۱۳۹۹ اردیبهشت ۱۳, شنبه

نامەی دوکتور عیسا سەدیق وەزیری فەرهەنگ بۆ سەرۆکوەزیر مورتەزاقوڵی بەیات سەبارەت بە سەربەخۆیی ئیداری فەرهەنگی مەهاباد لە ڕەزائییە

ئێمبلێم

تاج و شێر وشمشێر وخورشید

وەزاڕەتی فەرهەنگ

ئێدارە : فەرهەنگی شارستانەکان

ژمارە ٣٢٨٩٠ / ٣٥٩٥٥

بەروار:  ٨ / ١٢ / ١٣٢٣ [ ٢٧ / ٢ / ١٩٤٥ ]

جەنابی ئاغای سەرۆکوەزیر

بە ئاماژە بە نامەی ژمارە ٢٤١٧ / بە بەرواری نوهەمەی ڕێبەندانی ١٣٢٣ [ ٢٩ / ١ / ١٩٤٥ ] پەرەپێدان و بەرەو ژوور بردنی فەرهەنی کوردستان جێ سەرنج بووە و هەر بۆیەش لە ساڵی ١٣٢٣ [ ١٩٤٤-٤٥] دامەزراوە فەرهەنگییەکانی مەڵبەندی  سنە و مەهاباد بە ڕادەی پێویست زیاد کراون و بە تایبەتی لە مەهاباد  ئامۆژگەیەکی شەو وڕۆژی بۆ پەروەردەکردنی منداڵانی کورد بەو نزیکانە دادەمەزرێ لەو دواییانەش دا بۆ ئەوەی چاکتر بە وەزعی ئیدارەی فەرهەنگی مەهاباد ڕابگەیشترێ  فەرماندرا مەڵبەندی فەرهەنگی وێ کە سەر بە ڕەزائییە بوو چوی بێتەوە و ڕاستەوڕاست بە مەرکەزەوە ببەسترێ هەڵبەت لە ساڵی ١٣٢٤یش بە نیسبەتی ئەو ئیعتیبارەی کە لە بەر دەست  وەزاڕەتی فەرهەنف دەندرێ  هەنگاو هەڵدەهێندرێتەوە بۆ تەکمیلی دامەزراوە فەرهەنگییەکانی کوردستان . ب
وەزیری فەرهەنگ – دوکتور عیسا سەدیق ، ئیمزا

ئاغای [...] پێشینەی دۆسییەکەی لەگەڵ خە و لەبەر دەست ئاغای فهیمی بنێ بیبینێ
٣/١٢/٢٣

لە زومرەی کارەکانی ئاغای فەهیمی وەزیری پێشووی ڕاوێژ کە لەو دواییانە دا ناردوویانەتەوە
٣١/١٢ / ٢٣
ئەمڕۆ پێشینەبەڕێگای  [ ...] ئیمزا
٨/ ١٢ / ٢٣
مۆر ٢٠٨٠٦
٢٩ / ١١ / ١٣٢٣

تێبینی : دوکتور عیسس سەدیق ) ١٨٩٤ – ١٩٧٨) لە کابینەی بیات و دواتر لە کابینەی قەواموسەلتەنەش دا وەزیری فەرهەنگ بوو. عیسا فەرهەنگ یەکێک لە دامەزرێنەرانی زانکۆی تاران و کەسایەتییەکی فەرهەنگی بوو.(ح،ق)

هیچ نظری موجود نیست: