۱۳۹۳ اردیبهشت ۲۳, سه‌شنبه

حوسێن زێڕینگەران لەگەڵ ئەو منداڵانەی لە مەکتەبی گەڵاوێژ دەبەر خوێندنی نان و چەندێک لە پێشمەرگە و هاوکارانی



ئەم وێنە بە بۆنەی حەتووی زمانی کوردی لە باکووری کوردستان بۆ جاری یەکەم بڵاو دەکرێتەوە
تێبینی:  حوسێن فڕووهەر (زێڕینگەران) بە دەسخەتی خۆی شەرحی بۆنەی هەڵگیرانی وێنەکەی لە پشتی نووسیوە. دەکرێ ئەوە بەروارەی دواتر نووسیبێ. چونکە باسی کۆ کردنەوەی منداڵەکان و دەبەر خوێندنیان لە
 " مەکتەبی گەلاوێژ" زووتر لەو بەروارەی زێڕینگەران لە پشتی وێنەکەی نووسیوە وەک لەخوارەوە دەبینن لە ڕۆژنامەی کوردستان دا چاپ کراوە. لەوێنەکە دا زێڕینگەران لە ریزی پشتەوە لە ڕاستەوە کەسی دەهەمە ( شەدەی ڕەشی لە سەرە و دەستی لە سەر شانی دوو لە منداڵەکان داناوە). ئەو وێنەیە بە سپاسێکی زۆر لە لایەن بنەماڵەی بەڕێزی فڕووهەرەوە بۆ ئەم ماڵپەرە ناردراوە. جێی سەرنجە وێنەیەکی دیکەی کە هەر لەم بۆنەیە دا هەڵگیراوە پێشتر لە" وێنەی کۆماری کوردستان" دا بڵاو کراوەتەوە.
  
ئەو وێنەم  ڕۆژی ئیفتیتاحی ڕەسمی مەکتەبی گەلاوێژ کە مەئموورییەتم لە تەڕەف هەیئەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان هەیە منداڵە حەماڵەکانم بۆ مەدرەسەی خڕدەکردنەوە و تەحویلی شارەوانیم دەدا.
١٥/ ١ / ٢٥

کوردستان، ژمارەی ١، ساڵی یێکەم، پێنجشەمۆ ٢٠/١٠/١٣٢٤  / ١١ی ژانوییەی ١٩٤٦
کۆبوونەوەی هەیئەتی فەرهەنگی کوردستان    ژمارە ٣٢
ڕۆژی چوارشەمۆیە ١٢-١٠- ٢٤ جەلەسەی هەیئەتی فەرهەنگی کوردستان ساتی دووی پێش (پاش) نیوەڕۆ گیرا لە بابەت مەکتەب و دانانی دوو نەفەر پشکنێر بۆ مەکتەبەکان گفتوگۆی لازم کرا.ئاغایانی عەلی خوسرەوی و رەحیم لەشکری بۆ پشکنێری هەڵبژێردران و حوکمیان سادر کرا.
وە قەرار درا ئەو منداڵانەی بێ کەسن وە بە سواڵ مەشغووڵن  کۆ بکرێنەوە لە ناو میللەت دا بەش بکرێن  وە ڕۆژانە لە مەکتەبی گەلاوێژ بخوێنن و بۆ خڕکردنەوەی ئەو هەژارە بێ کەسانە بە شارەوانی ئەمر درا کە خریان کاتەوە وبیان دەست ئاغایانی حوسێن فرووهەر و مەنافی کەریمی و ئەوانیش بە نێو میللەت دا بەشیان کەن.
٢-بە ئەکسەرییەتی ئاڕا پەسند کرا ئاغایانی فرووهەر و کەریمی خەڵکی بێسەواد حازر کەن کە شەوانە لە مەکتەب دا بە زمانی کوردی بخوێنن.
٣-پەسند کرا هەموو نیشانە (تابڵۆ)ی ئیداران و مەکتەب و تەجاڕەتخانان و عیماڕەتان بگۆڕن بە کوردی بنووسرێ.
٤-پەسند کرا کە ئەو منداڵانەی کۆ دەکرێنەوە تەمەنیان لە شەش تا چاردە ساڵان زیاتر نەبێ.


٥-لە ئاخری جەلەسە دا پەسند کرا کە جەلەسەی دیکە جووری لیباسی شاگرد مەکتەبەکان مەعلووم کرێ.


۱۳۹۳ اردیبهشت ۱۹, جمعه

پۆدپۆلکۆڤنیک حوسێن فڕۆهەر و بنەماڵەی




تێبینی : ئەم وێنەیەی حوسێنی زێڕینەگەران و کوڕەکەی ئیبراهیم زەردەشت فڕووهەر بۆ جاری یەکەم بڵآو دەکرێتەوە . وێنەی یەکەم پێشتر لە " وێنەی کۆماری کوردستان " دا بڵاو کراوەتەوە. زۆر سپاس بۆ بنەماڵەی ڕەحمەتی ئیبراهیم فرووهەر بۆ ناردنی ئەو وێنە بەنرخانە!