۱۳۸۹ اردیبهشت ۲۹, چهارشنبه

بەڵگەی ٤




[بەڵگەی ٤]

پرسیاری ئەلیاسی ئەلیاسی کەلیمی
پ- خۆت مەعڕەفی بکە.
و- نێوم ئەلیاسی ئەلیاسی، کوڕی عەزیز، کەلیمی، شوغڵ کارگەری چاپخانەم. حقوقم سەد تمەن. ئیمزا
پ- چەند مانگە مەشغوڵی؟
و- مانگ و نیوێکە. ئیمزا
پ- سەرۆکی چاپخانە لە ژێر نامەی ژمارە ---- لە تۆ شکایەت دەکا کە بە خەلافی موقەڕەڕات لە چاپخانە دا پەڕۆی بێنزیناویت بە مەنزووری لە بەینبردنی چاپخانە ئاور داوە و لە زیمن دا سمایلی فتووحیش بەو ئاورە ئاورت تێبەرداوە کە ئێستا لە بیمارستاندا کەوتووە. عیلەتی ئەو ئیقدامە چییە؟
و- کراسێکی ڕەفیقی ئێمە کە بۆ کارکردن دەبەری دەکرد لەسەر خوانچەی حڕوفچینی دانراوە. سمایلی فتووحی کوتی دوێنێ کوتم ئەو کراسەی داکەنە و بەرهەڵبێنە دەبەر کە، ئەوە فڕێی نادا. لە ڕقان دەیدەم بەو کوڕە بارزانییە. دای بە کوڕە بارزانی. ئەویش بە واسیتەی شڕی قەبووڵی نەکرد، کبریتی لە گیرفانی من دەرهێنا و ئاوری تێبەردا و دە دەقیقە لە بەر دمی منی ڕاگرت. کوتم بۆسۆی دێ، بیبە دەرێ فڕێی دە! سەدیقی بەکری لە ژوورێ ئیسلاحی ڕۆژنامەی دەکرد. ئەمن مەشغوڵی قسەکردن بووم لەگەڵ ئەو. قاپێکی بێنزینی چووکە کە کارگەران دەستیان تێدا دەشون بە قەدری نیو ئیستیکان بێنزینی تێدا بوو بە سەر کراسەکەی داکردبوو، ئاور دەگرێ. مەوزوع ئەوەیە. ئیمزا
پ- پەس دانی گوزاریشی ئاغای مودەڕیسی لەو مەوزووغە دا درۆیە یان نا؟
و- بێ ئیتلاع بوو، وەئیلا شکایەتی نەدەکرد. ئیمزا
پ- لە سورتێکدا ، تەحقحقی، ئەتۆ شەخسەن باعیسی ئەو کارە بووی. دەڵێی [چی]؟
و- حازرم بۆ هەر موجازاتێکی. ئیمزا
پ- زامنت هەیە؟
و- بەڵێ. ئیمزا
پ- ئیزهاراتی خۆت ئیمزا دەکەی؟
و- بەلێ. ئیمزا
- پرسیار لە ئەلیاسی ئەلیاسیی کەلیمی لە ڕۆژی ٢٥/٦/١٦دا وەرگیرا
- ئیمزا: سەرۆکی ئاگاداری ٢٥/٦/١٦

هیچ نظری موجود نیست: