۱۳۸۶ اسفند ۶, دوشنبه

مه‌دره‌سه‌ی کوردستانی نه‌غه‌ده‌

کۆمه‌ڵێک له‌ ئامۆژگاران و شاگردانی مه‌دره‌سه‌ی کوردستانی شاری نه‌غه‌ده‌ [ سندووس] له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌که‌یان حه‌سه‌نی کاکاغازاده‌،دانیشتوو،له‌ ڕاسته‌وه‌ که‌سی سێیه‌م. له‌ نامه‌یه‌کدا که‌ کاکاغازاده‌ بۆ ڕۆنامه‌ی کوردستان [ ژماره‌ 46، شه‌ممو 21 بانه‌مه‌ر 1325 = 11 مه‌ 1946 ]ی ناردووه‌ ده‌خوێنینه‌وه‌: " آغای مدیر محته‌ره‌می روژنامه‌ی به‌رزی کوردستان خواهش ئه‌که‌م ئه‌و چه‌ند کلیمه‌ عه‌رایضانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ لاپه‌رانی یه‌کیک له‌ روژنامانی محبوبی کوردستان ده‌رج بفه‌رمون . ئه‌من حسن کاکاغازاده‌ نماینده‌ی فه‌رهه‌نگ نه‌غه‌ده‌ له‌ طرف ته‌واوی ماموستایانی کورو کچانی مدره‌سه‌ی کوردستانی نه‌غه‌ده‌ له‌ دانانی حضره‌تی آغای میرزا مناف کریمی به‌ سمتی وه‌زیر و آغای دلشاد رسولی به‌ سمتی معاون و بازره‌سی کل وزارت فه‌رهه‌نگ کوردستان تبریک و اظهاری سوپاس وقدرزانی ئه‌که‌ین ئومیده‌وارین له‌وه‌ پاش مدره‌سانی مه‌ش وه‌کو مدره‌سانی مه‌رکزی کوردستان له‌ ژیر توجهاتی سه‌رپه‌رستانه‌ی ریاست جمهوری کوردستان و ئه‌و دوذاته‌ مباره‌کانه‌ دا به‌ آخرین نوختانی ته‌ره‌قی بگا زیاتر له‌وه‌ بوپیشکه‌وتنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ توجه‌ بفه‌رموون
نماینده‌ی فه‌رهه‌نگی نه‌غه‌ده‌ حسن کاکاغازاده‌"
جێی سه‌رنجه‌ ئه‌م پۆرتره‌یه‌ی پێشه‌وا که‌ لێره‌ دا ده‌یبینین هه‌ر هه‌مان شێوه‌ پۆرتره‌یه‌ که‌ له‌وێنه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌کانی "ده‌رسخانه‌ی گه‌لاوێژ" یشدا به‌ سه‌ر ده‌رگای خانوه‌که‌وه‌یه‌ و ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنه‌ که‌ له‌ فێرگه‌کانی "کۆماری کوردستان" دا ئه‌و جۆره‌ پۆرتره‌یه‌ هه‌ڵئاوه‌سراوه‌
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ لایه‌ن سوله‌یمان چیره‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌


هیچ نظری موجود نیست: