترا و دەستی ئیتیحادمان دا دەست یەک و سوێندمان خوارد تا نەفەرێک لە فاشیستەکان بمێنێ دانانیشین و دەبێ لە بەینی بەرین. دوژمنانی مە دەبێ بزانن ئەگەر قەدەمێک لە نیشتمانی ئێمە بێنە پێش بە زۆری باسکی کوڕانی ئازدیخواهی کوردی و ئازەربایجانی مەحو دەبنەوە.ئومێدەوارم کە ئەو ئیتیحاد و برایەتی یە لە بەینی ئەو دوو نەتەوە بەشخوراوە ڕۆژ بە ڕۆژ بە کوێرایی چاوی دوژمنانی دێمۆکڕاسی مەحکەمتر و بەردەوامتر بێ. بەرقەرار و پایەدار بێ برایەتی کورد و ئازەربایجانی.
عەلی خوسرەوەی
تێنینی: ئەم وێنەیە بە سپاسەوە کاک سامڕەندی حیسامی نەوەی عەلی خوسرەوی بۆ 'وێنەی کۆماری کو‌ردستان'ی ناردووە
۱۳۹۰ آبان ۲۱, شنبه
وێنه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌یی سه‌رده‌می کۆمار.سه‌رپۆلی 2 حوسێنی زێڕینگه‌ران و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی
وێنه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی زێڕینگه‌ران له سه‌رده‌می کۆمار دا
له لای چه‌په‌وه:ڕه‌عنا خانم دایکی حوسێنی زێڕینگه‌ران، سێوه‌یل کچی گه‌وره‌ی، سه‌رپۆلی 2 حوسێنی زێڕینگه‌ران، برایمی فرووهه‌ر تاقه کوڕی حوسێنی زێڕینگه‌ران، خانمی فه‌یزیابی هاوسه‌ری حوسێنی زێڕینگه‌ران، زه‌هاوی فڕووهه‌ر کچی دووه‌می حوسێنی زێڕینگه‌ران.منداڵه‌که‌ی پشته‌وه نه‌ناسراوه.
حوسێنی زێڕینگه‌ران(فڕووهه‌ر) ئه‌ندامی ژماره 1-ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك. و تا ئۆکتۆبری 1944 سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه بوو. له سه‌رده‌می کۆمار دا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی شاریی حێزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان و ئه‌فسه‌ری هێزی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان بوو.به پێی قسه‌ی ویلیا‌م ئیگلتن، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان له سه‌رده‌می کۆمار له کاتی ده‌به‌ر کردنی یونیفۆرمی نیزامی دا ده‌ره‌جه‌ی سه‌رپۆلی 2 یان هه‌بووه.
ڕه‌حمه‌تی حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی که له سه‌رده‌می کۆمار دا له گه‌ڵ برایمی فرووهه‌ر هاوپۆل بووه، ده‌یگێڕاوه ڕۆژێک له گه‌ڵ ڕه‌حمه‌تی برایمی فرووهه‌ر دمه قاڵه‌یان لێ په‌یدا ده‌بێ و به دوای ئه‌وه‌دا حوسێنی زێڕینگه‌ران دێته خوێندنگه و به حه‌مه‌ده‌مین ده‌ڵێ جارێکی دیکه دڵی برایم بئێشێنێ ته‌نبێی ده‌کا. ڕه‌نگه هه‌ر له به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه بووبێ که له‌م وێنه‌یه دا نه‌مر برایمی فرووهه‌ریش له جلوبه‌رگی نیزامی دا ده‌بینین.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه له ئاڵبۆمی نه‌مر برایمی فڕووهه‌ر وه‌رگیراوه و له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
تێبینی دووەم: ئەم نوسخەیەی دیکەی وێنەکە بنەماڵەی بەڕێزی نەمر برایمی فڕووهەر بۆتان ناردووین.
۱۳۹۰ مهر ۲۴, یکشنبه
وێنه‌یه‌کی شه‌هید ئه‌حمه‌دخانی فاروقی معاونی هێزی بۆکان و مه‌نته‌قه له سه‌را
له‌م وێنه‌یه دا شه‌هید ئه‌حمه‌د خانی فاروقی ئه‌و که‌سه‌ی که له نێوه‌ڕاست له سه‌ر کورسی دانیشتووه له گه‌ڵ هێندێک له تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی و منداڵه‌کانیان ده‌بینن.ڕیزی پشته‌وه که‌سی چواره‌م له لای چه‌په‌وه شه‌هید محه‌مه‌دخانی فه‌یزوڵابه‌گی ناسراو بە حەمەخانی بابەخان بەگی قارەوا چکۆڵەیە.گرینگیه‌کی دیکه‌ی ئه‌م وێنه‌یه ئه‌وه‌یه که له ژێر پۆرتره‌ی "سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییووبی" هه‌ڵگیراوه.عه‌ینی ئه‌و وێنه‌یه له چه‌ند ژماره‌ی "نیشتمان" دا ده‌بینین.
تێبینی: ئه‌و وێنه‌یه به سپاسه‌وه دۆستێکی سه‌قزی بۆ "وێنه‌ی کۆماری کو‌ردستان"ی ناردووه
۱۳۹۰ مهر ۷, پنجشنبه
بەڵگەیەکی وەزاڕەتی ماڵییەی جەمهووری کو‌ردستان
شماره مرکزی ٦٦٠٥٢٦
آرم شیروخورشید
نسخە اوڵ
دولت جمهوری کردستان
دولت شاهنشاهی ایران [شاهنشاهی ایران خط خوردە بجای آن نوشتە شدە است جمهوری کردستان]
وزارت مالیەی کردستان
سری ٨
ادارە ________ دائرە
ایالت ______
ولایت _______ ناحیە
برای مدت از _____ تا ____
بده‌ی
قبض نقدی رسمی آغای رحمن عبدی کوش در‌و
شرح
لە بابەت مالیات بر داهات سال ٢٤ آغای رحمن عبدی کوش در‌و مبلغ ١٥٠ ریال
لە بابەت عوارض شارەداری """"""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""١٥ ریال
لە بابەت نیو بازرگانی """"""""""""""""""""""""""""""""""""""""""" ٧٥ – د
ژمارە قەبضی صندوق ٨٤٥٥٠٠
جمع
٧٥/ ١٦٥
١٧-١-٢٥
صحت ارقام فوق و رسید آنرا کە معادل مبلغ شانزدە تمەن و پنج قران و پازدە شاهی می‌باشد گواهی میدهد
بتاریخ ١٧- ١ – ١٣٢٥
سمت: لە لایەن متصدی مالیات بر داهات
نێو و ئیمزا
عددل ٩٩ –
سەرۆکی مالیەی کو‌ردستان
امضاء
==========================
ژمارەی نێوەندی ٦٦٠٥٢٥
نیشانی شێروخورشیدی دەوڵەتی ئێران
دەوڵەتی جەمهووری کو‌ردستان
دەوڵەتی شایشایانی ئێران [ دو ووشەی شاهنشاهی ئێران خەتی سووری بە سەر دا کێشراوە و لە جیاتیان نووسراوە جەمهووری کو‌ردستان]
وەزارەتی ماڵییەی کو‌ردستان
زنجیرەی ٨
ئیدارە _____ داییرە
ئەیالەت________ ناوچە
بۆ ماوەی لە ________ تا ______
قەرز
قەبزی نەغدیی ڕەسمی ئاغای ڕەحمانی عەبدی کەوشدروو
شیکردنەوە
لە مەڕ ماڵیاتی سەر داهاتی ساڵی ١٣٢٤ی [ ساڵی ٤٥ی زایینی ] ئاغای ڕەحمانی عەبدی کەوشدروو، بڕی ١٥٠ ڕیاڵ
لە مەڕ عەواریزی شارەداری ئەوەی لە پای ئاغای ڕەحمانی عەبدی کەوشدروو دایە، بڕی ١٥ ڕیاڵ
لە مەڕ ماڵیاتی نێوی بازرگانی """""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""" بڕی ٧٥- د
ژمارەی قەبزی سندووق ٨٤٥٥٠٠
کۆ ٧٥/١٦٥ ریاڵ
١٧-١-٢٥ [ ٦- ی ئاوریلی ١٩٤٦]
ڕاستی ئەو بڕانەی سەرەوە و ڕەسیدەکەیان کە دەکاتە بڕی شازدە تمەن و پێنج قڕان و پازدە شاهی گەواهی دەکرێ.[ بڕی پارەکە بە ڕەقەم لە جیات حه‌فتاو پێنج نووسراوه پازده]
له به‌رواری 17- 1- 1325ی هه‌تاوی [ ٦ – ٤- ١٩٤٦ ی زایینی ] پیشه: له لایه‌ن به‌رپرسی ماڵییاتی سه‌ر داهات
سه‌رۆکی ماڵییه‌ی کو‌ردستان
ئیمزا
مۆر کە بە داخەوە بە جوانی ناخوێندرێتەوە
تێبینی : ئه‌م به‌ڵگه‌یه له لایه‌ن به‌رپرسی ماڵیاتی سه‌ر داهات له وه‌زاره‌تی ماڵییه‌ی کو‌ردستان بۆ کاسبکارێکی که‌وشدروو له سابڵا‌غ ئاغای ڕەحمانی عەبدی دەرکراوە و سەرۆکی وەزارەتی [ ئیدارەی] ماڵییەی کو‌ردستان ئیمزای کردووە.لەم بەڵگەیە دا ناوی نەنووسراوە، بەڵام دەزانین کە سەرۆکی ماڵییەی کو‌ردستان ئەحمەدی عیلمی بووە. ئەگەر لە ژمارەکانی بەردەستی کو‌ردستان و چاپەمەنی کۆمار وورد بینەوە دەبینین کاربەدەستان نێوی جۆر بە جۆریان بۆ پیشەکانیان بەکار هێناوە، بۆ نموونە ئیبلاغییە و ئاگادارییەکانی ئەحمەدی عیلمی هەم وەک "سەرۆکی ئیداری ماڵییەی کو‌ردستان" و هەم وەک " رەئیسی ئیدارەی دارایی کو‌ردستان" لە "کو‌ردستان" دا بڵاو کراونەتەوە.وەک لەم بەڵگەیە و لە چەند بەڵگەی دیکەی کۆماریش ڕا دەردەکەوێ لە ماوەی دەستەڵاتی کوردی دا لە بەر دەستپێوەگرتن کاغەزی بەمارکی دەوڵەتی پێشوو بە کارهاتووە و وەک لە سەرەوە دەبینین قەڵەمی سوور بە سەر "شاهنشاهی ایران" دا کێشراوە و لە سەری بە دەست نووسراوە "جەمهووری کو‌ردستان". ئەو کاغەز بەمارکانە کە بە فارسی بوون،جار جار بەڵگەکانی کۆماری کە بەکوردی نووسراون، کردووە بە تێکەڵاوێک لە کوردی و فارسی.
ئەم بەڵگەیە نموونەیەکی هەرچەند پچووکیش بێ شێوەی کاری یەکێک لە دەزگاکانی کۆمار واتە وەزارەتی ماڵییەی کو‌ردستان نیشان دەدا. زۆر سپاس بۆ نووسەری کورد بەڕێز سەلاحەدینی عەبباسی بۆ ناردنی ئەو بەڵگە گرینگە بۆ " وێنەی کۆماری کو‌ردستان".
۱۳۹۰ شهریور ۲۷, یکشنبه
چاپکراوی سه‌رده‌می کۆمار: هه‌دیه‌ی کو‌ردستان
چاپکراوی سه‌رده‌می کۆمار
"هه‌دیه‌ی کو‌ردستان" کۆمه‌ڵه شێعرێکی مه‌ڵا حه‌سه‌نی جه‌وهه‌ری یه له‌سه‌ر ڕێ‌و شوێنی موسڵمانی که له ساڵی 1325ی هه‌تاوی/1946ی زایینی چاپخانه‌ی کو‌ردستان چاپی کردووه. مه‌لا حه‌سه‌ن خه‌ڵکی دێی جامه‌رد بووه. مه‌لا عومه‌ری خوسره‌ویی جامه‌ردی به ده‌ستنووسی ئه‌و شێعرانه‌ی جه‌وهه‌ری دا چووه‌ته‌وه که له به‌ر ده‌ست دا بوون و هێندێکیانی له ساڵی 1378ی هه‌تاوی به ناوی دیوانی شێعری جه‌وهه‌ری چاپ کردووه. دواتر به ئه‌م چاپه‌ی "هه‌دیه‌ی کو‌ردستان" و چه‌ند نوسخه‌ی ده‌ستخه‌تی ئه‌و شێعره دا هاتوه‌ته‌وه و له ساڵی 1383ی هه‌تاوی دا وه‌ک نامیلکه‌یه‌ک بڵاوی کردووه‌ته‌وه.
ئیستیقلالی کورد که دامه‌زراوه
بناغه‌ی له سه‌ر شه‌رع دانراوه
له سه‌ر ئیجازه‌ی ڕه‌ئیسی جومهوور
جه‌نابی قازی پێشه‌وای مه‌نسوور
ته‌واو ده‌نووسم ئه‌سڵ و فه‌رعی دین
به شێعری کوردی ڕه‌وان و شیرین
۱۳۹۰ شهریور ۱۵, سه‌شنبه
ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی که قازیی محه‌مه‌د سوێندی پێ خوارد
فی الیوم الثلاثا 3 / 3/ 1300 - 23/ 5/ 1936
عن .... کویسنجق باالهدیه
مال.... محمد غفور صنف سادس
ماده.... قران الکریم
مدرسه.... کویسنجق الابتدائیه
تاریخ 3/ 3 / 1300 - 23 / 5 / 1936م
امضاء محمد دلشاد
له ڕۆژی سێشه‌مۆ 3/ 3 / 1300 به‌رانبه‌ر به 23/ 5 / 1936ی زایینی
له... کۆی سنجاقه‌وه به دیاری
ئی.... محه‌مه‌د غفور پۆلی شه‌ش
بابه‌ت... قورئانی که‌ریم
مه‌دره‌سه‌ی : سه‌ره‌تایی کۆی سنجاق
به‌روار 3 / 3 / 1300 - 23 / 5 / 1936ی زایینی
ئیمزا: محه‌مه‌د دڵشادی ڕه‌سووڵی
بۆ بیره‌وه‌ری ئه‌و شه‌وه که جناب قاضی محمد
له ماڵی مه دا به‌م قرآنه‌ی سویند خوارد و هاته ناو جه‌رگه‌ی
حزب دیمکرات (کومه‌له‌ی ژ- ک). که هه‌تا له دنیا دا ده‌ژی به
ملله‌تی کوردی خزمه‌ت بکات و وه‌فاداربیت
ئیمزا. محه‌مه‌د دلشاد ر‌سولی
ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی که قازیی محه‌مه‌د سوێندی پێ خوارد
حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له کتێبی "نگاهی به تاریخ مهاباد" دا ده‌نووسێ: " ئاغای عه‌بدولڕه‌حمانی ڕه‌سووڵی برای پچووکی دڵشادی ڕه‌سووڵی یه‌که‌مین سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران به نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ی گوت: قازیی محه‌مه‌د له ماڵی ئه‌وان بۆ ئه‌ندامه‌تی له کۆمه‌ڵه دا سوێندی خواردووه و ته‌نانه‌ت ڕاشیگه‌یاند هه‌مان ئه‌و قورئانه‌ی سوێندی پێ خوراوه له ماڵی ئه‌وان ماوه. نێوی نهێنی قازی له کۆمه‌ڵه دا " بینایی "بووه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌تی قازی له نێوه‌ندێتی کۆمه‌ڵه دا ته‌ئیید نه‌کراوه لاپه‌ڕه‌ی 113
ئێستا چه‌ند لاپه‌ڕه له‌و به‌ڵگه پێرۆزه مێژووییه له لایه‌ن به‌ڕێز کاک سه‌لاحه‌دینی عه‌بباسی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک دا بڵاو بووه‌ته‌وه و ئێمه ئیزنمان لێ وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی ڕایان گوێزینه وێنه‌ی کۆماری کو‌ردستان. وه‌ک له سه‌ره‌وه دا ده‌بینین دوو یاداشتی کورت یه‌کیان به عه‌ڕه‌بی و ئه‌ویدیکه‌یان به کوردی له سه‌رلاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و قوڕئانه نووسراوه. وا دیاره نه‌مر دڵشادی ڕه‌سووڵی ( محه‌مه‌د غفور) ئه‌وکاته‌ی له ساڵی 1936 له مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی کۆیه بووه ، له‌وێ ئه‌و قورئانه‌ی به دیاری وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌ته‌وه سابڵاغێ. ئێستا وه‌ڕوو‌که‌وتنی ئه‌و به‌ڵگه بێ وێنه‌یه قسه‌ی به‌ڕێز سه‌مه‌دی داده‌گرێته‌وه که له زمان خودالێخۆش‌بوو عه‌بدولڕه‌حمانی ڕه‌سووڵی برا چکۆڵه‌ی دڵشاد ده‌یگێڕێته‌وه.
محه‌مه‌د دڵشادی ڕه‌سووڵی [ م، نادری] له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ی کۆمه‌ڵه ژ-ک بووه. ناوی ئه‌سڵی محه‌مه‌د غه‌فووربووه، بنه‌ماڵه‌که‌یان سابڵاغین و بۆ کاسبی چوونه‌ته کۆیه. دڵشاد له کۆیه گه‌وره بووه و له‌وێ و له به‌غدا خوێندوویه‌تی و خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو کردووه. دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سابڵاغێ و یه‌كێک له ئه‌ندامه چاڵاکه‌کانی کۆمه‌ڵه بووه. له هاوینی 1945 له گه‌ڵ قاسمی قادریی قازی، عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی و دوو تێکۆشه‌ری دی له نیزیک ورمێ گیران و نیزیکه‌ی 8 مانگ له زێندان دا بوون.له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324فێڤرییه‌ی 1946 دڵشاد و هاوڕێیانی گه‌یشتنه‌وه سابڵاغێ و تێکه‌ڵ به چالاکییه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان و کۆمار بوون. دڵشادی ڕه‌سووڵی هه‌ر وه‌ک "نیشتمان"، له " کو‌ردستان" یش دا نووسه‌ڕێکی چالاک، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی حیزب و جێگری وه‌زیری فه‌رهه‌نگی کو‌ردستان بوو. دڵشاد دوای تێکچونی کۆمار چووه‌وه باشووری کو‌ردستان و له ناوچه‌ی پشده‌ر ده‌ژیا و له ساڵی 1965 تێڕۆڕ کرا.
به‌شێک له زانیاری له مه‌ڕ ژیانی دڵشادی ڕه‌سولی له‌و پێشه‌کییه وه‌رگیراوه که به‌ڕێز عه‌لی که‌ریمی بۆ چاپی تازه‌ی گۆواری نێشتمان ی نووسیوه : نیشتمان. بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. ئاماده کردنی: عه‌لی که‌ریمی ، بنکه‌ی ژین، سلێمانی 2008لاپه‌ڕه‌ی26
۱۳۹۰ اردیبهشت ۱۱, یکشنبه
نموونەی قەباڵەی هاوسەرێتی (زەواج) لە سەردەمی کۆماری کو‌ردستان
نموونەی قەباڵەی هاوسەرێتی (زەواج) لە سەر دەمی کۆماری کو‌ردستان دا
شمارە ترتیب : دوصد و یازدە
تاریخ وقوع عقد: بیست و دووی خاکە لێوەی ١٣٢٥
تاریخ ثبت : بیست و دووی خاکەلێوەی ١٣٢٥
اسم و نام خانوادگی و تابعیت زوجین و شمارەء شناسنامە و محل صدور آن و تاریخ تولد آنها
زوج محەمەد صوفی زادە شناسنامە شمارە ٢٩٤٤ شاری مەهاباد لە دایک بووی ١ی سرطان ١٢٩٦ تبعە جمهوری کو‌ردستان
کوڕی حاجی عەزیزی صوفی پیرۆز نیشتووی شاری مەهاباد
زوجە: حبیبە مەولوی بە نێو نیشانی ٢٨ی شاری مەهاباد لە دایک بووی ٢٨ی ثور ساڵی ١٣٠٢ تبعە جمهوری کو‌ردستان کچی محەمەدی مەولەوی نیشتوی شاری مەهاباد
زوج عیال دیگری دارد یاخیر : ژنێکی دیکەی هەیە
تێبێنی: ئەوەی جێی سەرنجە وەک بەم بەڵگەیە ڕا دەردەکەوێ هەر فۆڕمی ڕێژیمی پێشوو و بە زمانی فارسی دەکارە کراوە بەڵام ووڵامەکان بە کوردی نووسراون. لە دوایین پرسیار دا نووسراوە داخودا هاوسەر (پیاوەکە) عەیالێکی دیکەی هەیە یان نا و بە کوردی ووڵام دراوەتەوە : " ژنێکی دیکەی هەیە" و نازانین ئەمە وەرگێڕانی پرسیارەکەیە یان هاوسەر (پیاوەکە) ژنێکی دیکەی هەبووە لە کاتی بەستنی گرێی ئەو هاوسەڕێتییە دا. کۆماری کو‌ردستان " ژن هەڵگرتن" ی قەدەغە کردبوو، بەڵام وادیارە فرە ژنێتی قەدەغە نەبووبێ.
بەڵگەی ئیزنی لێخوڕینی دووچەرخە لە لایەن ئیدارەی شارەوانی (پۆلیس) کۆماری کوردستانەوە
بەڵگەی ئیزنی لێخوڕینی دووچەرخە لە لایەن ئیدارەی شارەوانی (پۆلیس) کۆماری کو‌ردستان
25/7/10
شارەوانی کو‌ردستان
تصدیقی لێ خوڕینی چەرخی پێ ی
ئیدارەی شارەوانی کو‌ردستان تصدیق دەکا کە ئاغای هاشم مووسا زادە کوڕی صاڵح نمرە ٦٠٢٠ مەعلووماتێک کە بۆ سواری دووچەرخە پێویستە هەیەتی. نەزەر بەو ئیمتیحانەی داویەتی و قەبووڵ کراوە لەسوار بوونی چەرخی پێ ی موجازە و دەبێ نەزم [و] شەرایتی نێێضامەی عبوور و مروور بە دیقەت ریعایەت بکا
سەرۆکی ڕێگا نیشاندانی لێ خوڕ
مۆری شارەوانی کو‌ردستان
ئیمزا
نظامی
1324
لێ خوڕ هاشم مووسا زادە ژمارە ١
دەتوانی با ئیجازەی شارەوانی و ئیستیعدادی خۆت لە دووچەرخە سوارییە ئیستیفادە بکەی
سەرۆکی شارەوانی کو‌ردستان
ئیمزا: نیزامی
مۆر ١٣٢٤
جێگای
وێنەی لێ خوڕ
تەمر
مۆر ١٣٢٤
تێبینی : ئەم بەڵگەیە بەڕێزسەیید محەمەدی سەمەدی لە ئارشییڤی بەڕێز یۆنسی مووسازادەی وەرگرتووە و داویە بە گۆڤاری مەهاباد و لە ژمارەی ١٢٠ی گۆڤاری مەهاباد ، مارسی ٢٠١١ دا چاپ کراوە. وەک لە بەڵگە کە دا دە بیندرێ وێدەچێ ئیدارەکانی کۆماری کو‌ردستان هەر تەمری (پوول)حکوومەتی نێوەندییان بە کار هێنابێ. بەڕێز هاشمی مووسا زادە لە سەردەمی کۆماری کو‌ردستان دا سەرۆکی " ئیدارەی سەبتی مەهاباد"بووە و وەک کاربەدەستێکی کۆمار بە ئەرکی خۆی زانیوە بە وەرگرتنی تەسدیق
لە ئیدارەی شارەوانی دووچەرخەی پێ ئ باژوێ.
25/7/10
شارەوانی کو‌ردستان
تصدیقی لێ خوڕینی چەرخی پێ ی
ئیدارەی شارەوانی کو‌ردستان تصدیق دەکا کە ئاغای هاشم مووسا زادە کوڕی صاڵح نمرە ٦٠٢٠ مەعلووماتێک کە بۆ سواری دووچەرخە پێویستە هەیەتی. نەزەر بەو ئیمتیحانەی داویەتی و قەبووڵ کراوە لەسوار بوونی چەرخی پێ ی موجازە و دەبێ نەزم [و] شەرایتی نێێضامەی عبوور و مروور بە دیقەت ریعایەت بکا
سەرۆکی ڕێگا نیشاندانی لێ خوڕ
مۆری شارەوانی کو‌ردستان
ئیمزا
نظامی
1324
لێ خوڕ هاشم مووسا زادە ژمارە ١
دەتوانی با ئیجازەی شارەوانی و ئیستیعدادی خۆت لە دووچەرخە سوارییە ئیستیفادە بکەی
سەرۆکی شارەوانی کو‌ردستان
ئیمزا: نیزامی
مۆر ١٣٢٤
جێگای
وێنەی لێ خوڕ
تەمر
مۆر ١٣٢٤
تێبینی : ئەم بەڵگەیە بەڕێزسەیید محەمەدی سەمەدی لە ئارشییڤی بەڕێز یۆنسی مووسازادەی وەرگرتووە و داویە بە گۆڤاری مەهاباد و لە ژمارەی ١٢٠ی گۆڤاری مەهاباد ، مارسی ٢٠١١ دا چاپ کراوە. وەک لە بەڵگە کە دا دە بیندرێ وێدەچێ ئیدارەکانی کۆماری کو‌ردستان هەر تەمری (پوول)حکوومەتی نێوەندییان بە کار هێنابێ. بەڕێز هاشمی مووسا زادە لە سەردەمی کۆماری کو‌ردستان دا سەرۆکی " ئیدارەی سەبتی مەهاباد"بووە و وەک کاربەدەستێکی کۆمار بە ئەرکی خۆی زانیوە بە وەرگرتنی تەسدیق
لە ئیدارەی شارەوانی دووچەرخەی پێ ئ باژوێ.
۱۳۸۹ بهمن ۱۳, چهارشنبه
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی گرینگ ؛ چالاکیی کۆمار گه‌یشتووه‌ته کرماشانیش
حوسێنی مەسعوودی خانگاە
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی گرینگ
چالاکیی کۆمار گه‌یشتووه‌ته کرماشانیش
حه‌سه‌نی قازی
هه‌تا ئێستا له‌و نووسین و شیکردنه‌وانه‌ی وا سه‌باره‌ت به کۆمار بڵاو بوونه‌ته‌وه،زۆر که‌م باسی کار و تێکۆشانی حیزب دێمۆکڕاتی کو‌ردستان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی موکریان به‌تایبه‌تی له ناوچه باشوورییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کو‌ردستان کراوه.
له ساڵی 2008 به‌ڕێز بابه‌شێخ ناسری چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه که بوونی چالاکی حیزب له کرماشان ده‌سه‌لمێنێ. به‌ڕێزیان سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه ئاوا باس ده‌کا:
"مه‌رحومی ماموستا سه‌یدحوسێن مه‌سعودی پێشنوێژ و مفتی شافعی مه‌زهه‌به‌کانی کرماشان ، که‌رحمه‌تی ئه‌ندامی کۆمه‌له‌ی ژ.ک و پاشان شه‌ره‌فی ئه‌ندامه‌تی حیزبی دیموکراتی پێ درابوو، دیاره مرحوم مامۆستاسه‌یدحوسێن له دایک بووی خانه‌گای هه‌ورامان و بنار کێوی ئاتشگا و بۆخوێندن وله ڕێگای فه‌قیه‌تیه‌وه له ناوچه‌ی موکریان نیشته‌جێ ده‌بێت وهه‌رله وێش له گه‌ل خانمێ له سیدانی نۆباری بۆکان به ناوسه‌یدزاده ئامینه ازدواج ده‌کا، له‌گه‌ڵ مه‌رحوم ماموستاحه‌قیقی هاوفه‌قێ وپیکه‌ویش ده‌بنه ئه‌ندامی کومه‌ڵه‌ی ژ.ک. وبناغه دانه‌ری حیزبایه‌تی وکۆمیته‌ی کرماشان له ڕاستی دا ئه‌و بووگه، یه‌کتر له‌وان مه‌رحوم سه‌یدمحه‌ممه‌د مه‌سعودی برای ماموستا سه‌یدحوسێن که له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی کرماشانه‌وه وه‌ک ڕابتی کومیته کرماشان هه‌روه‌ک له وڵامی نامه‌که‌ی کومیته‌ی کرماشان له لایه‌ن کومیته ناوه‌ندی وه ئاماژه‌ی پێ کراوه دیاری کراوه و وه‌رگیراوه به ناوی نه‌هێنی( فه‌قێ ) وله ڕاستی دا ئه‌و به‌ڵگانه له لای ناوبراو را گه‌یشته ده‌ستی من، دیاره کۆمه‌ڵێ به‌لگه‌ونوسراوه هی ئه‌و سه‌رده‌مه وتا کودتای سی ودو له جیگایه‌ک له کرماشان شاردرانه‌ته‌وه که هیوا دارم ده‌رفه‌ت بێت وده‌ستمان پی بگات ،که گه‌نجینه‌یه‌کی به نرخه له چالاکی ئه‌ندامانی حیزب له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، که‌سانی ترکه شه‌ره‌فی ئه‌ندامه‌تی حیزبیان له کۆنه‌وه له شاری کرماشان هه‌بوو ، ئاغای محه‌ممه‌د سه‌عید حافدی قزلجی خه‌لکی بۆکان ودانیشتوی کرماشان ومیرزا عه‌بدولکه‌ریم رۆسته‌می به‌زاز خه‌ڵکی جوانرۆ و دانیشتوی کرماشان ،وه‌ستا عه‌بدالخالق ساڵحزاده خه‌ڵکی باینگان ودانیشتوی کرماشان ."
به‌ڵگه‌کان:
به‌ڵگه‌ی یه‌که‌م له به‌رواری 9/8/1325 دا نووسراوه به ئیمزای فه‌رمانده‌ی هێزی سه‌رده‌شت و ئه‌گه‌رچی ناوی فه‌رمانده‌که به ئیمزاکه‌یه‌وه ده‌رناکه‌وێ، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌رییه‌که‌ی نووسراوه (پۆدپۆلکۆڤنیک / سه‌رپۆلی 2 ) ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و فه‌رمانده‌یه به‌کر حه‌وزی بووه، به‌ڵگه‌که باسی چوونی پێشمه‌رگه‌یه‌که بۆ سابڵا‌غ و ناساندنی.
ئارم و نیشانی کۆماری کو‌ردستان
وه‌زاره‌تی هێزی جمهوورییه‌تی کو‌ردستان
هێزی ناوه‌ندی
ژماره
به‌رواری
بۆ پۆستی دێمۆکڕات
سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولڕه‌حمان له لای ئێمه مره‌خه‌س کراوه به ئیشی دێمۆکڕات ده‌چێته مهاباد. هیچ که‌سێک موزاحیمی نه‌بێ و ئه‌گه‌ر له ڕێگاته‌سادوفی به هه‌ر ماشێنێک بێ هه‌ڵی بگرێ بۆ مهاباد
ئیمزا
پۆدپۆڵکۆڤنیک [ به‌کر حه‌وێزی]
فه‌رمانده‌ی مه‌نته‌قه‌ی سه‌رده‌شتێ
9/8/ 1325
به‌ڵگه‌یه دووه‌م که له به‌رواری 10/8/1325 دا نووسراوه و فه‌رمانی یه‌ک له هه‌ڵسووڕاوانی پایه به‌رزی کۆمار و حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان،یه‌کێک له معاوینه‌کانی سه‌رۆکی حیزب مه‌نافی که‌ریمی یه و ده‌یسه‌لمێنی حیزب تێکۆشاوه بۆ به‌رفراونکردنی جه‌غزی جوگرافیایی چالاکییه‌کانی و له کرماشان کۆمیته‌ی محه‌لی هه‌بووه. زۆر وێده‌چێ ئه‌و چالاکیانه درێژه‌ی ئه‌و تێکۆشانانه بووبێ که له سه‌ر وبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. دا به‌ڕێوه‌چوون.
ژماره: 8583
به‌روار: 10/8/ 25 [13]
په‌یوه‌ند
نیشانی کۆماری کو‌ردستان
حیزبی ذێمۆکڕاتی کو‌ردستان
مهاباد
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
ئاغای فقیه
بینا به ته‌سویبی جه‌له‌سه‌ی ئینتیخاباتی یه‌کی ڕه‌زبه‌ری کرماشان که به هۆی نامه‌ی ژماره 11-
8/7/ 1325 کۆمیته‌ی کرماشان هاتبوو به هۆی ئه‌و نامه‌یه پێت ڕاده‌گه‌یندرێ که له سه‌ر قه‌راری کۆمیته‌ی
مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان جه‌نابت به --- ڕابیتی کۆمیته‌ی محه‌لی کرماشان داندرای. لازمه زۆر به جیدییه‌ت مه‌شغووڵی ئه‌نجامی وه‌زایفی پێ ئه‌سپێردراوی خۆت بی.
معاوینی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان [ مه‌نافی] که‌ریمی
مۆری کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان
به‌ڵگه‌ی سێهه‌م :له به‌رواری 16/8/ 1325 دا نووسراوه و تێیدا هه‌ڵگری نامه وه‌ک ئه‌ندامێکی حیزب ناساێندراوه و له ڕاستی دا
وه‌ک پسوله‌یه‌کی هاتوچوو وایه، ئه‌و به‌ڵگه‌یه له لایه‌ن عه‌لی خوسره‌وییه‌وه ئێمزا کراوه.
ژماره
به‌روار 16/8/ 1325
په‌یوه‌ند
نیشانی کۆماری کو‌ردستان
حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان
مهاباد
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
بۆ ته‌واوی پۆسته‌کان و کۆمیته‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان
هه‌ڵگری ئه‌و نامه‌یه [له] ئه‌عزای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانه. له سه‌رتانه هه‌موو جۆره کۆمه‌گێکی پێ بکه‌ن.-
له ته‌ره‌ف معاونی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان - [عه‌لی] خوسره‌وی
مۆری کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
تێبینی: ئه‌من ئه‌و به‌ڵگانه‌م له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک له دیواری ماڵی کاک قادری خه‌نده‌ره‌ش چاو پێکه‌وت و دوایه زانیم به‌ڕێزیشیان له نووسینێکی وه‌رگرتووه که له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌کان کاکه بابه‌شێخی ناسری له ساڵی 2008 له ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه. ئه‌و کاره‌ی به‌ڕێز ناسری جێی پێزانییه.
له سه‌رده‌می کۆمار دا هێندێک له فۆرمی کاغه‌زی کۆمار و حیزب له سه‌ر کاغه‌زی ئێداراتی حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی چاپ کراونه‌ته‌وه. دیاره ئه‌وه له به‌ر که‌م بوونی کاغه‌ز بووه، هه‌ر وه‌ک لێره له به‌ڵگه‌ی دووه‌م دا ده‌بینن که ووشه‌ی "وزارت دارائی" له پشته‌وه‌ی کاغه‌زه‌که به جوانی دیاره.
۱۳۸۹ بهمن ۱۱, دوشنبه
ژماره‌یه‌ک له شاگردانی مه‌دره‌سه له‌گه‌ڵ یه‌كێک له مامۆستاکانیان کاک قاسمی حیجازی
ژماره‌یه‌ک له شاگردانی مه‌دره‌سه له‌گه‌ڵ یه‌كێک له مامۆستاکانیان کاک قاسمی حیجازی
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه‌ش به سپاسه‌وه له کتێبی " ساوجبلاغ مکری (مهاباد)" وه‌رگیراه‌وه، ئه‌ویش له ئارشیڤی به‌ڕێز کوبرا خانم ئیمامی وه‌رگرتووه. به‌ڕێز فه‌ره‌یدوونی حه‌کیمزاده کۆکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م کتێبه نێوی هێندێک که‌سانی نێو وێنه‌که‌ی نووسیوه. قاسمی حیجازی و سه‌ید عه‌بدوڵای ئیسحاقی (ئه‌حمه‌دی تۆفیق ی دواتر)به دڵنیاییه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه. به داخه‌وه نازاندرێ وێنه‌که ئی سه‌رده‌می چالاکییه‌کانی ژ.ك. ه یان له ساڵی 25-1324 له سه‌رده‌می کۆمار دا گێراوه.
ڕێژه‌ی کچه مه‌دره‌سه‌یی له به‌رامبه‌ر پێشه‌وا
ئه‌و یایه‌ی کچه‌کان به ڕێوه ده‌با ده‌کرێ یای ویڵمای سه‌ییادیان مودیری مه‌دره‌سه‌ی کچان بێ
ڕۆژنامه‌ی کو‌ردستان، ژماره‌ی 27،دووشه‌مۆ 5-ی خاکه‌لێوه‌ی 1325/ 25- مارسی 1946
جێژنی سه‌ربه‌خۆیی و ناساندنی پێشه‌وای کو‌ردستان له لایه‌ن ئامۆژگارانی مه‌دره‌سه‌ی کچان
به بۆنه‌ی پێک هاتنی ئاره‌زووی چه‌ندین ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ناساندنی پێشه‌وا و سه‌ربه‌خۆیی کو‌ردستان ڕۆژی چوارشه‌مۆ 10-12-1324 له لایه‌ن ئامۆژگارانی مه‌دره‌سه‌ی کچان ساتی 2-ی پاش نیوه‌ڕۆ له ساڵۆنی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ جێژنێکی زۆر جوان ساز کرا. یای پێشه‌وای کو‌ردستان و ژمارێکی زۆر له‌یایه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان وگشت ته‌به‌قاتی شاری مه‌هاباد له‌م جێژنه دا بوون.
خولاسه‌ی نوتقی یای ویڵمای سه‌ییادیان مودیری مه‌دره‌سه‌ی کچان
له‌و یایانه‌ی زه‌حمه‌تیان کێشاوه و له‌م شادیه دا ده‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ریک بوون له لایه‌ن ئامۆژگاران و شاگردانی مه‌دره‌سه‌ی کچان سوپاس ده‌که‌م .ئه‌م موه‌فه‌قییه‌ته گه‌وره‌یه به خانمی موعه‌زه‌می پێشه‌وای کو‌ردستان موباره‌کبادی عه‌رز ده‌که‌م و هه‌موو به ده‌نگی گه‌وره ده‌ڵێین: خودا پایه‌دار کا حه‌زره‌تی پێشه‌وای کو‌ردستان. و پێویسته له‌و جێژنه مباره‌که دا هێندێک مه‌تڵه‌ب له بابه‌ت حاملاندن و منداڵ به‌خێو کردن عه‌رز بکه‌م و هومێدم هه‌یه چاک گوێتان لێ بێت:
یایانی خۆشه‌ویست بزانن: ئه‌و میله‌تانه‌ی که هه‌نگاویان له شه‌قامی زانست و پێشکه‌وتن ناوه ژن و پیاوی وان پێکه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ست یه‌کتر وه‌کوو خوشک و برا بۆ نه‌جاتی میله‌تی خۆیان هه‌وڵیان داوه له خۆ بوردنیان نواندووه و ته‌واوی کچانی خۆیان زۆر چاک په‌روه‌رش داوه و نه‌یان هێشتووه ساتێک له مه‌دره‌سه و خوێندنی خۆیان وه‌پاش که‌ون.له‌وه پێش که له چنگ دیکتاتۆراندا گرفتار بووین نه‌مان ده‌توانی به زمانی خۆمان بخوێنین. تا له‌م شه‌ڕه گه‌وره دا به ده‌ستی یه‌که پیاوی مه‌یدانی ئازادی مارشاڵ ستالین هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ژێر باری ئیستیبداد خه‌لاسیان هات حه‌مه‌ش ده‌توانین به زمانی خۆمان وه‌زیفه‌ی میللی خۆمان پێک بێنین ،به میللییه‌ت عه‌لاقه نیشان بده‌ین.
جا ئه‌ی خوشکه‌کان کچانی خۆتان بۆ مه‌دره‌سه‌کان به‌ڕێ بکه‌ن،ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ن میلله‌تی کوردی وه‌کوو میلله‌تی دیکه وه‌سه‌رکه‌ون ده‌بێ کچ و کوڕ وه‌کوو خوشک و برا بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌مری پێشه‌وای موعه‌زه‌م فیداکاری بکه‌ن.له دواییدا تکا ده‌که‌م ئێوه‌ش له گه‌ڵ من هامده‌نگ بن و بڵێن: بژی پێشه‌وای موعه‌زه‌می کو‌ردستان.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه‌ی ڕێژه‌ی شاگردانی مه‌دره‌سه‌ی کچان به سپاسه‌وه له کتێبی" ساوجبلاغ مکری (مهاباد)" وه‌رگیراوه. ئه‌ویش له ئارشیوی نه‌مر سه‌ید عوبه‌یدیلای ئه‌یووبیان (بڕره‌ک)ی وه‌رگرتووه.
۱۳۸۹ بهمن ۱۰, یکشنبه
هه‌ڵکردنی ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردوستان له شاری بۆکان
ڕۆژنامه‌ی کو‌ردستان، ژماره1، ساڵی یێکه‌م، پێنجشه‌مۆ 20-10-1324/ 11ی ژانوییه‌ی 1946
هه‌ڵکردنی ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردوستان له شاری بۆکان
[ به قه‌ڵه‌می حه‌سه‌نی قزڵجی ]
به پێی ده‌ستووری هه‌یئه‌تی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان و ئه‌مری جه‌نابی قازی محه‌مه‌د سه‌دری ئه‌عزه‌م و پێشه‌وای کوردوستان قه‌رار درا ئاڵای موقه‌ده‌س و سێ ڕه‌نگی کوردوستان له بۆکانیش هه‌ڵکرێ.
ئاغایان: میرزا مسته‌فای سوڵتانیان، عه‌بدولقادری موده‌ره‌سی، حه‌سێنی فرووهه‌ر، میرزا محه‌مه‌دئه‌مینی شه‌ڕه‌فی، عه‌لی خوسره‌وی، مه‌حموودی وه‌لیزاده، میرزا ڕه‌حیمی له‌شکری و ئه‌عزای هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆكراتی کو‌ردستان و ئاغای شێخه‌لئیسلامی هێمن شاعیری میللی و نومایه‌نده‌ی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی میللی و ئاغای محه‌مه‌دی نانه‌وا زاده فه‌رمانده‌ی ئۆردووی میللی به فه‌رمانده‌ری گاردی ئیحتیڕام و ده‌سته‌ی مووزیک له گه‌ڵ ئاغای قاسم ئاغای ئێلخانیزاده نومایه‌نده‌ی کۆمیته‌ی محه‌لی حیزبی دێمۆکڕات لکی بۆکان به مه‌ئمووری هه‌ڵگرتنی ئاڵای موقه‌ده‌س مه‌علووم کران. سه‌عات 1- ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌مۆ 5-10-24 به ئیفتیخاری وه‌ڕێ که‌وتنی هه‌یئه‌تی هه‌ڵگری ئاڵا له حه‌ساری کانگای حیزب ماڕشی میللی کو‌ردستان خوێندراوه و مووزیک لێدرا ،له‌و کاته دا ئوتۆمۆبیلی مه‌خسووس له نێوانی هه‌زاران نه‌فه‌ر خوشک و برایانی سابڵاغی گه‌یشته به‌ر ده‌رکی کانگای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان ڕاوه‌ستا. هه‌یئه‌تی هه‌ڵگری ئاڵا له نێو شریخه‌ی چه‌پڵه ڕێزان و نه‌عره‌ته‌ی توند و بڵیندی (هوریا و بژی کورد و کوردوستان)ی به‌ڕێکه‌ره‌کانه‌وه که له دڵێکی گه‌رم و گوڕ و به کوڵه‌وه ده‌هات وه‌ڕێ که‌وت. سه‌عات دوو و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌یئه‌ت گه‌یشته میاندواو و له‌وێ پێشواز هاتووه‌کانی ئاغایان: قازیی قزڵجی، حه‌سه‌ن خانی بداغی، برایم ئاغای ئێلخانیزاده ، حه‌مه‌ده‌مین ئاغای ئێلخانیزاده،ئه‌بووبه‌کر ئاغای ئێلخانیزاده و دوو نه‌فه‌ر شاعیری میللی هه‌ژار و حه‌قیقی له گه‌ڵ سه‌د نه‌فه‌ر پتر له ئه‌عزای کۆمیته‌ی محه‌لی بۆکان گه‌یشتنێ و مه‌ڕاسمی ئیحترامیان به جێ هێنا، مارش و مووزیک خوێندرا ولێدرا. ئه‌مجار قه‌تاری ئوتومبیلی هه‌ڵگری هه‌یئه‌ت و پێشوازهاتووه‌کان که‌وتنه ڕۆیین تا گه‌یشتنه (ته‌غیاباد)، له‌وێ برا دێمۆکڕاته ئه‌رمه‌نێکان به فه‌رمانده‌یی عیشقی خان له لای ڕاسته‌وه‌ی ڕێگاوه، خوشکه ئه‌رمه‌نێکانیش له لای چه‌په‌وه ڕاوێستابوون، ئیحتیرامی نیزامی و هوریا و چه‌پڵه‌ڕێزانیان کرد و عیشقی خان له ته‌ڕه‌ف هه‌موانه‌وه ته‌بریکی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردوستانی کرد.قاسم ئاغای ئێلخانیزاده له لایه‌ن هه‌یئه‌ت و ته‌واوی برایانی کورده‌وه ئیزهاری مه‌منوونییه‌ت و سپاسی به خوشک و برا ئه‌رمه‌نییه هاوئامانجه‌کان کرد: " حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان سوپاسیان ده‌کا و قه‌دری عیشقی خان ده‌زانێ". هه‌یئه‌ت له نێو هوریا و چه‌پڵه‌ڕێزانی برا ئه‌رمه‌نێکان وه ڕێ که‌وت تا گه‌یشته (قه‌ره‌مووسالیان) ( یانی ئه‌و دێیه که مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی پاره‌که سه‌روان خاکسار و سه‌ربازه‌کانی خه‌یاڵی خاوی دیکتاتۆری بای باڵی دان و به ڕێبواری هاتبوونه ئه‌وێ و مزگه‌وتیان هه‌ڵوه‌شاند بوو، نیر و ئامووریان سووتاند بوو و خه‌ڵکی ئه‌وێیان په‌ڕش و بڵاو کردبوه‌وه)، له‌وێ میرزا مسته‌فای موقته‌دیری، مه‌حموود خان، یۆنس خان و عه‌بدوڵاخانی ئه‌میری ئه‌عزای لکی محه‌لی دێمۆکڕاتی ئه‌وێ له گه‌ڵ ته‌واوی خه‌ڵکی دێ و چه‌ند دێی ده‌وروبه‌ریش ڕیزیان گرتبوو. میرزا مسته‌فا له جیاتی هه‌موان ته‌بریکی ئیزهار کرد و سێ ده‌سرێژ کرا و هوریا و چه‌پڵه‌یه‌کی زۆر لێدرا و گا و گه‌ردوونیان کرد. هه‌یئه‌ت وه‌ڕێ که‌وت و سه‌عات چوار و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ گه‌یشته (عه‌لیاباد) سێ کیلۆمیتری بۆکان، له‌وێ گاردی ئیحتیڕام به فه‌رمانده‌ری سه‌لیم ئاغای ئێلخانیزاده و عیده‌ی سوار له ژێر ده‌ستووری جه‌عفه‌رئاغا و مارف ئاغای ئێلخانیزاده و قوتابیه‌کانی قوتابخانه‌ی بۆکان و ئاغایانی ئه‌حمه‌د به‌گی فه‌یزوڵابه‌گی و فه‌یزوڵا خان و عه‌لی خانی قزلیان و ئه‌حمه‌د ئاغا و عومه‌ر ئاغا و که‌ریم ئاغای عه‌بباسی و هه‌باس ئاغا و خالید ئاغای حیسامی و چوار پێنج هه‌زار نه‌فه‌ر خه‌ڵکی بۆکان و ده‌وروبه‌ر به پێشوازه‌وه هاتبوون له‌وێ هه‌یئه‌تی هه‌ڵگری ئاڵا پیاده بوون و ئاڵای موقه‌ده‌س وه‌ک ڕۆژ له پشت هه‌ور بێته ده‌رێ له کیف ده‌رکه‌وت و کوردوستانی گرته ژێر شاباڵی پیرۆزی خۆی و مزگێنی سه‌عاده‌ت و خۆشبه‌ختی به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد دا.ماڕشی میللی خوێندراوه و مووزیک ده‌ستی کرد به لێدان و له ته‌ڕه‌ف گاردی ئیحتیڕامی مه‌هاباد و بۆکان و سواران سێ شیلینگ کرا، گا و گه‌ردوون کرا و ئاڵا له سه‌ر شانی جه‌وانی ڕه‌شید ئه‌بووبه‌کرئاغای ئێلخانیزاده له نێو چه‌پڵه‌ڕێزان و هوریا و بژی کورد و کوردوستان دا گه‌یشته (کێله شین)، دیسان گا و گه‌ردوون کرا و به خۆشی و به‌شاره‌ت و شاییه‌وه ئاڵا گه‌ییه سه‌ر حه‌وزی بۆکان.ته‌واوی کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی له ده‌وری حه‌وز و مه‌یدانی ئه‌وێ کۆ بوونه‌وه و قازی محه‌مه‌دسادقی قزڵجی ووتار و شێعری به‌تینی خۆی له ژێر ئاڵا دا خوێنده‌وه و پاش وی حه‌قیقی و هه‌ژار شاعیری میللی هه‌ر کام ده‌سته شێعرێکی زۆر چاکیان خوێنده‌وه و هه‌یئه‌تی هه‌ڵگری ئاڵا چوونه عیماره‌تی قه‌ڵا که له پێشدا بۆ به‌خێر هێنانی ئه‌وان ساز کرابوو.
هه‌ژار
بێ ببینێ ئه‌و که‌سه‌ی پیی وایه کورد سه‌رناکه‌وێ
کێ بوو پێی وابوو ته‌می نه‌گبه‌ت له سه‌رمان ناڕه‌وێ
داری ئاڵاکه‌م وه‌کوو چه‌قڵێکه بۆ چاوی عه‌دوو
هه‌ر دڵێ خۆشی نه‌وێ ڕه‌بی وه‌به‌ر خه‌نجه‌ر که‌وێ
داری ئاڵام داری کرد بۆ خوێن مژی کوردی هه‌ژار
پێی بڵێن با داکه‌وێ،له‌و خاک و ئاوه چی ده‌وێ؟
داری ئاڵامان برا سێداره‌یه بۆ دۆژمنان
هه‌ر له‌ئاسۆگ سه‌ر که‌وێ پێویسته ژینی خۆی نه‌وێ
پارچه‌که‌ی سێ ڕه‌نگی خۆی ده‌نوێنێ، ڕه‌نگی سوور ده‌ڵێ
تا تنۆکێک خوێنی کورد مابێ ،قه‌دی من نانه‌وێ
یان ده‌ڵێ تا له‌شکری سوور به‌رقه‌رار و زیندووه
قه‌ومی کورد ڕزگاره، ئه‌و داشداره،به‌ختوو ناخه‌وێ
یان ده‌ڵێ لێم سووره، دێمۆکراسی له عاله‌م سه‌ر که‌وت
موسته‌بید و موڕته‌جیع که‌وتوونه گێژی گێژه‌وێ
سپیه‌که‌ی مژده‌ی به‌یانی به‌ختی کوردی کرد به‌یان
ڕۆژی به‌ختی کوردی په‌یدا بوو، نه‌ما په‌رده‌ی شه‌وێ
دوو گوڵی گه‌نمی ده‌ڵێ ئاگات له ڕزقی خۆت ببێ
خۆت که برسی بۆچی دوژمن پێی بژین لێر و له‌وێ؟
پێ‌و ده‌ڵێ نووکی قه‌ڵه‌م گه‌ر ژینی خۆشوو پێ ده‌وێ
غه‌یری من ده‌س ناکه‌وێ بۆ ڕێی ته‌ڕه‌قی پێشره‌وێ
ڕه‌نگی سه‌وزی یانی دایکی نیشتمان له‌و ڕۆکه‌وه
جوان و سه‌رسه‌وزه وه‌گیری که‌وته‌وه عومری نوێ
لاوه‌کان نامووسی نۆ میلیۆنه ئه‌و ئاڵایه‌مان
گیان بده‌ن بۆ حیفزی ئه‌و نامووسه‌تان له منوو که‌وێ
ڕێی نه‌جاتمانه په‌نا بۆ ئیتیحادی شووڕه‌ی
سورمه‌یه بۆ چاوی ئێمه خاک و خۆڵی مه‌سکه‌وێ
ڕه‌بی ئیستالین بژی بۆ لاگری مه‌زلوومه‌کان
تا زه‌مانه خول ده‌دا و تا ڕۆژ ده‌به‌خشێ پورته‌وێ
ڕه‌بی هه‌ر که‌س دوژمنی ئه‌و میلله‌ته دڵپاکه‌یه
ژێر که‌وێ، کۆستی که‌وێ ڕه‌بی سه‌عاتێک نه‌سره‌وێ
****
هۆنه‌ر هه‌باسی حه‌قیقی
نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان، سه‌روه‌ره‌کان
لاوه‌کان، هاو وه‌ته‌نان، ڕه‌هبه‌ره‌کان
جێژنی ئازادیی کوردوستانه
مه‌وقیعی کار و له خه‌و هه‌ستانه
غه‌رقی خۆشیم و سپاسی باری
هه‌ڵکرا به‌یڕه‌قی خودموختاری
ڕۆژی عه‌یش و ته‌ڕه‌به و شادی کورد
هه‌ڵکرا په‌رچه‌می ئازادیی کورد
هه‌ڵدرا خه‌یمه‌یی ئه‌و ڕه‌نگی وه‌ته‌ن
هه‌ڵکرا به‌یڕه‌قی سێ ڕه‌نگی وه‌ته‌ن
هاته به‌ر باغی سه‌عاده‌ت ئه‌سه‌ری
هه‌ڵکرا ڕایه‌تی فه‌تح و زه‌فه‌ری
خونچه‌یی به‌خت و ته‌ڕه‌قی پشکووت
له چیا و ده‌شتی وه‌ته‌ن، هه‌ر دوو به جووت
که‌وکه‌بی به‌ختی که‌وا چووبوه خه‌و
له نه‌کاو ساندی له ڕۆژێ پورته‌و
باری کرد له‌شکری ڕه‌نج و ئیدبار
هاته جێ شادی که کردی ئه‌و بار
ماڵ و نامووس و حه‌یا هاته‌وه ده‌س
ده‌سبه‌جێ لێکه‌وه بوو ناکه‌س و که‌س
موشکولی کوردی که بوو لایه‌نحه‌ل
کردی حه‌ل ڕوحمی خودای عه‌زه وه‌جه‌ل
کورده تۆ خاوه‌نی عه‌زمێکی قه‌وی
شاهیدی غیره‌تی تۆن خه‌ڵکی زه‌وی
به‌سه بێگانه په‌رستی تاکه‌ی
ته‌نبه‌ڵی و سستی و مه‌ستی تاکه‌ی؟
ئه‌و که‌ڕه‌ت هه‌ستنه پێ دوژمن تێکده‌ن
پشت به پشت ده‌ستوو وه‌ده‌ستی یه‌ک ده‌ن
دێته گوێم ده‌نگی سه‌لاحه‌دینی
ڕوو به خاکی وه‌ته‌نی ڕه‌نگینی
که ئه‌وی دیومه ئه‌وا دیمه‌وه من
مردبووم گه‌رچی ئه‌وا ژیمه‌وه من
هاته‌جێ ئه‌ورۆ هه‌موو ئاواتم
گیانفیدای میلله‌ته‌که و ئاڵاتم
سه‌عات دوازده‌ی به‌یانی ئه‌وی ڕۆژێ جه‌نابی حاجی بابه شێخ ڕه‌ئیسی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی میللی کو‌ردستان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئاغای ئێلخانیزاده واریدی بۆکان بوون و سڵاوی سه‌ربازی و ته‌پڵ و مووزیک به جێ هات و ئه‌وی ڕۆژێش له به‌ر وه‌ی که ته‌واوی ئه‌هالی ئه‌تڕاف له نێعمه‌تی ئه‌و جێژنه میللیه به‌هره‌وه‌ر بن و بگه‌نه شاری ئاڵا هه‌ڵنه‌کرا.
ڕۆژی هه‌ینوو 7- 10- 24 له سه‌عات 8ی به‌یانییه‌وه ده‌ست به ته‌شریفات کرا.
1- له سه‌ر بانی عیماره‌تی قه‌ڵای بۆکان بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵا له ته‌ڕه‌فی ڕاستی ئاڵاوه جه‌نابی حاجی بابه شێخ و
له لای چه‌په‌وه جه‌نابی حاجی بایز ئاغا ڕاوه‌ستان و له هه‌ردوو لاوه دوو موسه‌لسه‌ل داندرا.
2- قوتابیه‌کانی قوتابخانه‌ی بۆکان و مامۆستاکان و خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر له سه‌ر سه‌کۆی قه‌ڵا- ده‌سته‌ی مووزیک و گاردی ئیحترامی مه‌هاباد و بۆکان به فه‌مانده‌ری ئاغای محه‌مه‌دی نانه‌وازاده فه‌رمانده‌ی ئۆردووی میللی مه‌هاباد و سه‌لیم ئاغای ئێلخانیزاده فه‌رمانده‌ری بۆکان له هه‌یوانی نێوه‌ڕاستی قه‌ڵا ئاماده بوون – ته‌واوی ئاغایانی ناوبراوی سه‌ره‌وه و جه‌معییه‌تێکی که‌ش له ئاغایان مین جومله حوسێن ئاغای عه‌لی یاه و براکانی له سه‌ربانی قه‌ڵا به ڕیز له‌ملاولای ئاڵاوه به چه‌ند سه‌ف ڕاوێستان. خه‌ڵکێکی بێ ژماریش له مه‌یدانی خواره‌وه و ده‌ورو به‌ری حه‌وزی گه‌وره‌ی بۆکان ڕاوه‌ستان.
3- ئاغای قاسم ئاغای ئێلخابیزاده پڕۆگرامی خوێنده‌وه و جه‌نابی حاجی بابه‌شێخ نوتقێکی زۆر گه‌رمی فه‌رموو،مزگێنی خۆشبه‌ختی کوردی دا و ته‌واوی میلله‌تی کوردی بۆ گه‌یشتن به حه‌قی خۆیان به هه‌ویا کرد و ئاڵای موباره‌کی به ده‌ستی خۆی هه‌ڵکرد.
4- سروودی میللی کو‌ردستان خوێندراوه و نووزیک لێدرا و به‌دوسه‌د تفه‌نگ و سی موسه‌لسه‌ل سێ ده‌سرێژ کرا، ئاغای حه‌سه‌نی قزڵجی له لایه‌ن ڕه‌حمن ئاغای ئێلخانیزاده که له ڕێگای ئازادی کورد و مه‌ڕامی دێمۆکڕاسیدا زه‌حه‌ماتێکی بێ حه‌د و حیسابی کێشابوو بۆ خۆشی له ماڵ نه‌بوو،هه‌ڵکرانی ئاڵای ته‌بریک کرد.
5- ئاغای قازی محه‌مه‌دسادقی قزڵجی نوتقێکی به تینی کرد.
6- ئاغای عه‌لی خوسره‌وی سه‌ره‌کی داییره‌ی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان نوتقێکی به تین و باشی له بابه‌ت یه‌کیه‌تی و ده‌ست وه‌ده‌ست دان بۆ پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌هره وه‌رگرتن له ئازادی و دونیای دێمۆکڕات به‌یان کرد و زیمنه‌ن ئیزهاری کرد که له دونیای ئه‌وڕۆ دا عوموومی میله‌ل له نێعمه‌تی دێمۆکڕاسی به‌هره‌وه‌ر بوون،له به‌ر وه‌ی ده‌بێ به قووه‌ی باسکی کوردی شومال برایانی کوردی که له جنووب له ژێر زنجیری ئیستیبداد دا ده‌ناڵن ڕزگاریان که‌ین و له ئاخری‌دا به سڵامه‌تی پێشه‌وای ئازادیی دونیا ژه‌نه‌رالیسموس ستالین و ڕه‌هبه‌ری میلله‌تی کورد جه‌نابی قازی محه‌مه‌د نوتقه‌که‌ی دوایی هات.
7- ئاغای هه‌ژار ده‌سته شێعرێکی سیرینی سه‌ید کامیلی خوێنده‌وه.
8- ئه‌حمه‌د ئاغای ئێلخانیزاده نوتقێکی گه‌رم و گوڕی له بابه‌ت خۆ فیدا کردن و گیانبازی له ڕێگای کوردوستان و بڵیند کردنی ئاڵای کوردوستاندا به‌یان کرد.
9- ئاغای حه‌قیقی شاعیری میللی ده‌سته شێعرێکی به‌رزی خوێنده‌وه.
10- ئاغای ڕه‌حمانی موده‌ریسی له لایه‌ن ده‌سته‌ی لاوانی مه‌هاباده‌وه هه‌ڵکردنی ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردوستانی له ته‌واوی برایانی مه‌نته‌قه‌ی بۆکان ته‌بریک کرد.
11- خالید ئاغای حیسامی ده‌سته شێعرێکی باشی خوێنده‌وه.
12- حه‌مه‌ده‌مین ئاغای ئێلخانیزاده نوتقێکی به تینی کرد ،له کاتێکدا ناوی سه‌ردار حه‌مه حوسێن خانی بر‌د شیلینگێکی ئیحتیرام کرا.
13- مارف ئاغای ئێلخانیزاده نوتقێکی چاکی کرد و به تایبه‌تی له بابه‌ت دیلی و یه‌جسیری برا کورده‌کانی جنووبه‌وه باش دوا و کوتی بۆ ئێمه غیره‌ت نییه ئه‌و برایانه‌مان به‌و جۆره له حقووقی نه‌ته‌وایه‌تی و ئینسانییه‌ت بێ به‌ش بن و له ژێر چه‌نگاڵی ئیستیبداد و زۆرداریدا بناڵێنن.
14- جه‌عفه‌رئاغای ئێلخانیزاده له نوتقی خۆیدا دوای موباره‌کبادی ئاڵا به به‌یانێکی شیرین کوتی ته‌واوی میله‌تی کورد پێویسته له ڕێگای به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵا و پێکهێنان و وه‌ده‌ست خستنی ئازادی بۆ براکانی دیکه‌ش سه‌ری خۆیان له پێناو نێن.
15- جه‌نابی ئاغای حاجی بایز ئاغا ئێلخانیزاده له سه‌ر نێعمه‌تی گه‌وره‌ی ئازادی و هه‌ڵکردنی ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردوستان سوکرانه‌ی خودای بژارد و ئامۆژگارییه‌کی زۆر به نرخی بۆ برا دێمۆکڕاته‌کانی فه‌رموو له فیداکاری ئه‌وان ئافه‌رینی کرد.
له خاتیمه دا ئاغای قاسم ئاغای ئێلخانیزاده نوتقێکی زۆر به تینی له بابه‌ت خۆشی و ئازادی کورده‌وه به‌یان کرد و سه‌عات یه‌کی دوای نیوه‌ڕۆ به خوێندنه‌وه‌ی ماڕشی میللی و لێدانی مووزیک جێژن ته‌واو بوو.
برا مه‌هابادییه‌کان سه‌عات چواری پاش نیوه‌ڕۆ به هوریا و چه‌پڵه‌ڕێزان و نه‌عره‌ته‌ی بژی کورد و کوردوستان به‌ڕێ کران.
کوردوستان: ئێمه‌ش به نۆبه‌ی خۆمان له فیداکاری هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکڕات و کارگه‌رانی حیزبی بۆکان و به تایبه‌تی له ئاغایانی ئێلخابیزاده که له ڕێی ئازادی و دێمۆکڕاسی دا ساڵهایه فیداکاری ده‌که‌ن و له جێژنی هه‌ڵکردنی ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردوستان دا موته‌حه‌میلی زه‌ه‌حمه‌ت و مخاریجێکی زۆر بوون بێ ئه‌ندازه سوپاسیان ده‌که‌ین و ئومێده‌وارین که ئینشائه‌ڵڵا له سه‌ر مه‌ڕامی موقه‌ده‌سی خۆیان موه‌فه‌ق و سه‌ربه‌رز بن.
تێبینی: به نووسینێک ڕا که له ژماره‌ی یه‌که‌می گۆواری هه‌ڵاڵه له بۆکان (ڕه‌شه‌مه‌ی 1324) سه‌باره‌ت به هه‌ڵکردنی ئاڵای کو‌ردستان له بۆکان بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م باسه‌ی ڕۆژنامه‌ی کو‌ردستان له مه‌ڕ هه‌ڵکردنی ئاڵای کو‌ردستان له بۆکان، حه‌سه‌نی قزڵجی نووسیویه‌تی.
۱۳۸۹ بهمن ۸, جمعه
عه‌لی ڕیحانی له تێکۆشه‌ران ژێکاف وله کاربه‌ده‌ستانی کۆمار
میرزا عه‌لی ڕیحانی له تێکۆشه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد بۆ سه‌فه‌ری دوویه‌می باکۆ. له نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیسی موئه‌سه‌سانی ئازه‌ربایجان.
مه‌لا قادری موده‌ڕیسی له " کورته مێژووی دامه‌زرانی ژێکاف و چالاکییه‌کانی دا ده‌نووسێ: " ده‌کرێ وه‌ک یه‌کێک له که‌سانی زۆر هه‌ڵسووڕاو و فیداکاری کۆمه‌ڵه باسی عه‌لی ڕێحانی بکرێ. ئه‌و که‌سه تاجرێکی گه‌وره بوو و سه‌رده‌مایه‌ک له ڕه‌واندز ته‌جاڕه‌تخانه‌ی هه‌بوو .ته‌واوی دارایی خۆی له پێناو ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه دادانا و کاتێک که‌سێکی ناسراو له عه‌شیره‌ته‌کان هاتبایه نێو کۆمه‌ڵه میواندارییه‌کی گه‌وره‌ی ساز ده‌کرد و هه‌موو سه‌روه‌ت خۆی له‌و پێناوه نا.له سه‌رده‌می دێمۆکڕاته‌کان له‌کار لایاندا به‌ڵام ئه‌و تا ئه‌و کاته‌ی خوڵا لێی خۆش بوو له هه‌ڵسووڕان و چالاکی له ڕێگای میلله‌ت دا ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرت."(قادری موده‌ڕیسی،له کتێبی "نگاهی بتاریخ مهاباد" سید محمد صمدی، لاپه‌ڕه‌ی 113، 114، ساڵی 1373ی هه‌تاوی). به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی قادری موده‌ریسی ئیگلتن ده‌نووسێ: "قازیی محه‌مه‌د، عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی و عه‌لی ڕیحانی نارده ته‌وڕیزێ بۆ ئه‌وه‌ی بچنه لای کۆنسوولی بریتانیا و سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی جۆره پێوه‌ندییه‌کی ڕه‌سمی له نێوان کوردستانێکی خودموختاری داهاتوو و بریتانیا و هێزه ڕۆژئاواییه‌کانی دیکه بدوێن. ووڵامی کۆنسوول له ڕوانگه‌ی کورده‌کانه‌وه لێڵ بوو و جێی ڕه‌زایه‌ت نه‌بوو...." ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دا له سه‌ر ده‌می حیزبی دێمۆکڕات و کۆماریش دا میرزا عه‌لی ڕیحانی له کاربه‌ده‌ستان وجێی باوه‌ر بووه بۆیه ئه‌ركێکی ئاوا گرینگی پێ ئه‌سپێردراوه
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " ساوجبلاغ مکری"(مهاباد)وه‌رگیراوه، ئه‌ویش له ئا‌ڕشیڤی سه‌ید عوبه‌یدیلای ئه‌ییووبیانی وه‌رگرتووه.
سه‌دیقی حه‌یده‌ری، زه‌بیحی، دڵشادی ڕه‌سووڵی، هێمن و ؟
له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ: 1- ؟ 2- هێمن 3- ؟ 4- عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی 5- دڵشادی ڕه‌سووڵی6-سه‌دیقی حه‌یده‌ری
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه‌ش به سپاسه‌وه له کتێبی ساوجبولاغ موکری (مهاباد) وه‌رگیراوه و ئه‌ویش له ئارشێڤی سه‌ید عوبه‌یدیلای ئه‌ییووبیانی وه‌رگرتووه. ساڵی گرتنی وێنه‌که و شوێنی به دڵنیاییه‌وه نازاندرێ، له ساڵی 1325 هیچ ڕۆژنامه نووسێکی ئه‌مریکایی سه‌ری له سابڵا‌غ نه‌داوه.ئه‌گه‌ر ئاگاداریتان له سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه هه‌بێ سثاستان ده‌که‌ین بۆمانی بنێرن
هێندێک له دامه‌زرێنه‌رانی ژ.ك.
۱۳۸۹ بهمن ۴, دوشنبه
دۆستایه‌تی گه‌لانی کورد و ئازه‌ربایجانی
دۆستایه‌تی گه‌لانی کورد و ئازه‌ربایجانی
ڕۆژنامه‌ی آذربایجان (ژماره‌ی 93، جومعه 14ی به‌فرانباری 1324ی هه‌تاوی ) چه‌ند بابه‌تی له سه‌ر گه‌لی کورد له گه‌ڵ چه‌ند وێنه چاپ کردووه، له ژێر وێنه‌ی نێوه ڕاست که ئی کۆنگره‌ی یه‌که‌می حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ئه‌و ژماره‌یه دا چاپ کراوه و دیسان له ژماره‌کانی دی دا چاپ کراوه‌ته‌وه نووسراوه : " کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که له لایه‌ن حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانه‌وه بۆ سه‌رۆک و نوێنه‌رانی عه‌شیره‌ته کورده‌کان پێک هات. له ژێر دوو وێنه‌که‌ی دیکه‌ش دا نووسراوه، نوێنه‌رانی به‌ڕێزی حێزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان .
۱۳۸۹ بهمن ۲, شنبه
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌ورێز
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و پیشه‌وه‌ری له فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌ورێز
به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیرمان ئاغای پیشه‌وه‌ری به‌ر له چوونی به‌ره‌و تاران، له گه‌ڵ پێشه‌وای به‌ڕێزی گه‌لی کورد جه‌نابی ئاغای قازی محه‌مه‌د و سه‌رۆکی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌ییمان ئاغای شه‌بوسته‌ری له فڕۆکه‌خانه
یه‌کشه‌مۆ 8ی بانه‌مه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه له ژماره‌ی 192ی آذربایجان، سێشه‌مۆ 17ی بانه‌مه‌ڕی 1325 دا چاپ کراوه
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له شاگۆلی
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له شاگۆلی
ئاغای پیشه‌وه‌ری و ئاغای قازی محه‌مه‌د له کاتی ته‌ماشا کردنی عه‌مه‌لییاتی شه‌ڕی عه‌سکه‌ره‌کان
پێنجشه‌مۆ 5-2- 1325
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له شاگۆلی
ڕۆژنامه‌ی آذربایجان (ژماره‌ی 184، یه‌کشه‌مۆ 8ی بانه‌مه‌ڕی 1325) چه‌ند خه‌به‌ری له مه‌ڕ دیداری پێشه‌وا له ته‌ورێز بڵاو کردووه‌ته‌وه.به داوی ئیمزاکرانی په‌یمانی "یه‌که‌تی و برایه‌تی حکوومه‌تی میللی کو‌ردستان و ئازه‌ربایجان"، له 3ی بانه‌مه‌ڕی 1325 پێشه‌وا هه‌تا به‌ڕێکردنی ده‌سته‌ی نوێنه‌راتی ئازه‌ربایجان- کو‌ردستان بۆ تارانێ له ڕۆژی یه‌كشه‌مۆ، 8ی بانه‌مه‌ڕ و چه‌ند ڕۆژ دواتریش هه‌ر له ته‌ورێز ماوه‌ته‌وه.
خه‌به‌ری یه‌که‌م له‌و ژماره‌یه‌ی آذربایجان دا سه‌ردانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری یه له ته‌شکیلاتی ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان.
آذربایجان ده‌نووسێ: " سه‌رۆکوه‌زیرمان له گه‌ڵ پێشه‌وای گه‌لی کورد سه‌ر له ته‌شکیلاتی ئه‌ڕته‌ش ده‌دن.
ڕۆژی پێنجشه‌مۆ (5ی بانه‌مه‌ڕی 1325) دانی به‌یانی جه‌نابی سه‌رۆکوه‌زیر و پێشه‌وای گه‌لی کورد حه‌زره‌تی قازی محه‌مه‌د له گه‌ڵ سه‌رانی دیکه‌ی فیرقه و وه‌زیره‌کان بۆ سه‌ردان له ته‌شکیلاتی قوشوون ته‌شریفیان بر‌د بۆ شاگۆلی.
له پێده‌شته‌کانی ده‌وروبه‌ری شاگۆلی دا تۆپچییه‌کان عه‌مه‌لییاتیان به‌ڕێوه‌برد و مانۆریان کرد. ئه‌وان له ماوه‌یه‌کی که‌متر له چل ڕۆژ دا ئه‌و سه‌رکه‌وتن و لێزانییه‌یان له بواری تۆپ هاویشتنه‌وه به ده‌ست هێناوه.
تۆپچییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌و دواییانه دا ته‌دریبیان ته‌واو کردووه هه‌موو ئه‌و سێرانه‌ی دایان کردبوو ده‌ئه‌نگاوت و له له‌لایه‌ن ئاماده بوان و بینه‌رانه‌وه ته‌شویق ده‌کران.
دوای ته‌ماشا کردنی مانۆره‌کان سه‌رۆکوه‌زیر و جه‌نابی ئاغای قازی محه‌مه‌د له ده‌وری ئه‌و مێزه‌ی که له ده‌ره‌وه و هه‌و‌ای ئازاد دا ته‌رتیب کرابوو له که‌شوهه‌وایه‌کی سه‌میمی دا دانیشتن و و دوای تاوێک حه‌سانه‌وه‌م ته‌ماشای ته‌قه‌ی تۆپچییه‌کانیان کرد له‌و سێرانه‌ی له پشت به‌ردان داکرا بوون.
ئاغای قازی محه‌مه‌د چالاکییه‌کانی گه‌لی ئازه‌ربایجان و توانایی عه‌سکه‌ریی ئازه‌ربایجانییه‌کانی له ماوه‌یه‌کی ئاوا کورت دا ته‌قدیر کرد و سه‌باره‌ت به داهاتووی دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی کورد و گه‌لی ئازه‌ربایجان و پته‌و کردنی ڕشته‌ی یه‌که‌تی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه نوتقێکی ئیراد کرد.دوایه سه‌رۆکوه‌زیر و ئاغای قازی محه‌مه‌د سه‌ریان له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌فسه‌ری، فابریکه‌کان و ته‌شکیلاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌ڕته‌ش دا."
ڕۆژنامه‌ی کو‌ردستان یش باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی کردووه و ده‌نووسێ: (کو‌ردستان، ژماره‌ی 44،دووشه‌مۆ 16ی بانه‌مه‌ڕی 1325)" حه‌زره‌تی پێشه‌وای کو‌ردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیری ئازه‌ربایجان به سازمانی هێز
سه‌رکه‌شیان کرد. ڕۆژی 5شه‌مۆ 5-2-25 حه‌زره‌تی پێشه‌واتی کو‌ردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیر و باقی وه‌زیرانی ئازه‌ربایجان و سه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکڕات چوونه شاه گۆلی و هێزی ئازه‌ربایجانیان سه‌رکه‌شی کرد."
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه له ژماره‌ی 196 ی آذربایجان ، 22ی بانه‌مه‌ڕی 1325 دا چاپ کراوه.
پێنجشه‌مۆ 5-2- 1325
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له شاگۆلی
ڕۆژنامه‌ی آذربایجان (ژماره‌ی 184، یه‌کشه‌مۆ 8ی بانه‌مه‌ڕی 1325) چه‌ند خه‌به‌ری له مه‌ڕ دیداری پێشه‌وا له ته‌ورێز بڵاو کردووه‌ته‌وه.به داوی ئیمزاکرانی په‌یمانی "یه‌که‌تی و برایه‌تی حکوومه‌تی میللی کو‌ردستان و ئازه‌ربایجان"، له 3ی بانه‌مه‌ڕی 1325 پێشه‌وا هه‌تا به‌ڕێکردنی ده‌سته‌ی نوێنه‌راتی ئازه‌ربایجان- کو‌ردستان بۆ تارانێ له ڕۆژی یه‌كشه‌مۆ، 8ی بانه‌مه‌ڕ و چه‌ند ڕۆژ دواتریش هه‌ر له ته‌ورێز ماوه‌ته‌وه.
خه‌به‌ری یه‌که‌م له‌و ژماره‌یه‌ی آذربایجان دا سه‌ردانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری یه له ته‌شکیلاتی ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان.
آذربایجان ده‌نووسێ: " سه‌رۆکوه‌زیرمان له گه‌ڵ پێشه‌وای گه‌لی کورد سه‌ر له ته‌شکیلاتی ئه‌ڕته‌ش ده‌دن.
ڕۆژی پێنجشه‌مۆ (5ی بانه‌مه‌ڕی 1325) دانی به‌یانی جه‌نابی سه‌رۆکوه‌زیر و پێشه‌وای گه‌لی کورد حه‌زره‌تی قازی محه‌مه‌د له گه‌ڵ سه‌رانی دیکه‌ی فیرقه و وه‌زیره‌کان بۆ سه‌ردان له ته‌شکیلاتی قوشوون ته‌شریفیان بر‌د بۆ شاگۆلی.
له پێده‌شته‌کانی ده‌وروبه‌ری شاگۆلی دا تۆپچییه‌کان عه‌مه‌لییاتیان به‌ڕێوه‌برد و مانۆریان کرد. ئه‌وان له ماوه‌یه‌کی که‌متر له چل ڕۆژ دا ئه‌و سه‌رکه‌وتن و لێزانییه‌یان له بواری تۆپ هاویشتنه‌وه به ده‌ست هێناوه.
تۆپچییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌و دواییانه دا ته‌دریبیان ته‌واو کردووه هه‌موو ئه‌و سێرانه‌ی دایان کردبوو ده‌ئه‌نگاوت و له له‌لایه‌ن ئاماده بوان و بینه‌رانه‌وه ته‌شویق ده‌کران.
دوای ته‌ماشا کردنی مانۆره‌کان سه‌رۆکوه‌زیر و جه‌نابی ئاغای قازی محه‌مه‌د له ده‌وری ئه‌و مێزه‌ی که له ده‌ره‌وه و هه‌و‌ای ئازاد دا ته‌رتیب کرابوو له که‌شوهه‌وایه‌کی سه‌میمی دا دانیشتن و و دوای تاوێک حه‌سانه‌وه‌م ته‌ماشای ته‌قه‌ی تۆپچییه‌کانیان کرد له‌و سێرانه‌ی له پشت به‌ردان داکرا بوون.
ئاغای قازی محه‌مه‌د چالاکییه‌کانی گه‌لی ئازه‌ربایجان و توانایی عه‌سکه‌ریی ئازه‌ربایجانییه‌کانی له ماوه‌یه‌کی ئاوا کورت دا ته‌قدیر کرد و سه‌باره‌ت به داهاتووی دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی کورد و گه‌لی ئازه‌ربایجان و پته‌و کردنی ڕشته‌ی یه‌که‌تی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه نوتقێکی ئیراد کرد.دوایه سه‌رۆکوه‌زیر و ئاغای قازی محه‌مه‌د سه‌ریان له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌فسه‌ری، فابریکه‌کان و ته‌شکیلاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌ڕته‌ش دا."
ڕۆژنامه‌ی کو‌ردستان یش باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی کردووه و ده‌نووسێ: (کو‌ردستان، ژماره‌ی 44،دووشه‌مۆ 16ی بانه‌مه‌ڕی 1325)" حه‌زره‌تی پێشه‌وای کو‌ردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیری ئازه‌ربایجان به سازمانی هێز
سه‌رکه‌شیان کرد. ڕۆژی 5شه‌مۆ 5-2-25 حه‌زره‌تی پێشه‌واتی کو‌ردستان ده‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیر و باقی وه‌زیرانی ئازه‌ربایجان و سه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکڕات چوونه شاه گۆلی و هێزی ئازه‌ربایجانیان سه‌رکه‌شی کرد."
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه له ژماره‌ی 196 ی آذربایجان ، 22ی بانه‌مه‌ڕی 1325 دا چاپ کراوه.
۱۳۸۹ دی ۲۹, چهارشنبه
شاگردانی مه‌دره‌سه‌ی گه‌لاوێژ
دانیشتووان له ڕاسته‌وه. 1-مه‌جیدی کۆچه‌ری 2- ته‌های موکری 30 خه‌لیلی عه‌سکه‌ری 4- قاسمی خوسره‌وی 5-محه‌مه‌د سادقی شه‌ڕه‌فی6-حه‌مه‌ده‌مینی مورادیان7-جه‌لیلی گادانی 8-محه‌مه‌دی سوڵتانی
ڕاوه‌ستاوان له ڕاسته‌وه 1-فه‌تتاح چاوشێت (پاس -15) 2-قادری شینکی 3- سه‌ید سمایلی ئه‌ییووبیان 4- محه‌مه‌د 5- سه‌ید عوبه‌یدیلای ئه‌ییووبیان 6- سماییلی ساحێب 7- مه‌حموودی ناڵبه‌ندی 8- عه‌بدوڵای زه‌هاوی 9- عومه‌ری شه‌نگه‌یی 10- ته‌های سماییلزاده11- خه‌لیلی گادانیمهدرهسهی گه‌لاوێژ 15/5/1324
سه‌رچاوه :مامۆستا سه‌ید عوبه‌یدیلای ئه‌ییووبیانی مه‌رکه‌زی
ڕۆژنامه‌ی کو‌ردستان، ژماره‌ی 66، 14ی پوشپه‌ڕی 1325/2ی ژووییه‌ی 1946 ئاگادارییه‌کی چاوڕاکێشی مه‌لای داودی سه‌رۆکی مه‌دره‌سه‌ی گه‌لاوێژی بڵاو کردووه‌ته‌وه
مه‌دره‌سه‌ی گه‌لاوێژبه ئه‌مری پێشه‌وای به‌رزی کو‌ردستان له شه‌وی هه‌وه‌ڵی به‌فرانباری 1325 مه‌دره‌سه‌ی گه‌لاوێژ بوو به ڕۆژانه. وێستا شاگردی ڕۆژانه‌ی 500 نه‌فه‌ر و شاگردی شه‌وانه‌ی 100 نه‌فه‌ره له ئه‌هلی ئه‌و شاره له‌و مه‌دره‌سه‌ی دا ده‌خوێنن. به‌ڵام بێجگه‌له کوڕی کاکه سواری مه‌نگوڕ له ئاغایانی عه‌شاییری کوڕی هێچ یێكێک له‌وان نه‌مدیوه که بێته ئه‌و مه‌دره‌سه‌ی، ئه‌گه‌رچی هه‌مووشیان کۆمه‌گیان به‌و مه‌دره‌سه‌ی کردووه، نازانم که له سستی بۆ ناردنی منداڵی خۆیان چ ڕه‌فاهییه‌تێک هه‌یه ، ڕجا له هه‌موان ئه‌وه‌یه که بۆ دوای ته‌عتیلات له پاش هاوینی ئه ساڵه‌که (خه‌رمانانی 1325 ) منداڵه‌کانیان بۆ ئه‌و مه‌دره‌سه‌ی که مه‌دره‌سه‌یێکی میلییه و به زبانی دایک‌و بابی خۆیان ده‌خوێنن و قه‌ولیان پێ ده‌درێ که له به‌رانبه‌ر به خوێندنی ساڵانی پێشوو که شه‌ش ساڵ ده‌یان خوێند به دووساڵ فێری خوێندنه‌وه و نووسین ببن
مه‌لای داودی
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی: ساوجبلاغ مکری (مهاباد) وه‌رگیراوه و وه‌ک له سه‌ره‌وه ڕا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌ویش وێنه‌که و زانیاری له مه‌ڕ که‌سانی نێو وێنه‌که‌ی له نه‌مر سه‌ید عوبه‌یدیلای ئه‌ییووبیان وه‌رگرتووه.
ڕێوڕەسمی میری نەورۆزی لە مەهابادێ
سەبارەت بە ڕێوڕەسمی میری نەورۆزی سەید عوبەیدیلای ئەیوبیان نامیلکەیەکی بڵاو کردووەتەوە و کاتی خۆی لە ڕۆژنامەی "کوهستان"ی چاپی تارانیش دا بۆ بەرپەرچدانەوەی دەنگۆبڵاوکردنەوە ونێونرتکە لێدان لە کورد نووسراوەیەک بە نێوی " با میر نوروزی شوخی نکنید " بڵاو کراوەتەوە.
ئەم وێنەیە بە سپاسەوە لە کتێبی : ساوجبلاغ مکری (مهاباد ) وەرگیراوە. نووسەر دیاریی کردووە کە وێنەکەی لە کتێبی نەجەفقوڵی پسیان وەرگرتووە و سەرچاوەی ئاگاداری سەبارەت بە بەرواری هەڵگیران و نێوی کەسەکانی نێو وێنەکەی باس نەکردووە، بەڵام زۆر وێدەچێ ئەو زانیارییانە لە لایەن ڕەحمەتی سەید عوبەیدیلای ئەیووبیان ڕا درابێ.لە سەرئاڵاکە نووسراوە: " بمری ئەو کەسەی کە مانعی آزادی کوردە". شەرحی وێنەکە ئاوا نووسراوە:
ڕێوڕەسمی میری نەورۆزی لە مەهابادێ . ١٥/٥/١٣٢٤ کۆچی هەتاوی- چوارەمین ساڵی دامەزرانی کۆمەڵەی ژیانی کورد، بینای نێوەندیی کۆمەڵەی ژیانی کورد- خانووبەرەی دوکتور وێنەتان - وێنەکە لە لایەن پەرویزی خانی سەییادیانەوە هەڵگیراوە (سەرچاوە: لە مەهابادی خوێناوییەوە تا قەراغەکانی ئاراز- نەجەفقوڵی پێسیان)
لە ڕاستەوە: ١- کاکە مینە ٢- کاک مستەفا ٣- ناجی خانی ئەرجومەندی (تاهیری ئازەر) ٤- سەید عوبەیدیللای ئەیوبیانی مەرکەزی ٥- ڕەحمانی کابانی ٦- خەلیلی سەدیقی (ئاوات) ٧- مستەفای بارنجی ٩- غالبی دەبباغی ١٠- مستەفای سەلیمی ١١- هاشمی نانەوازادەگان (بەهار)١٢- قادری ڕیحانی (لاو)١٣- سولەیمانی شافیعی ١٤-حوسێنی فەتتاحی قازی (ماموسێن)١٥- فەتتاحی حامیدی ١٦- کاک ئەحمەد (ئەحمەدی وسوەکوتکەی)
ڕێکەوتی دامەزرانی کۆمەڵەی ژێکاف ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢١ /١٦ی ئووتی ١٩٤٢ یە، نەک بەوجۆرەی لە سەرەوە دا هاتووە.
۱۳۸۹ دی ۲۸, سه‌شنبه
ناودار محه‌مه‌دی نازمی له ئه‌فسه‌رانی هێزی دێمۆکراتی کو‌ردستان
مەحموودی وەلیزادە، وەزیری کشتوکاڵی کۆماری کو‌ردستان
مه‌حموودی وه‌لیزاده له ئه‌ندامانی سه‌ره‌تایی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و له کۆمه‌ڵه دا نێوی "م.ئیره‌ج- 215 " بووه. له نیشتمان دا چه‌ند بابه‌تی له بواری پژیشکی دا بڵاو کردووه‌ته‌وه. له کۆماری کو‌ردستان دا کراوه به وه‌زیری کشتوکاڵ.
مه‌نافی که‌ریمی له هه‌ڵسووڕاوانی پایه‌به‌رزی کۆمار له چاوپێکه‌وتنێکدا له مه‌ڕ ده‌ستبژێر کردنی وه‌زیره‌کان ده‌ڵێ: ئێمه‌ش له مهاباد دانیشتوویه‌کی [ دانیشتنێکی] نائاساییمان پێک هێنا و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا ده‌سته‌ی وه‌زیرانی خۆمانمان هه‌ڵبژارد و هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌کان به ته‌واوی به پێی ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو. بۆ وێنه مه‌حموودی وه‌لیزاده که دیپڵۆمی کشتوکاڵی له که‌ره‌ج وه‌رگرتبوو به پێی ڕاوێژی ئه‌ندامانی ئاماده له کۆبوونه‌وه‌که دا، وه‌کوو وه‌زیری کشتوکاڵ هه‌لبژێردرا . ئێمه‌ش ڕوونووسێک له بڕیاره‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه و لیستی وه‌زیره هه‌ڵبژێردراوه‌کانمان بۆ تاران و ورمێ و ته‌ورێز نارد.(گۆواری ڕوانگه، ژماره‌ی 15، ژووییه‌ی 2003، ته‌ورێز)
مه‌حموودی وه‌لیزاده له ڕۆژنامه‌ی کو‌ردستان یشدا بابه‌تی نووسیوه و ئه‌و نموونه‌یه‌ی خواره‌وه له ژماره‌ی 92 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ( کو‌ردستان، ژماره 92، پێنجشه‌مۆ 11ی ڕه‌زبه‌ری 1325)
به‌شی کشت و کاڵ
م- وه‌لی زاده
ئافاتی نه‌باتات (2)
د-کلورۆز: کلۆرۆزیش یه‌کێک له‌و نه‌خۆشیانه‌یه که له نه‌تیجه‌ی موخته‌ل بوونی خۆراکی نه‌باتات دا ته‌ولید ده‌بێ عه‌لامه‌تیشی ئه‌وه‌یه که گه‌ڵای نه‌باتات پنۆک پنۆکی ڕه‌نگ زه‌ردی لێ په‌یدا ده‌بێ و یا ئینکی ته‌واوی گه‌ڵاکه زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ وه وورده وورده ئه‌و زه‌ردییه به سپیه‌تی ته‌بدیل ده‌بێ:
باحیسی بروزی ئه‌و نه‌خۆشییه بوونی ئاهه‌کی زۆره له زه‌وی دا، بۆ ڕه‌فعی ئه‌وه ئه‌گه‌ر جووتیار بییه‌وێ زووتر مه‌زراکه‌ی له‌و ئافاته نه‌جاتی بێ،به تایبه‌تی سۆلفات دوفێری به‌کار بێنێ.مه‌سه‌له‌ن نیو 1 و 2 ئیلا یه‌ک کیلۆ مه‌حلوولی سۆلفات دۆفێری له گه‌ڵ سه‌د لیترئاوی ساف به هۆی ترومپای مه‌خسووس به گه‌ڵا زه‌رده‌کان هه‌ڵ ده‌پڕژێنێ له نه‌تیجه‌دا گه‌ڵاکان دووباره ڕه‌نگی خۆیان ده‌گرنه‌وه و که‌سک هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
وه بۆ پێشگیری ئه‌ساسی پێویسته وورده وورده له هه‌ر هێکتار زه‌وی دا 200 تا 500 کیلۆ تۆزی سۆلفات دۆفێر بڵاو کرێته‌وه.
نه‌باتات مومکینه به هۆی دووکه‌ڵی ژه‌هراوی و زیادی کارخانه‌جات وه یا مه‌وداێکی که له کوده‌کانی شیمیایی دا هه‌یه و ده‌درێ به شیناوه‌رد ده‌رمان دا‌و بن. ئه‌و دووکه‌ڵه سه‌میانه زۆر جاران له سه‌ر هه‌ردی و هێندێک وه‌ختانیش له ژێر هه‌ردی دا سه‌ده‌مه‌ی به نه‌باتات ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌گه‌ر له سه‌ری هه‌ردی دا ته‌ئسیر له نه‌باتات بکه‌ن گه‌ڵای گیا به ته‌واوی له به‌ین ده‌با و مانعی وه‌رگرتنی خۆراکی هه‌وایی ده‌بێ و له نه‌تیجه دا به کولی زه‌عیف و خه‌سار ده‌بن.
ئه‌و دووکه‌له سه‌میانه زیاتر گازی گوگردیان له‌گه‌ڵه وئه‌و گازه که له‌گه‌ڵ دووکه‌ڵی له دوودکێشی کارخانه‌کانه‌وه ده‌ر ده‌که‌وێ به قسمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڵای نه‌بات نفووز ده‌کا وئاوی شیره‌داری گه‌ڵای هه‌ڵ ده‌مژێ له نه‌تیجه ده ده‌بێته جه‌وهه‌ری گۆگرد که گیای مه‌حو ده‌کاته‌وه. ئه‌و گازه ده‌گونجێ به هه‌ردیش دا نچێته خوارێ و ئاهه‌گێکی له زه‌وی دا هه‌یه له به‌ینی به‌رێ.بۆ پێشگیری له‌و مه‌وزووعه پێویسته ئاهه‌گی زه‌وی زیاد بکرێ یه‌عنی ئاهه‌گ به عینوانی کوود یا پێشگیری له نه‌خۆشی هه‌ردی بده‌ن و نه‌هێڵن دووکه‌ڵی زوغالی سه‌نگ تخوونی زه‌وی بکه‌وێ.
ئاوێکی که له کارخانه‌ی شیمیایی و غه‌یره شیمیاییدا کاریان ۆێ کردوه و پیس بووه(گه‌نداو) و به وه‌سیله‌ی جۆگه‌لان ده چۆم و ئاوان ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر ئاوی ئه‌و چۆمانه به زه‌وی بدرێ نه‌باتآت ده‌رمان دا‌و ده‌کا و ئه‌و ئاوانه گه‌لێک وه‌ختان میقدارێکی زۆریان خوێ له‌گه‌ڵه، له سووڕه‌تێکدا ئه‌گه‌ر له هه‌ر لیترێک ئاو دا زیاتر له یه‌ک و نیوگره‌م خوێ مه‌وجوود بێ بۆ نه‌باتات و گیا زه‌ره‌ره.ئه‌و ئاوه سوێرانه ده‌بنه باعیسی که‌م که‌دنی ئاهه‌گ و ماگنێری و پۆتاسی هه‌ردی.
هێندێک له کووده‌کان وه‌کوو کوودی مه‌سنووعی ئاهه‌کی ئازۆتی مومکینه له باتی قازانج زه‌ره‌یان بێ. بۆ ئه‌وه‌ی که جووتیار به چاکی ئیستیفاده له‌و کوودانه بکا پێویسته به‌لانی که‌مه‌وه دوو هه‌فته پێش تۆ‌و پێ وه‌ر کردن
ئه‌و کوودانه ژێر زه‌وی بکا تا کوو سه‌مێتییان نه‌مێنێ و ببنه باعیسی هێزی زه‌وی.
تێبینی: ئەم وێنەیە بە سپاسەوە لە کتێبی : " ساوجبلاغ موکری (مهاباد) وەرگیراوە، ئەویش لە ئارسیڤی تایبەتی سەید عوبەیدیلای ئەیووبیان ( بڕرەک) ی وەرگرتووە.
۱۳۸۹ دی ۲۷, دوشنبه
مام ئەحمەدی ئیلاهی (ئەحمەدی حاجی ئەڵای) وەزیری ئابووری کۆماری کو‌ردستان
مام ئەحمەدی ئیلاهی، ئەحمەدی حاجی ئەڵای لە ئەندامە سەرەتاییەکانی کۆمەڵەی ژێکاف و نێوی ڕێکخراوەیی لە کۆمەڵە دا ئا.ئا.ڕژدی - ٢٤ بووە. ئیلاهی لە گۆواری نێشتمان و لە ڕۆژنامەی کو‌ردستان دا نووسینی هەیە. بە پێی قسەی ویلیا‌م ئیگلتنی کوڕ، قازی محەمەد لە مانگی ئۆکتۆبری ١٩٤٤ لە ماڵی ئەحمەدی ئیلاهی سوێندی ئەندامەتی ژێکافی خواردووە. ئه‌حمه‌دی ئیلاهی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێوه‌ندیی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان و له حکوومه‌ت دا وه‌زیری ئابووری بووه. ئەم نووسینەی خوارەوە لە دوایین سێ ژمارەی نێشتمان دا کە بەیەکەوە بڵاو بوونەتەوە چاپ کراوە
نیشتمان ژماره9،8،7،ساڵی ییکه‌م، به‌هاری 1323، لاپه‌ڕه‌ی 12
آ:ڵ،ب؛ ا.ا.رژدی-24
ئاشتی
له گیتی دا به هۆی ڕێ و شوینی مرۆکی پایدار نابێت،پێویسته په‌نا برێته به‌ر قانوونێکی یه‌زدانی و ئاسمانی
زۆر چاک ده‌زانن له‌و ڕۆژه‌وه که گیتی دروست کراوه و باوک ئاده‌م له‌سه‌ر گه‌نم خواردن فڕێدرایه سه‌ر زه‌وی جه‌نگ و ئاژاوه و پشێوی له ناو ئاده‌میزاد نه‌بڕاوه‌ته‌وه. یه‌که‌م جار "قابیل"، "هابیل"ی کوشت و نرخی برا کوشتنی باو کرد، به‌م جۆره تا ئیمڕۆژ دەریایەک زۆر هه‌ڵکه‌وت (حادثه)مان پیشان ده‌دا که هه‌ر یێکه‌ی چه‌ند ساڵێک گیتی شڵه‌ژاندووه و مه‌ردومی خستۆته داماوی و زه‌بوونییه‌وه.له ئه‌نجامی هه‌ر جه‌نگێک دا بۆ ڕێکی و ئاشتێکی هه‌میشه‌یی هێندێک ڕێوشوێن داندراوه، به‌ڵام هیچ کامه‌یان نه‌یان توانیوه تا سه‌ر ئه‌م ئاره‌زووه پێک بهێنن ته‌نانه‌ت " عصبه‌الامم"ی جه‌نگی ڕابردووش که زۆر که‌س پێی دڵنیا بوو ئه‌م جه‌نگه‌ی ئێستای بۆ به‌ربه‌ست نه‌کرا.
ئه‌من له کنم وایه هه‌ر وه‌کوو قه‌وانینی به‌شه‌ری تا ئیمڕۆ نه‌یان توانیوه ئاسایشت و خۆشی له گیتی دا بڵاو بکه‌نه‌وه، له‌مه‌و دواش ئه‌و که‌لکه‌یان لێ وه‌رناگیرێت، چونکوو ده‌ستوورێکی مرۆک (به‌شه‌ر) دای بنێ عه‌داڵه‌ت و دادی یان ته‌واو تێدا نابێت یان تێشی دابێ به ته‌واوی ئیجرا ناکرێت،حه‌قی یه‌کێک ده‌درێ به یه‌کێکی دیکه، ئینجا گله‌یی له ناوا په‌یدا ده‌بێ و جه‌نگ و شه‌ڕ و شووڕ له هه‌موو گیتی دا هه‌ڵ داییسێت.دوور نه‌چین ئه‌م کوردستانه‌ی خۆمان که سیاسه‌تی ئیستیعمار خستوویه‌ته ژێر چه‌نگاڵی جه‌ور و سته‌می ده‌وڵه‌تانی تورکیا،ئێران، وعێراقی هیچ و پووچ، چاوی ووردبینی دونیای موتەمەدین گەوایە کە ماوەیێکی زۆر درێژە هیچ کامێک لەو حکوومەتانە نانی ڕەحەتیان نەخواردووە و دایما لە گۆشەیێکی کوردستاندا ئاگری هەرا وشەروشت گڕی بۆ ئاسمان بەرز بوە و گەلێک زیانی ماڵی و گیانی لەم دەوڵەتە نەگریسانە داوە بۆچی؟ لە بەر ئەوەی کورد هەستی بە مەزلوومی خۆی کردووە دەیەوێت خۆ ڕزگار بکات.
لەم چەند ذێڕانەی سەرەوە چاک دەردەکەوێ کە هەر قانوونێک بەشەر دای بنێ بۆ ئاشتی و سوڵحی گیتی کیفایەت نییەم جا بۆیە دەبێ پەنا ببرێتە بەر دەستوورێکی ئاسمانی و یەزدانی. من لەم بابەتەوە پێم وایە لە نێوان دەستوورەکانی ئاسمانی دا بۆ بڵاوکردنەوەی عەداڵەت و خۆشی لە گیتی دا هیچیان ناگەنە (دەستووری ئیسلام).لە ژمارەکانی دیکە دا لەم مەوزووعە بە درێژی دەدوێم.
تێبینی. ئەم وێنەیە بە سپاسەوە لە کتێبی "ساوجبلاغ مکری (مهاباد)" وەرگیراوە
محەمەد دڵشادی ڕەسوولی معاونی ئیدارەی فەرهەنگی کو‌ردستان
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی کۆماری کو‌ردستان
عه‌بدوڵڵا سه‌مه‌دی
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه بریتییه له نامه‌یه‌کی فه‌رمیی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی کو‌ردستان به ئیمزای ''دڵشاد ڕه‌سووڵی'' که له 12ی خه‌رمانانی 1325ی هه‌تاوی، ڕێکه‌وتی سێشه‌مۆ 3ی سێپتامبری 1946 بۆ مامۆستا مه‌لا حوسێنی گڵۆڵانی و هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌ک له ڕۆشنبیران و مامۆستایانی خوێندنگه‌کانی کۆمار ناردراوه و داوایان لێکراوه بۆ سێ ڕۆژی داهاتوو له شوێنێکی دیاریکراو کۆ بنه‌وه و له بابه‌ت ڕێوشوێنی ده‌رس‌دان و شێوازی وانه‌گوتنه‌وه قسه و لێدوان بکه‌ن. مامۆستا مه‌لا حوسێنی گڵۆڵانی زانایه‌کی ئایینیی ناسراوی مه‌هاباده، له 1904 له‌دایک بووه و له 1972 کۆچی‌دوایی کردووه. گه‌لێک خزمه‌تی به که‌ڵکی ئایینی و زانستی کردووه. ساڵی 1944نوسخه‌یه‌کی هۆنراوه‌کانی ''سه‌یفولقوزات''ی به خه‌تی خۆی کۆ کردووه‌ته‌وه و پاراستوویه‌تی، مامۆستا ئه‌حمه‌دی قازی هه‌مان نوسخه‌ی له 1982 له تاران چاپ و بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش له لای به‌ڕێز ''جه‌عفه‌ر سادقی گڵۆڵانی'' کوڕی گه‌وره‌ی مامۆستا پارێزراوه و کاتی خۆی کۆپییه‌کی داوه به ''سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی''. لێره‌دا سکێنی عه‌ینی به‌ڵگه‌نامه‌که بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
له خه‌زه‌ڵوه‌ری 2001 ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌م وه‌ک پاشکۆی وتارێکم به ناوی: ''ده‌ستنوودێکی کۆن و هه‌ندێ هۆنراوه‌ی بڵاونه‌کراوه‌ی میرزا سه‌لیمی سابڵاغی'' بۆ گۆڤاری سروه نارد له وتاره‌که و به‌ڵگه‌نامه‌که له ژماره 184ی هه‌مان مانگدا بڵاو کرایه‌وه، به‌ڵام درۆشمه‌که‌ی له سه‌ر سڕابۆوه و هه‌ندێکیش ورد کرابوویه‌وه و که‌ڵک لێوه‌رگرتنی تا ڕاده‌یه‌ک دژوار بوو. له به‌ر گرینگیی بابه‌ته‌که، ئه‌وه پاشی یازده ساڵ، سه‌رله‌نوێ به‌ڵگه‌نامه‌که به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێکتر و ڕوونتر و لێدوانێکی زیاتر بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
قه‌واره: 21 له 17 سانتیمیتر
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌که [به بێ ده‌ستکاریی ڕێنووسه‌که‌ی]
له لای ژووروو: درۆشمی کۆماری کو‌ردستان – اداره‌ی فرهنگی کو‌ردستان – شاری مهاباد
له لای ڕاست: دایره‌ی / موضوع
له لای چه‌پ: ژماره..../ برواری..../ په‌یو‌ند....
پارافی ده‌ستی: 1531 – 12/6/25
آغای حسین گلولانی
بنا به ده‌ستوری پیشه‌وای معظمی کو‌ردستان و نظر به وه‌ی که آغایانی معلمین و معلمات بتوانن له زانستی یه‌کدی استفاده بکه‌ن بو ئه‌وه‌ی ارتباطیکی کامل له نیوانی کارمه‌ندانی فرهنگ په‌یدا بیت و ری‌و شونییکی عمومی و مرتب بو طرزی تدریس دابندری اداره‌ی معارفی کو‌ردستان له جه‌نابت ده‌عوه‌ت ده‌کا که روژی جمعه ساتی 9 15/6/25 له سالونی اداره‌ی معارف تشریفت حاضر بی و بو تشکیل دانی کنفرانس سه‌ره‌وه برنامه‌ییکی مرتب دابنین –
معاون فرهنگ کو‌ردستان – دلشاد ر‌سولی
مۆر: اداره معارف و اوقاف مهاباد 1315
ئیمزا
محەمەد(دڵشاد)ی ڕەسووڵی م.نادری -٧٦ لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژێکاف و لە نووسەرانی گۆڤاری نیشتمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی کو‌ردستان و لە کادرە هەڵسووڕاوەکانی کۆماری کو‌ردستان لە نووسەرانی ڕۆژنامەی کو‌ردستان و جێگری سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگی کو‌ردستان
دایرەی
موضوع
ژمارە
بەروار
پەیوند
١٥٣١
١٢/٦/٢٥
ایدارەی فرهنگی کو‌ردستان
شاری مهاباد
آقای حسین گلولانی
بنا بە دەستوری پێشەوای معظمی کو‌ردستان و نظر بەوەی کە آغایانی معلمین و معلمات بتوانن لە زانستی یەکدی استفادە بکەن بۆ ئەوەی ارتباطیکی کامل لە نێوانی کارمەندانی فرهنگ پەیدا ببت و ری و شوینیکی عموموی و مرتب بو طرزی تدریس دابندری ادارەی معارفی کو‌ردستان لە جەنابت دەعوەت دەکا کە روژی جمعەی ساعت ٩، ١٥/٦/٢٥ لە سالونی ادارەی معارف تشریفت حاضر بی و بوتشکیل دانی کنفرانسی سەرەوە برنامەییکی مرتب دابنیین-
معاون فەرهنگی کو‌ردستان - دلشاد ر‌سولی
ئیمزا
تێبینی: وێنەی دڵشادی ڕەسووڵی بە سپاسەوە لە کتێبی " ساوجبلاغ مکری (مهاباد) وەرگیراوە. بەڵگەکە لە ماڵپەڕی گزینگ وەرگیراوە.نوسخەیەکی دیکەی ئەو بەڵگەیە بە مۆری کۆماری کوردستانەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لە سەر دیواری بەڕێز هێدی هەیە کە بەداخەوە نەمانتوانی کۆپی بکەین.
اشتراک در:
پستها (Atom)