۱۳۸۶ بهمن ۳۰, سه‌شنبه

پێشه‌وا و دوکتورمحه‌مه‌دی که‌یوانپوور[موکری]



بێگومان ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ر له‌ ڕاگه‌یاندنی کۆمار و به‌یعه‌تی خه‌ڵک به‌قازی محه‌مه‌د وه‌کوو پێشه‌وای کوردستان هه‌ڵگیراوه‌.له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ دا، نه‌فه‌ری سێیه‌م دوکتور محه‌مه‌دی که‌یوانپوور [موکری دواتر] ده‌بینین که‌ له‌ ساڵی 1323 هه‌تاوی له‌ لایه‌ن تارانه‌وه‌ به سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی مهاباد دیاری کرا (مێژووی مهاباد،سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی، به‌ زمانی فارسی).ده‌بێ ئاماژه‌ی پێبکه‌ین که‌ دوکتورکه‌یوانپوور له‌ هاوێنی ساڵی 1324 له‌ کاتی نیشاندانی شانۆی "دایکی نیشتمان" له‌ مهاباد بووه‌.ئه‌من بۆ خۆم له‌ کتێبخانه‌که‌ی له‌ پاریس چه‌ندین وێنه‌م دیوه‌ که‌ له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی دایکی نیشتمان هه‌ڵگیراون. دوکتور موکری ساڵی 2007 له‌ ته‌مه‌نی سه‌ره‌وه‌ی هه‌شتا ساڵی له‌ پاریس کۆچی دوایی کرد.بڵێی نه‌کرێ کۆپی ئه‌و وێنانه‌ له‌لای ئه‌وانه‌ی وا له‌ دوای به‌ جێ ماون بدۆزرێنه‌وه‌؟
که‌سانی دی له‌م وێنه‌یه‌ دا: ڕیزی دوویه‌م له‌ لای ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ: 1.میرزا عه‌لی ڕیحانی،2.مامه‌ غه‌نی خوسره‌وی،4. حاجی مسته‌فای داودی.ڕیزی بن دیواری له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ [ئه‌وانه‌ی دانیشتوون]2.مه‌نافی که‌ریمی،6.میرزا حه‌مه‌ده‌مینی موعینی‌

هیچ نظری موجود نیست: