۱۴۰۴ دی ۹, سه‌شنبه

سێ وێنەی بەشێک لە زیندانییە سیاسییەکانی دوای تێکچوونی جمهووری کوردستان لە زیندانی ورمێ (ڕەزائییە)





 لە ڕاستەوە: سەیف محەمەدی سەیدی، نەناسراوە، جەعفەری کەریمی، ماموسێنی فەتتاحی قازی، سەعید سەعیدزادە، کەریم ئەحمەدەین، نەناسراوە، سەید محەمەدی ئیسحاقی، سەید محەمەدی ئەیووبیان، نەناسراو، دانیشتوو سەید کامیل ئیمامی. زیندانی شارەبانی ورمێ ٢٦/١١/٢٥ [ یەکشەمە  ١٥ / ٢ / ١٩٤٨

                                                

سێ وێنەی بەشێک لە زیندانییە سیاسییەکانی دوای تێکچوونی جمهووری کوردستان لە زیندانی ورمێ (ڕەزائییە)


 
سەید محەمەد ئیسحاقی
                         لە فەرماندە نیزامییەکانی کۆماری کوردستان لە زیندانی ورمێ لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٤٨  

سێ وێنەی بەشێک لە زیندانییە سیاسییەکانی دوای تێکچوونی جمهووری کوردستان لە زیندانی ورمێ (ڕەزائییە)

 

لە پشت ئەم وێنەیە نەمر سەید محەمەد ئیسحاقی یەکێک لە فەرماندە نیزامییەکانی جمهووری  کوردستان  بە زمانی
فارسی ئاوای نووسیوە: " تاریخ برداشت این عکس در ٢٥ / ١١/ ٢٦ [یەکشەمە ١٥-ی فێڤرییەی ١٩٤٨]  در زندان شهربانی رضائیە با جمعی از رفقا ... قیامی کە شدە بود ما را بی گناە متهم کردە و زندانی نمودە بودند".
لە ڕاستەوە: سەعید سەعید زادە، فەرماندەیەکی نیزامی لە ناوچەی بۆکان و سەقز، ماموسێنی فەتتاحی قازی یەک لەو لاوانەی بۆ خوێندن ناردرابووە باکۆ، سەید محەمەدی ئیسحاقی فەرماندەیەکی نیزامی لە ناوچەی میاندواو، دانیشتوو جەعفەر کەریمی، معاونی وەزاڕەتی هێزی کوردستان

۱۴۰۴ خرداد ۲۲, پنجشنبه

ئارامگەی نەمر سەدیق حەیدەری لە شاری مەهاباد!

ئارامگەی نەمر سەدیق حەیدەری فارووقی ئەندامی دامەزرێنەری ژ.ک. و وەزیری تەبلیغات لە جمهووری کوردستان دا. مێژووی لە دایک بوون ١٢٩٢-ی هەتاوی، مێژووی کۆچی دوایی ٣٠/ ٣ . ١٣٧١ ی هەتاوی. حەیدەری لە سەردەمی کۆمار دا تەمەنی ٣٢ ساڵ بووە.
 

۱۴۰۳ بهمن ۵, جمعه

وێنەیەک لە پێشکێش کردنی شانۆی " دایکی نیشتمان"


 وێنەیەکی نایاب و پێ نەزاندراوی پێشکێش کردنی شانۆی دایکی نیشتمان لە هاوینی ساڵی ١٩٤٥. ئەم شانۆیە لە نەغەدە، شنۆ، مەهاباد و بۆکان پێشکێش کرا. ناوی هێندێک لە ئەکترەکانی: عەبدوڵا نەهری [دایکی نیشتمان]، غەنی بلووریان، سیرووس حەبیبی (ئاغای داڵی، دارلینگ).لە سەر دیوار وێنەی سەید عەبدولقادری شەمزینی دەناسرێتەوە و ئەو کەسەی لە ناوەڕاست دانیشتووە دەکرێ غەنی بلووریان بێ. 

خوشکانی " بورهانی" لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا


 لە فەیس بووک دا چەند ساڵ لەمەو بەر ئەو وێنەیەم دی کە لەگەڵ ئەم شەرحەی خوارەوە بڵاو کرابووەوە. بەداخەوە سەرچاوەکەم وەبیر نایە.
" وێنەیەکی پر واتا و دەگمەن لە سەردەمی حکوومەتی تەواو دێمۆکڕاتیکی کۆماری کوردستان  لە شاری سەربەرزی مەهاباد  لەساڵی  ١٩٤٦-ی زایینی و ١٣٢٥-ی هەتاوی. تووبا،مریەم و ڕابێعەی بورهانی و مناڵەکەش  گوڵێی خوماییزی، وەکی دەبینن سێ خوشک ...