۱۳۸۶ اسفند ۱۰, جمعه

زعیم مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌ مهاباد



له‌م پله‌یه‌ی ساخکردنه‌وه‌ی 'وێنه‌کانی کۆماری کوردستان ' دا ناکرێ به‌ لێبڕاوانه‌ بڵێین ئه‌م وێنه‌یه‌ی پێشه‌وا و مه‌لا مسته‌فا له‌ چ تاریخێکدا هه‌ڵگیراوه‌. به‌ پێی ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامه‌ی کوردستان که‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌یخوێننه‌وه‌، مه‌لا مسته‌فا له‌ دوای ڕاگه‌یاندنی کۆمار له‌وێ نه‌ماوه‌ و بۆ جاری دووه‌م له‌ ڕۆژی پێنجشه‌مۆ 9 - 12 - 1324ی هه‌تاوی[ 30ی فێورییه‌ی 1946ی زایینی] چووه‌ته‌وه‌ مهاباد و پێشوازی لێکراوه‌. هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕێپۆرتاژه‌ که‌ له‌ سێ ژماره‌ی کوردستاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ،له‌وماوه‌یه‌ دا قازی محه‌مه‌د دوو جار له‌ گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا کۆ بووته‌وه‌. کوردستان ژماره‌ی 21 [شه‌ممو 11ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324/ 2ی مارسی 1946،
ژماره‌ی 26 دووشه‌ممو 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324/ 18ی مارسی 1946 وژماره‌ی 27 دووشه‌ممو 5ی خاکه‌لیوه‌ی 1325 / 25ی مارسی 1946 ] ‌ ڕێپۆرتاژ سه‌باره‌ت به‌ هاتنی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ مهاباد :
" اخباری نیو خومان مه‌لا مصطفی بارزانی
جنابی آغای مه‌لا مصطفی قائدی کوردی بارزان روژی 9-12-1324(30- 02 – 1946) ساتی 5 پاش نیوه‌رو واردی مهاباد بو.وه‌ختی گه‌یشته‌ نیو باغان ئه‌ندامه‌کانی کمیته‌ی مرکزی پیشوازیان لی کرد وه‌ختی جنابی مه‌لا مصطفی له‌ چومی په‌ریوه‌ به‌ احترامی ئه‌ندامه‌کانی کمیته‌ی مرکزی دابه‌زی له‌م کاته‌ دا کمیته‌ی مرکزی هه‌نگاویان توندتر کرد و له‌ قه‌راغ چومی پێک گه‌یشتن، برای خوشه‌ویست صدیق حیدری مراسمی به‌خیر هاتنی به‌ جی هینا و هه‌مو اندامه‌کانی کمیته‌ی مرکزی به‌ مه‌لا مصطفی ناساند و ئه‌ویش ده‌ستی له‌ نیو ده‌ستی هه‌موان نا و له‌ نهایتی خوشی دا بو کانگای حزبی دیموکرات هاتن و له‌ سالونی انجمنی فه‌رهه‌نگی دانیشتن و له‌ ساتی 6 حضرتی پیشوای کوردستان به‌ پی [ القادم یزار ] تشریفی بو کانگا هاتوو ملاقاتی ده‌گه‌ل مه‌لا مصطفی فه‌رمو، له‌و وه‌خته‌ دا محمد افندی خطاب به‌ حضرتی پیشوا خطابیک که‌ وینه‌ی احساساتی قلبی مه‌لا مصطفی بو که‌ خصوص خو ده‌ پیناو نانی کوردی بارزان و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌م قه‌ومه‌ نه‌جیبه‌ له‌ ریی سه‌ربه‌ستی کوردستان خوینده‌وه‌ و جنابی پیشواش وه‌لامی دانه‌وه‌ و ئه‌وانی بی اندازه‌ به‌ حکومه‌تی کوردستان و حزبی دیموکرات امیدوار کرد، پاشان حضرتی پیشوا تشریفی برده‌ سالونی تایبه‌تی خوی ئه‌نجا مه‌لا مصطفی به‌ حضوری شرفیاب بو و ماوه‌ی دو سات پیکه‌وه‌ خه‌ریکی گفتوگو بون. مه‌لا مصطفی پیاویکی سیاسی و زعیمی کوردیبارزانه‌ له‌ ریی سه‌ربه‌ستی کوردستاندا زوری مه‌ینه‌ت کیشاوه‌. دوژمنانی کوردستان ئه‌و و ته‌واوی ایل و عشیره‌تی ویان به‌ گوناهی آزادیخواهی ده‌ربه‌ده‌ر و له‌ نیشتمانی خوشه‌ویستیان وه‌ده‌ر ناوه‌.ذاتی نیوبراو بیجگه‌له‌وه‌ی قائدیکی به‌رزه‌ پیاویکی زانا و تی گه‌یشتوه‌ متمدن و نیشتمان په‌رسته‌ و ته‌مه‌نت له‌ حدودی چل پینج سال دایه‌.
[ زعیم مه‌لا مصطفی ] بارزانی
له‌ ژماره‌ 21 روژنامه‌ی کوردستان وه‌لامی تشریف هینان و چلونه‌تی وارد بونی زعیم مه‌لا مصطفی مان به‌ عه‌رصی خوینده‌وارانی خوشه‌ویست گه‌یاند ئه‌وا له‌ ژیره‌وه‌ هیندی له‌ چلونه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ له‌ مهاباد بو آگاداری خوینده‌واران ده‌نوسین :
روژی جمعه‌ 10-12-1324 [ 1 مارسی 1946 ]ئه‌ندامانی حزب و اشراف و آغایانی شاری مهاباد و روئسای عشیر یه‌ک به‌ دوای یه‌کدا چونه‌ خو پێ ناسینی میوانی خویان. هه‌ر که‌ کاتی نویژی جمعه‌ هات زعیم مه‌لا مصطفی له‌ گه‌ل اندامیکی هه‌یئه‌تی مرکزی حزب تشریفی برده‌ مزگه‌وتی جامعه‌ و فریضه‌ئی خدای مه‌زنی له‌ گه‌ل هه‌مو مسلمانانی شاری مهاباد دا له‌ سه‌ر خو لابرد و دوایی له‌ ناو قه‌له‌بالغیکی زور دا گه‌رایه‌وه‌ یانه‌ی فه‌رهه‌نگی، مرکزی حزب.
روژی شه‌ممو 11 – 12 – 1324 [ 2ی مارسی 1946 ]
به‌یانی 11- 12 – 1324 زعیم ملا مصطفی و ئه‌فسه‌رانی و یه‌کیک له‌ ئه‌ندامانی هیئه‌تی مرکزی آغای احمد الاهی تشریفیان چووه‌ هیزی کوردستان وهه‌ر که‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌وی له‌ لایه‌ن قه‌ره‌ولی تایبه‌تیه‌وه‌ رسمی تعظیمی بو کرا و سه‌رکردانی هیز به‌ سه‌رکرده‌ی فرمانده‌ی هیزی مرکزی محمد نانه‌وازاده‌ پیش وازی کرا و یه‌که‌ یه‌که‌ سه‌ر کرده‌کانی پی ناسرا نزیکه‌ی نیو سه‌عاتیک له‌ گه‌ل سه‌رکرده‌کاندا رای بوارد و له‌ دواییدا یه‌که‌ یه‌که‌ چوه‌ لای سه‌رکرده‌کان له‌ جیگای خویاندا وه‌ پیروزبایی خوی پیشکه‌ش کردن و داوای لی کردن که‌ هه‌موو به‌ گیانیکی پاکی نیشتمان په‌روه‌رانه‌وه‌ ببنه‌ سپری نیشتمان و پیش خذمه‌تی پیشه‌وای معظم. کانگای هیزی به‌جی هیشته‌ و به‌ بزوکی [مه‌به‌ست ئۆتۆمۆبیله‌ ] حضرتی پیشه‌وا روی کرده‌ ده‌بیرستان و له‌وی قوتابیه‌کان هه‌مو کو ببونه‌وه‌ له‌ دوای زیاره‌تی ماموستاکان و ره‌ئیس هیئه‌تی فه‌رهه‌نگ آغای رشید آغای همزه‌ آغا تشریفی برده‌ لای شاگرده‌کان وه‌ لیره‌ دا ئه‌فسه‌ر عبدالرحمن طیب مفتی چه‌ند آموژگاری و پیروزبایه‌کی به‌ ناوی زعیم ملا مصطفی وه‌ پشکه‌ش کردن له‌ دوایدا زعیم ملا مصطفی روی کرده‌ اداره‌ی شاره‌وانی و مامورانی ئه‌و اداره‌یه‌شی زیارت فرمو هه‌ر وه‌ها تشریفی برده‌ اداره‌ی دژبانی و له‌ دوای ئه‌وه‌ روی کرده‌ مدرسه‌ی گه‌لاویژ وه‌ به‌ هوی آغای احمد الاهیه‌وه‌ ماموستایانی ناسین و یه‌که‌ یه‌که‌ به‌ پوله‌کاندا گه‌را وه‌ له‌ هه‌مو پولیک ئه‌فسه‌ر محمد محمود به‌ ناوی زعیم مه‌لا مصطفی وه‌ اظهاری خوش وه‌ختی و آمۆژگاری بو شاگرده‌کان ده‌کرد: له‌ دواییدا تشریفی برده‌ مدرسه‌ی کوردستان دیسان له‌ گه‌ل ماموستایان خوناسیان کرد و به‌ ناو پوله‌کاندا گه‌را و له‌ هه‌ر پولیک سرودیک ده‌خویندرایه‌وه‌. انجا زعیم مه‌لا مصطفی گه‌رایه‌وه‌ مرکزی حزب.
شه‌وی یه‌ک شه‌ممو 12 – 12 – 1324 [ 3ی مارسی 1946 ]
زعیم مه‌لا مصطفی تشریفی برده‌ چاپخانه‌ی کوردستان وه‌ له‌ لایه‌ن مدیری چاپخانه‌ آغای قادری مدرسی به‌ هوی آغای احمد الاهیه‌وه‌ خو ناسینیان کرد وه‌ له‌ دواییدا له‌ لایه‌ن محمد محموده‌وه‌ چه‌ند آموژگاریه‌ک به‌ کارگه‌رانی چاپخانه‌ کرا و سباسی مدیری چاپخانه‌ی به‌ ناوی زعیم مه‌لا مصطفی وه‌ کرد
روژی یه‌ک شه‌ممو 12 – 12 – 1324 [ 3ی مارسی 1946 ]به‌یانی له‌ گه‌ل ئه‌فسه‌ران و آغای احمد الاهیی تشریفی برده‌ لای رئیسی هیئه‌تی رئیسه‌ی میللی کوردستان جنابی سید حاجی باباشیخ و له‌ دوای سه‌عاتیک گفتوگوی گیانی به‌ گیانی به‌ خوشیه‌وه‌ زعیم ئه‌ویی به‌ جی هیشت و گه‌رایه‌وه‌ مرکزی حزب.
روژی دوشه‌ممو 13 – 12 – 1324 [ 4ی مارسی 1946 ]به‌یانی دیسان زعیم مه‌لا مصطفی و ئه‌فسه‌رانی له‌ گه‌ل آغای کریم احمدین تشریفی برده‌ اداره‌ی شارداری له‌ لایه‌ن آغای میرزا غنی خسروی رئیس شارداریه‌وه‌ پیش وازی کرا و نزیکه‌ی نیو سه‌عاتیک له‌وی رایبوارد وه‌ له‌ گه‌ل مامورانی ئه‌م اداره‌یه‌ معارفه‌ی فرمو و له‌ دواییدا تشریفی برده‌وه‌ مرکزی حزب. سه‌عات 10 اواره‌ دیسان خوی و ئه‌فسه‌رانی محمد محمود، عبدالرحمن طیب مفتی تشریفیان برده‌ خذمت پێشه‌وای معظم له‌ یانه‌ی فرهنگی وه‌ دیسان نزیکه‌ی نیو سه‌عاتیک گفتوگوی تایبه‌تیان بوو و گه‌رایه‌وه‌ جیگای خوی."

۱ نظر:

ناشناس گفت...

افرین ئه‌وكاری تو كردووته‌ زور گه‌وره‌یا ته‌نیا ده‌لیم ده‌سته‌كانت ماچ ده‌كم