۱۴۰۱ اردیبهشت ۲۵, یکشنبه

وێنەیەکی کاپیتان حەمەدی مەولەودە چرچی لە سەردەمی جمهووری کوردستاندا


 ئەمساڵ کتێبێکی بەنرخ  لەسەر بنەمای دەستخەتە پەڕاگەندەکانی نەمر حەمدی مەولوودی بڵاو بووەتەوە کە لە زۆر ڕووەوە دەکرێ بەجۆرێک بڤەشکێنی دا بندرێ، کاک وریای ماملێ لە ڕێگای کچی کاک حەمەد یای ڕووناک ئەو دەسخەتانەی دەست کەوتووە و بە لەسەرەخۆیی و قووڵبوونەوە لە سەرچاوەی نووسراو و وتووێژ لەگەڵ  کەسانێک کە کاک حەمەدیان ناسیوە ئەو بیرەوەریانەی ساخ کردووەتەوە و لە دوو توێی کتێبێکدا بە ناوی " کورد بوون ، بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی" ئامادەی کردووە و ناوەندی ٤٩ کتێب چاپ و بڵاوی کردووەتەوە. لە خوارەوە نموونەیەک لە دەستخەتی کاپیتان مەولوودی دەبین کە لەم کتێبە دا بڵاو بووەتەوە. 

سپاسێکی زۆر بۆ کاک وریا ماملێ بۆ ناردنی وێنەی کاپیتان حەمەدی مەولوودی بۆ " وێنەی کۆماری کوردستان"