۱۳۸۹ دی ۵, یکشنبه

ڕێژەی هێزی پێشمەرگە لە بەرانبەر پێشەوا و ڕێبەرانی دی کۆمار بە ئامادە بوونی ئەفسەرێکی ئێرانی


ڕێژەی هێزی پێشمەرگە لە سابڵاغی بە ئامادە بوونی ئەفسەرێکی ئێرانی

لە کتێبی " از مهاباد خونین تاکرانەهای ارس " دا نەجەفقوڵی پسیان لە زمان سەرهەنگ فیووزی کەلەو "دادگە" نیزامییەی دا کەبۆ پێشەواوهاوڕێیانی لە مەهاباد پێک هێندرا، دادستان بوو دەنووسێ:
"سەرهەنگ فیووزی جگە لە پێشاندانی بەڵگەی پێویست بە دادگە، ئاماژەی بەو گەشتەی خۆی کرد کە لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی قازیی محەمەد دا کرد بووی بۆ مەهاباد و گوتی " " قازی محەمەد نەک تەنێ سووکایەتیی بە ئەڕتەش دەکرد بگرە لە سەردانی ڕۆژی حەوتی گەلاوێژ [ ١٣٢٥] و یەکی ڕەزبەر و بیست و یەکی خەزەڵور دا کە بۆ مەهابادم کرد هەڕەشەی لێکردم و گوتی : " بەم زووانە هێرش دەکەمە سەر هێزی دەوڵەت ، سەقز و سنە و کرماشانیش دەگرم." لە سەردانی ٧ی گەلاوێژ دا لە بەر چاوی من بە بەرگی ژەنەڕالییەوە ڕێژەی بە هێزەکانی خۆی کرد ". بەو قسانە ڕا دەر دەکەوێ کە ئەم وێنەیە لە ٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی هەڵگیراوە .بەڵام بە پێچەوانەی قسەی فیووزی پێشەوا بەرگی ژەنەڕاڵی دە بەر دا نییە. خاڵێکی جێی سەرنج لەم وێنەیە دا ئەوەیە کە سەرهەنگ فیووزی بە پێچەوانەی ڕێسای ڕێژەی نێزامی دەستی بە نیشانەی ڕێز بەرز نەکردووەتەوە وبێ ڕێزی کردووە.

تێبینی: ئەم وێنەیە بە سپاسەوە لە کتێبی " : ساوجبلاغی مکری (مهاباد) وەرگیراوە و وەک لەژێر وێنەکەشدا هاتووە لە ئاڕشیڤی نەمر سەید عوبەیدیللای ئەیووبیانی مەرکەزی ( بڕرەک) وەرگیراوە

هیچ نظری موجود نیست: