لێکۆله‌ره‌ی ماندوویی نه‌زان،دۆستی کۆچکردوو مه‌حموودی مه‌لاعێزه‌ت کاتی خۆی که له‌به‌راییه‌کانی ساڵانی 1990 کاندا زۆر به گوڕ کاری له سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه ی کۆمار ده‌کرد که "حه‌مه‌ڕه‌شید خان" و میرزای به‌وه‌جی ، میرزا محه‌مه‌دئه‌مینی مه‌نگوڕی پاراستبوویان، بڕیاری بۆ نه‌ده‌درا چ ناوێک بۆ کاره‌که‌ی هه‌ڵبژێرێ ، گه‌لۆ وه‌کوو کاری پێشووی نێوی بنێ "کۆماری میللی مه‌هاباد" و له بنی بنووسێ "نامه و دۆکومێنت" یان شتێکی دیکه. من سه‌رنجیم بۆ ئه‌وه ڕاکێشا که له یه‌کێک له کتێبه‌کانی حوسێنقولی پسیان دا وێنه‌ی تابڵۆی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی " ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستان" چاپ کراوه. و به‌ناو کردنی ئه‌و به‌ڵگانه وه‌کوو "ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستان، نامه و دۆکۆمێنت" نه ک هه‌ر پشت به‌ستنه به به‌ڵگه‌یه‌کی ڕه‌سه‌ن، به‌ڵکوو نیشانه‌یه‌کی وه‌فاداریشه به تێکۆشه‌رانی ئه‌و ئه‌زموونه که بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ئاواتێکی ئه‌وتۆیان له مێشکی دابووه.کاک مه‌حموود به قسه‌ی کردم و ئه‌و ناوه‌ی بۆ کاره به‌نرخه‌که‌ی هه‌ڵبژارد.
ئه‌و شیکردنه‌وه کورته به‌و مه‌به‌سته بوو بڵێم ،ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ناوه و گه‌لێک ناوی دیکه‌ش به‌کار هاتوون،به‌ڵام سه‌رده‌رکردنی یه‌کجاره‌کی له نێوه‌رۆکی ئه‌و ئهزموونهبه پێی سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌کانی - ئه‌وه‌نده‌ی ماونه‌ته‌وه وله‌به‌ر ده‌ست دان -، نه‌ک به پێی ئه‌و نامیلکه و کتێبانه‌ی به‌گوێره‌ی سه‌لیقه و بۆچوونی نووسه‌ره‌کانیان نووسراون ، هێشتا ڕێگه ده‌هێڵنه‌وه بۆ لێکدانه‌وه‌ی فره چه‌شنه. هه‌ویرێکه ئاو زۆر ده‌با.
تێبینی: وێنه‌ی سه‌ره‌وه یه‌کمجار له کتێبی حوسێنقوڵی پسیان ، "از مهاباد خونین تا کرانه‌های ارس"دا چاپ کراوه و ،مه‌حموودی مه‌لا عێزه‌ت یش، پشت به‌رگی چاپی یه‌که‌می به‌رگی دووه‌م ی "ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان" ،به‌رگی دووه‌م،وهشانخانا ئاپێک و مه‌حموود مه‌لا عززه‌ت، ستۆکهۆلم 1995"ی پێ ڕازاندووه‌ته‌وه.
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر