پۆلی ساوایانی پێشرۆ
ئه‌م وێنه‌یه‌ی لێره دا ده‌یبینن ڕۆژی 12ی سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاوی له حه‌وشه‌ی "مه‌دره‌سه‌ی گه‌لاوێژ" کێشراوه .مه‌لا عه‌بدوڵای داودی [ خاڵه مه‌لا، مه‌لاعه‌بدوڵای حه‌جۆكێ] له ژماره به‌راییه‌کانی "کوردستان" دا ده‌نگو باسی چالاکییه‌کانی کوردیی خوێندنی نووسیوه و پچڕ پچر له چه‌ند ژماره‌ی کوردستان دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. له کورته نووسراوێکدا،[ کوردستان، ژماره‌ی 65، سێشه‌مۆ 14ی پووشپه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی ] مه‌لای داودی باسی پێشکه‌وتنی کاری خوێندنی کوردی ومه‌دره‌سه‌ی گه‌لاوێژ ئاوا ده‌گێڕێته‌وه :
" مه‌دره‌سه‌ی گه‌لاوێژ
به ئه‌مری پیشوای به‌رزی کوردستان له شه‌وی هه‌وه‌ڵی به‌فرانباری 1324 مه‌دره‌سه‌ی گه‌لاویژ بو به روژانه ویستا شاگردی روژانه‌ی 500 نه‌فه‌ر و شاگردی شه‌وانه‌ی 100 نه‌فه‌ر له اهلی ئه‌و شاره له‌و مه‌دره‌سه‌ی دا ده‌خوینن به‌لام بیجگه‌له کوری کاکه سواری منگور له آغایانی عه‌شایری کوری هیچ ییک له‌وان نه‌مدیوه که بیته ئه‌و مه‌دره‌سه‌ی ئه‌گه‌رچی هه‌مووشیان کومه‌گیان به‌و مه‌دره‌سه‌ی کردووه نازانم که‌له‌سستی بو ناردنی مندالی خویان چه رفاهییه‌تێک[ی] هه‌یه و رجا له هه‌موان ئه‌وه‌یه که بو دوای تعطیلات له‌پاش هاوینی ئه‌وساله که (خه‌رمانانی 1325)ه منداله‌کانیان بو ئه‌و نه‌دره‌سه‌ی که مه‌دره‌سه‌ییکی میللیه و به زبانی دایکوبابی خویان دوخوینن و قه‌ولیان پی ده‌دری که له به‌رانبه‌ر به خویندنی سالانی پیشو که شه‌ش سال ده‌یان خویند به دو سال فیری خویندنه‌وه و نوسین ببن.
مه‌لای داودی"
تێبینی: زۆر وێده‌چێ ئه‌م وێنه‌یه له ئارشیوی سه‌ید عوبه‌یدیلای ئه‌یووبیان وه‌رگیرابێ و ئه‌وڕستانه‌ی بن وێنه‌که ئه‌و نووسیبێتنی . ئه‌م وێنه‌یه له کتێبی که‌ریمی حسامی :" پێداچوونه‌وه، چاپخانه‌ی ماردین، سوێد 1996" وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر