گۆڤاری کوردستان بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له ژماره‌ی سێیه‌می خۆیدا، مانگی خاکه‌لێوه‌ی 1325
[ مارسی 1946] له ژێر سه‌ردێڕی "هه‌ڵکردنی ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردوستان له مهاباد" ده‌نووسێ : " ..... ڕۆژی 26 ی سه‌رماوه‌ز [ی 1324ی هه‌تاوی] = 17ی دیسامبری 1945،ته‌واوی نوینه‌ره‌کانی ئه‌هالی کوردوستان له شاری, مهاباد کوبونه‌وه. له سه‌عات 10ی به‌یانی له کانگای حیزب ئاڵای کورد به حوضوری ده‌هه‌زار نه‌فه‌ر هه‌لگیرا و له کاتیک دا ده‌سته‌ی موزیک مارشی میللی لی ده‌دا و له سه‌رتاسه‌ری شه‌قامی وه‌فایی دا صه‌فی نیزام که لوله‌ی تفه‌نگ و موسه‌لسه‌ل وسهرنیزهیان دهدرهوشا ده‌سته‌ی لاوان و قوتابیانی مه‌کته‌ب،کچ و کور، له لای راستی ئالا له حه‌ره‌که‌ت دا بون گه‌وره وچوکی مهاباد هه‌یئه‌ت و نوینه‌رانی حیزبی دیموکرات له پشت سه‌ری ئالا سه‌ری تهعظیمیان بو دانه‌واندبو و، بو ئیحتیرام چه‌پله‌یان لی ده‌دا و هورایان ده‌کیشا و، پیشه‌وای موعهظهمی کوردستان جه‌نابی قاضی محمد وتاریکی به تینی له بابه‌ت ئالای موقه‌ده‌سی کوردستان ئیراد فه‌رمو.ئه‌وجار له پاش نوتق و خیطابه و تیرهاویشتنیکی زور وبه جیهینانی مه‌راسیم و نه‌صبی ئالا له سه‌ر عه‌ماره‌تی هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی میللی جیژنه دوایی هات...."
وێنه‌هه‌ڵگر: سه‌یادیان یان سمایل خانی فه‌ڕوخی
تێبینی: فێرسیۆنێکی ئەم وێنەیە پێشتر لەم پێگەیە دابڵاو کراوەتەوە، بەڵام بەم ڕوونییە نییە!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر