۱۳۹۳ فروردین ۱۶, شنبه

ساڵوەگەڕی لە سێدارەدرانی حامید مازووچی، محەمەد نازمی، عەبدوڵا ڕەوشەنفکر و ڕەسووڵ نەغەدەیی



بەرواری ٢٤/١/٢٦
ژمارە ٤٦١/٧٥٨/ ١ وەزاڕتی کاروباری ناوخۆ
ئیدارەی پۆلیسی گشتیی وڵات

دایرەی پۆلیس
وەزاڕەتی کار و باری ناوخۆ

بە ئاگاداریتان دەگەیێنین. ئیداری پۆلیسی مەهاباد ڕادەگەیێنێ.

١- حامیدی مازووچی ٢- محەمەدی نازمی ٣- عەبدوڵا ڕەوشەنفکر ٤- ڕەسووڵی نەغەدەیی لە ئەفسەرانی دێمۆكڕاتەکانی مەهاباد و لە هاوکارانی محەمەدی قازی کە لە جەبهەی سەردەشت و شوێنی دیکە بە دژی هێزی دەوڵەت ڕاپەڕینی چەکدارانەیان کردبوو و لە دادگەی زەمانی شەر دا بە ئیعدام حوکم درابوون و لە تەورێز زیندانی بوون شەوی١٧/١/٢٦ هێنرانە مەهاباد و سەعات ٢٤ [ 12ی شه‌و] دوای بە جێگەیاندنی ڕێوڕەسمی مەزەبی و قانوونی لە مەیدانی پەهلەوی کە لە خیابان هەڵکەوتووە لە دار دران و بۆ بەیانی سەعات هەشت تەرمەکان هێنرانە خوارێ و دوای بە جێگەیاندنی ڕێوڕەسمی ئیسلامی نێژراون و هێمنی و نەزمیش بەرقەرار بووە.

لەلایەن سەرۆکی پۆلیسی گشتیی وڵات – سەرهەنگ حیسام وەزیری

تێبینی : ئەمڕۆ یەکشەمە ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ ، هاوکاتە لەگەڵ ٦٧ مین ساڵوەگەڕی لەسێدارە درانی  چوار ئەفسەری کۆماری کوردستان: حامید مازووچی، محەمەد  نازمی، عەبدوڵا ڕرەشەنفکر و ڕەسووڵی نەغەدەیی لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد. وێنەی یەک لەو شەهیدانە واتە حامید مازووچی لە فەیس بووکی بەڕێز سەعدوون مازووچی وەرگیراوە. بەڵگەی  " شارەبانی گشتی ئێران " یش لە کتێبی :" اسرار محاکمە قاضی محمد و یارانش، چاپ دوم، گردآوری و ترجمە: محمد رضا سیف قاضی ، ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوی وەرگیراوە. 

هیچ نظری موجود نیست: