سه‌ید محه‌مه‌دی حه‌میدی یه‌ك له نووسه‌رانی هه‌ر هه‌ڵسووڕ بووه له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا و به پێی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی کوردستان وا له لایه‌ن " بنکه‌ی ژین" ه‌وه چاپکراونه‌ته‌وه و سدیق ساڵح پێیانداهاتووهتهوه، حه‌میدی 51 وتار و وه‌رگێڕاوی تێدا بڵاو کردوونه‌ته‌وه. دیاره ئه‌و ڕاده‌یه زیاتریش ده‌کا ئه‌گه‌رمرۆ نووسینه‌کانی له ژماره‌کانی گۆواری کوردستان و ژماره بزهرهکانی ڕۆژنامه‌ی کوردستان له به‌رچاو بگرێ. به‌داخێکی زۆر گرانه‌وه له سه‌ر ژیان و به‌سه‌رهاتی حه‌میدی له پاش ڕووخانی کۆمار زۆر که‌م نووسراوه. حه‌میدی له ڕێکه‌وتی 1979.02.27 له شاری سنه کۆچی دوایی کردووه. ئه‌م وێنه‌یه ده‌بێ ئی سه‌روبه‌ندی دوای هه‌ڵوه‌شانی کۆمار بێ.
* تێبینی وێنه وزانیاری له‌مه‌ڕ ڕێکه‌وتی کۆچی دوایی سه‌ید محه‌مه‌دی حه‌میدی به سپاسه‌وه له " چاپکراوهوهی ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ئاماده کردنی ره‌فیق ساڵح، سدیق ساڵح، پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی ئاراس - بنکه‌ی ژین، هه‌ولێر+ سلێمانی ساڵی 2007 " وه‌رگیراوه.
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر