وێنه‌یه‌کی پێ نه‌زاندراوی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د. ئه‌م وێنه‌یه له زنجیره‌ی ئه‌م وێنانه‌یه که ئارچیباڵد ڕوزڤێڵت له کاتی دیداری له مه‌هاباد هه‌ڵیگرتووه.ئه‌م وێنه‌یه له حه‌وشه‌ی سهرۆککۆماریتی له مه‌هاباد له ڕۆژی دووشه‌مۆ 16ی سێپتامبری 1946 هه‌ڵگیراوه. ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له 'کوردستان فۆتۆ لایبرێری" وه‌رگیراوه.
۱۳۹۱ بهمن ۹, دوشنبه
۱۳۹۱ دی ۳۰, شنبه
سه‌یفی قازی له کیسلۆڤۆدسک لە باکووری قەفقاز
دوو وێنه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ مایور محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی له دوایین سه‌فه‌ری دا بۆ شووڕەوی. لە باکۆ وە چووە بۆ شاری کیسلۆڤۆدسک و لەوێ له ٢٩-ی سێپتامبری 1946ی زایینی ئەم دوو وێنانەی گرتووە. ئەو شارە لە بەر ئاوی کانگا بە ناوبانگە وسەیفی قازی لە بەر ئێشی جومگە بە پێی ئامۆژگاری دوکتوران چووەتە وێندەرێ .ویلیا‌م ئیگلتن جونیێر له کتێبه‌که‌ی دا باسی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی سه‌یفی قازی کردووه.ئه‌و که‌سه‌ی دیکه‌مان جارێ بۆ نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
تێبینی: ئه‌م وێنانه به‌سپاسه‌وه له ئارشیڤی کاک محه‌مه‌دڕه‌زای سه‌یفی قازی وه‌رگیراون که له فه‌یس بووک دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه.
۱۳۹۱ دی ۱۸, دوشنبه
اشتراک در:
پستها (Atom)