۱۳۹۷ آذر ۲۲, پنجشنبه

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە تەورێز بۆ بەڕێ کردنی ئەڕتەشی سوور







بەشداری هێزی پێشمەرگەی جمهووری کوردستان لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و چوونەوەی ئەڕتەشی سووری شووڕەوی لە تەورێز لە ٧-ی بامەڕی ١٣٢٥ / ٢٧-ئاوریلی ١٩٤٦. سەید محەمەد تەهازادە و سەدیق حەیدەری سەرپەرستی ئەو هەیئەتەی کوردستان و دانی دیاری بە ئەڕتەشی سوور بوون
تێبینی : ئەو وێنانە لە فیلمێک وەرگێراون کە لە سایتێکی ئەمریکایی دا بڵاو کراوەتەوە 

۱۳۹۷ آذر ۱۷, شنبه

سەعید هومایوون و سەید عوبەیدیلا ئەیووبیان


لە ڕاستەوە : سەعید هومایوون ( ئاجودانی پێشەوا قازیی محەمەد ) و سەید عوبەیدیلای ئەیووبیان  لە سەر دەمی کۆماری کوردستان دا . سەعید هومایوون لە سەفەری پێشەوا بۆ تاران و دیدار لە تەک قەواموسەلتەنە دا  لەگەڵی بووە و لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا ( پیشوای بیداری ) ئاماژەی بەو سەفەرە کردووە. ناوەرۆکی ئەو قسانەی لەو دیدارە دا هاتوونە گۆڕێ و ئەو بەڵێێنانەی حکوومەتی ناوەندی داویەتی تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نەبووەتەوە.
تێبینی : ئەو وێنەیە موحیب مەهابادی لە تۆڕی  فەیس بووک دا بڵاوی کردووەتەوە.