۱۳۸۹ اردیبهشت ۲۹, چهارشنبه

بەڵگەی ١٤




[بەڵگەی ١٤]

ئەمن ئەلیاسی ئەلیاسی موتەعەهید دە بم هەتا ڕۆژێکی کە سمایلی فتووحی بۆخۆی دەڕوا بۆ معالیجە، حەقی حەماڵ و ئیزافە دەرمانی کە بۆی دەکڕدرێ بیدەم. زیمنەن هەر سەدەمەیەک بە لاقی سمایلی فتووحی وارید بێ موتەعەهید و مولزەمم کە لە عۆهدەی بیمە دەرێ. - ئیمزا: ئەلیاسی

- ئیزهارات و ئیمزای ئاغای ئەلیاسی ئەلیاسی گەواهی دەکەم. – ئیمزا: مودیری چاپخانە و ڕۆژنامە سەید محەممەدی حەمیدی- ٢٠/٦/٢٥
- ئاغای ئەلیاسی مورتەکیبی سووتانی ئیساعیل موتەعەهید بوو کە تەواوی مەخاریج و حەقی حەماڵی و دەوا بدا، وە لە عۆهدەی سەدەمەی بێتە دەرێ. – ئیمزای ئاغای ئەلیاسی تەسدیق دەکرێ. – مودیردی مەدرەسەی کوردستان: خوسرەوی
- ئیمزای ئاغای مودیری مەدرەسەی کوردستان تەسدیق ئەکرێ- کاکاغازادە
- ئیمزا و ئیقراری ئەلیاسی ئەلیاسی تەدسیق دەکەم- عەبدولڕەحمان
- لە ڕووی تەسدیقی ئاغایان کاکاغازادە و چەند نەفەری دیکە ئیمزای ئاغای ئەلیاسی ئەلیاسی تەسدیق وبە مەزموونی موتەلیع و ئاگادار بووم.[ئیمزاکە ناخوێندرێتەوە]-١٥/٧/٢٥
- ئیمزا و ئیقراری ئەلیاسی ئەلیاسی تەدسیق دەکەم[ئیمزاکە ناخوێندرێتەوە].



پەراوێزی "هێدی":
- ئەو بەڵگانەم لە "سوارەی فتووحی"، کوڕی کاک "سمایلی فتووحی"، وەرگرتوون. بە وتەی کاک سمایلی فتووحی ئەودەم هەم بۆخۆی و هەم ئەلیاسی ڕەفیقی تەمەنیان سێزدە یان چاردە ساڵ بووە. کاک سمایل ئێستا ماوە و چەند جاری ئەو ڕووداوە بۆ گێڕاومەوە. کوتی: "ئەو ئەلیاسە جوولەکە بوو، ڕەفیقی نیزیکم بوو، سیغاری دەکێشا، هۆشی نەبوو قونچکەکەی فڕێ دا، دەوروبەرمان هەموو بێنزین بوو، چونکە دوای کاری چاپخانە دەستمان بە بێنزینی دەشوتەوە. ئەمنیش کە لە پەنای ڕاوەستابووم، بە فڕێدانی قونچکە سیغارەکە لاقم ئاوری گرت. زۆرم ئەملاوئەولا پێکرا، لاقم هەر چاک نەدەبۆوە. ڕۆژێکی بابم مەڵحەمێکی بۆ گرتمەوە و لێیدا، هێندەی پێنەچوو لاقم چاک چاک بۆوە". بەداخەوە کاک سمایل ڕووداوەکەی بە وردی لە بیر نەماوە؛ ناوبراو دە وتەکانیدا ئاماژەی بە هێندێک شت دەکرد کە دە بەڵگەکاندا وەبەر چاو نایەن.

تێبینی حەسەنی قازی : ئەو بەڵگانەی لەمەڕ ڕووداوێکی نەخوازراو لە چاپخانەی کوردستان دا هەتا بڵێی گرینگن و شێوەی کاری ئیدارەی شارەوانیی و چلۆنایەتی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی چەند کارگێڕیی کۆماری کوردستان تا ڕادەیەک ڕوون دەکەنەوە.

هیچ نظری موجود نیست: