ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان 26ی سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاوی [ 17ی
دیسامبری 1945
ئەم وێنەیە لە ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌مهابادهەڵگیراوە. وێنه که کاتی خۆی لە باشووری کوردستان چاپکراوتەوە وبه تلینڤیس لە بنی نووسراوه: " لە رۆژی سەربەخۆیی کوردستانداـ لە ڕاستەوە بو چەپ 1 ـ زابتیکی کوردی محمد فیروزی لە کاتی سلامی ملکیدا!!! لە تەنیشت الاوە وەستاوە. ـ کریم نازمی الای کوردستانی بەدەستەوەیە. 3 ـ احمد کفاشی زابتێکی کورد"
به پێی له به‌ریه‌ک ڕانانی وێنه‌کانی سه‌رده‌می کۆمار ته‌واو ساخ ده‌بێته‌وه، ئه‌و وێنه‌یه ئی ڕۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵایه،نه‌ک ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کۆمار. نآكڕێ مرۆ به ته‌واوی له ڕیزی نێوه‌کان به‌و جۆره‌ی له بن وێنه‌که‌دا هاتووه دڵنیا بێ.
تکایە ئەگەر ئاگاداری زیاترتان له سه‌ر که‌سانی نێو ئه‌م وێنه‌یه هه‌یه ئێمه‌ش ئاگادار که‌ن. وێنەی محەمەدی فیرووزی[که کوڕی پووری پێشه‌وا بووه] دەکرێ بە بەراورد کردنی وێنەی وی کە لە جێی دیکە دا چاپ کراون بناسرێتەوە.ئەو وێنەیە لە کتێبی بەنرخی " سوزان مەیسێلاس: " کوردستان لە سێبەری مێژوو دا"بڵاو کراوەتەوەو چەند جار بووە بە پۆستێری پێشانگەیەکانی ئەم کتێبە. کتێبی کوردستان لە سێبەری مێژوودا" بەم زوانە،بەڵام ئەمجار بە ئینگلیسی، کوردیی نێوەڕاست و ترکی لەپاڵ یەکدا بۆ جاری دووەم بڵاو دەکرێتەوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر