۱۴۰۳ مرداد ۱۵, دوشنبه

هێندێک لەو خوێندکارانەی کە بۆ پەروەردەی عەسکەری کۆماری کوردستان ناردبوونی بۆ باکۆ، ئازەربایجانی سۆڤیەت


 هێندێک لەو خوێندکارانەی کە بۆ پەروەردی عەسکەری جمهووری کوردستان ناردبوونی بۆ باکۆ لە ئازەربایجانی سۆڤیەت. ریزی نێوەڕاست دانیشتووان لەڕاستەوە کەسی سێیەم مەجید وەلیزادە، چوارەم سەید عەزیز شەمزینی، پێنجەم عەلی گەلاوێژ، شەشەم قادر مەحموود زادە


 لە ڕاستەوە سەید عەزیز شەمزینی، ڕەحیم قازی، عەلی گەلاوێژ، سێ لەو کەسانەی کۆماری کوردستان ناردنی بۆ پەروەردە لە یەکێتی سۆڤیەت. ئەم وێنەیە دەکری لە ساڵی ١٩٤٧ ئەو کاتەی لە مەدرەسەی نیزامی باکۆ خوێندوویانە یان ساڵێک دوو ساڵ دواتر هەڵگیرابێ.


 بەرگێ ئەم ڕۆژئەژمێرە بە سپاسەوە لە لاپەڕەی فەیس بووکی بەڕێز Zaze Mahabadi وەرگیراوە.
وەک لێ دەردەکەوێ لاپەڕەکانی دیکەشی ماوە. بریا بەڕێزیان ئەگەر دەستی بەو بەڵگە گرینگە ڕادەگاهەموو لاپەڕەکانی ڕۆژئەزمێرەکە بڵاو کاتەوە.