۱۳۹۹ خرداد ۱۹, دوشنبه

کاک عەلیی قازی لە خوێندنگەی تەورێزێ لە ساڵی ١٩٤٦


کاک عەلیی قازی تاقە کوڕی پێشەوا لە زەمانی جمهووری کوردستان دا لە تەورێز خوێندوویە. ١٩٤٦
گۆواری ' گڕوگاڵی منداڵانی کورد'  بیری کارگەرانی چاپخانەی کوردستان ژمارە ١، ساڵی ١، ١-ی بانەمەڕی ١٣٢٥ ئەوژمارەیەی پێشکیش کردووە بە عەلیی قازی و نووسیوەیە: ' پێشکەش بە! تاقە گوڵی هیوای کوردستان، پێشرەوی مناڵانی کورد بۆ ڕیی زانست و هونەر ئاغای عەلیی قازی ڕۆلەی شیرینی حەزرەتی پێشەوای بەرزی کوردستان، '

ویلیام ئیگلتن لە کتێبە کلاسیکەکەی دا " جمهووری کوردستانی ١٩٤٦"  دا دەنووسێ:  : دوای ئەوەی ژەنەڕاڵ هومایووونی گەیشتە مەهاباد، قازیی محەمەد پێی گوت نیگەرانی کوڕەکەیەتی ، کوڕی ڕەش کە ئەو دەمی لە تەورێز بوو، ژەنەراڵ ماشێنێکی  بە دوو دا نارد و  لە ١٩-ی مانگ ( دیسامبری ١٩٤٦) کوڕەکەی هێناوە مەهاباد. لە گیرفانی عەلی دا نامەیەک دۆزراوە کە سەدر قازیی بۆ قازیی محەمەدی نووسیبوو ، سەدر لە ٨-ی دیسامبر لە پێشدا چوو بووە ڕەزائییە و لەوێوە بۆ تەورێز  و یەکێک لەکارەکانی ئەوە بوو کە خوێندکارە کوردەکان بنێرێتەوە بۆ مەهاباد،. لە نامەکەدا، سەدر ئامۆژگاری براکەی کرد بوو دۆستانە لەگەڵ ژەنەڕاڵ هومایوونی ببزوێتەوە  تا ئەو کاتەی کەئەو دەتوانێ لە تاران قەواموسەلتەنە ببینێ  و ڕێگەیەک ببینێتەوە بۆ دەستەبەری سڵامەتیی ڕێبەرانی جمهووری کوردستان. هومایوونی نامەکەی خوێندەوە و ناردی بۆ قازی. (ویلیام ئیگلتن،لاپەرەی ١١٥،١١٦)
سەرچاوەی وێنە،فەیس بووکی موحیب مهابادی