"یه‌که‌م" به‌یاننامه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی لێره‌دا ده‌یبینن. "یه‌که‌م" به‌یاننامه‌ی کومه‌له‌ی دیموکراتی کوردستان
[حزب دمکرات کردستان] ه که به ده‌ستخه‌ت نووسراوه‌ته‌وه و فارسی و کوردییه‌که‌ی به ته‌نیشت یه‌که‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه. له بن ئه‌و ده‌قه دا ئیمزای 39 که‌س ده‌بیندرێ، به‌ڵام ده‌قێکی چاپکراوی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش به ده‌سته‌وه‌یه، (بڕوانه، [چاپکراوه‌وه‌ی] ڕۆژنامه‌ی کوردستان مه‌هاباد 1324-1325 هه‌تاوی (1946)، ئاماده کردنی ره‌فیق ساڵح، سدیق ساڵح، پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی ئاراس – بنکه‌ی ژین ، سلێمانی 2007) که له بنه‌وه‌ی به‌سه‌ریه‌که‌وه نێوی 72 که‌س هاتووه وتێیدا هه‌ڵه‌ی زۆر زه‌ق ده‌بیندرێ و بێ ئه‌ملا ئه‌ولا ئه‌وکه‌سه‌ی پیتچنی کردووه بۆ چاپ نه کورد بووه و نه کوردی زانیوه، هه‌ڵه‌ی وه‌کوو نووسینی 'قادر' به 'قدیر'، ' مه‌نگور' یان ' منگور' به 'مانقور' و زۆر شتی دیکه. ئه‌گه‌رچی ئاماده‌کاران تێکۆشاون بۆ ساخکردنه‌وه و ئاماژه کردن به‌و هه‌ڵه زه‌قانه، به‌ڵام دیسان به ته‌واوی ورد نه‌بوونه‌ته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وبه‌ییاننامه‌یه‌یان له پاشکۆی کاره به‌نرخه‌که‌یاندا بڵاو کردووه‌ته‌وه، دیسان که‌موکووڕی پێوه دیاره. بۆ وێنه ده‌کرا یه‌ک به یه‌ک شی بکرێته‌وه هه‌ر ناوه‌ی که هاتووه سه‌ربه چ عه‌شیره‌ت و تایفه‌یه‌که و گه‌لۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ڕ پیشه‌یان به دوای نێوه‌کاندا نووسراوه دروسته یان نا ؟ بو وێنه کێ له موکوریان و سابڵا‌غ بیستوویه‌تی میرزا مسته‌فای سوڵتانیان 'مهندس فلاحت' بووبێ ؟ ئه‌و ڕاوێژکاره‌ی پرسیان پێ کردووه گوێی به‌مه نه‌بزووتووه و ئه‌وانیش نه‌یانکردووه، ڕوو له‌و هه‌موو کورده ته‌ره‌بووه‌ی دیکه بنێن که له سلێمانی و باشووری کوردستان ده‌ژین.
له‌و پێوه‌ندییه دا ئیستگرتن له سه‌ر چه‌ند پنکتێک گرینگه:
1.ئه‌و به‌یاننامه‌یه تاریخی پێوه نییه. به‌ڵام به خۆشییه‌وه به پشت به‌ستن به بابه‌تێک که له گۆواری کوردستان،بڵاو که‌ره‌وه‌ی بیری حزبی دیموکراتی کوردستان " ژماره 1 سالی یه‌که‌م ، سه‌رماوه‌زی 1324 / 6 دیسامبری 1945" له مه‌ڕ کۆنگره‌ی یه‌که‌می حیزبی دێمۆکرات بڵاو بووه‌ته‌وه، تاریخی ده‌رچوونی ئه‌م به‌یاننامه‌یه به ته‌واوی ساخ ده‌بێته‌وه: گۆواری کوردستان ده‌نووسێ : " له دوای ئه‌وه له هه‌وه‌لی مانگی خه‌زه‌ل وه‌ر ، ( آبان) ی 1324 حزبی دیموکراتی کوردوستان له مهاباد داندرا و به‌یان نامه‌ی خوی بلاو کرده‌وه له روژی 2-8-1324 دا هه‌وه‌ل کونگره‌ی خوی که تیکه‌ل بو له سه‌رانو نوینه‌رانی کوردان به ترتیبی ژیر‌و......."
که وابێ جوان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م به‌یاننامه‌یه له ڕۆژی 1-8-1324 ی هه‌تاوی واته 24 -10- 1945 ده‌رکه‌وتووه.
2.له هیچ کوێی به‌یا‌ننامه‌که دا به ڕوونی نه‌هاتووه که ئه‌و 72 که‌سه‌ی که ئیمزایان کردووه دامه‌زرێنه‌ری "حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان"بن،ئه‌وه شتێکه چاوی وردبین و مووقه‌ڵێش ناکرێ نه‌یبینێ.
لێره دا، ده‌قی ده‌ستخه‌تی ئه‌و به‌یاننامه ده‌بینن که به سپاسه‌وه

سکانکراوه‌که‌یمان له لایه‌ن عه‌لی که‌ریمی یه‌وه به ده‌ست گه‌یشتووه.
لیستی 72 ناوه‌که‌ش به سپاسه‌وه له "پاشکۆی چاپکراوه‌وه‌ی به نرخی ژماره‌کانی کوردستان " وه وه‌کوو خۆی ڕاده‌گوزینه ئێره و به دوویدا هه‌ڵه‌کان و ناساندنی زیاتری واژۆکاران تا ئه‌وجێی پێن ده‌کرێ ده‌ست نیشان ده‌که‌ین
"
قاضی محمد حریری– ملا سید عبدالله روحانی – ملا حسین امیری روحانی رسول زکوی روحانی- نوری بیگ رئیس عشایر- معروف آقا رئیس عشایر – عمرخان شریفی رئیس عشایر – شیخ عبدوالقادر رئیس عشایر – عمر آقا جلالی رئیس عشایر – کریم آقا ق‌م قلعه رئیس عشایر – ابراهیم آقا مانقور رئیس عشایر – رشید جهانگیری رئیس عشایر –
کاک عه‌لی مانقور رئیس طائفه - حسن حنارا رئیس طائفه - جعفر حنارا رئیس طائفه
غنی خسروی رئیس شهردار – عباس آقا فنک رئیس طائفه - عزیز صادقی مالک – محمد حسین سیف قاضی مالک – عبدالقدیر جعفری مالک – یوسف شریفی مالک – قدیر شریفی مالک – نجیب شریفی مالک – حسن جلالی مالک – مناف کریمی مالک - ابراهیم ابراهیمیان مالک – کاک حمزه طائفه مانقور مالک – کاک حذیر مالک – کاک حمزه طائفه ماماش مالک – کاک عبدالله مالک – قاسم آقا ایلخانی زاده مالک – مامند قدیری رئیس طائفه - معروف قدیری مالک - حسنی معروفی مالک – محمدامین بایزدی رئیس طائفه - گلابی بایزدی مالک – پیرات امیر عشایری مالک – قدیر مامندپور مالک – سلیم امیر عشایری مالک – عبدالله عزیزی مالک – مرسی زرزا مالک تارانی زرزا رئیس طائفه- محمدامین عشایری مافرا مالک – کامزی عزیزی مالک – معروف برزنجی مالک – رحیم حسینی تاجر – سیدعلی حسن پور تاجر – حاجی مصطفی داودی تاجر – احمد ولی زاده تاجر – سعیدی صلاحیان تاجر – صادق حیدری تاجر – حمید بلوریان تاجر – قاسم مطمتی تاجر – محمد خلیل خسروی تاجر - احمد الهی تاجر – هاشم یوسفی تاجر – حمید حمیدی تاجر – اسماعیل شریفی تاجر – قدیر کریمی تاجر – علی ریحانی تاجر – خدیر سید نظامی تاجر – محمدامین شریفی تاجر – حاجی علی دباغی تاجر – سید محمد حمیدی مستخدم دولت – محمد یحیی مستخدم دولت – سلطان اوتامیشی معلم - حاج سید رحیم سید محمد تقی زاده دوا فروش – مصطفی سلطانیان مهندس فلاحت – رحیم لشگری معلم – محمدامین معین کاراژدار – حاجی رحمن شیرباغی تاجر"
نێوه‌کان به‌م جۆره‌ی من بردوومنه‌وه سه‌ر یه‌ک و به ڕێنووسی کوردیی نێوه‌ڕاست
1.قازی محه‌مه‌دی خزری [ قازی محه‌مه‌دی شنۆیه]، 2. مه‌لا سه‌ید عه‌بدوڵا
[ مامۆستای ئایینی]، 3. مه‌لا حوسێنی ئه‌میری [مامۆستای ئایینی]، 4. حه‌مه ڕه‌سووڵی زه‌که‌وی [له سه‌رده‌می کۆمار دا حیسابدار و ته‌حویلداری ئیداره‌ی دارایی بۆکان بووه و دواتر به پێی ئه‌مری سه‌رۆکی ایداره‌ی دارایی کوردستان ، ئه‌حمه‌دی عیلمی به تاوانی گه‌نده‌ڵی!! ئیداری له سه‌ر کار لابردراوه. کوردستان، ژماره 85، 21ی خه‌رمانانی 1325]،
5.نووری به‌گی به‌گزاده [عه‌بباسی نه‌ژاد] ، 6.مارف ئاغا. 7. ئه‌مه‌ر خانی شه‌ریفی
[ سه‌رۆکی کۆنفێدراسیۆنی شکاک و مه‌زنی تایفه‌ی کاردا و دواتر یه‌ک له چوار ژه‌نه‌ڕاڵی
حکوومه‌تی کوردستان.له بن " متنی پیمانی یه‌که‌تی و برایه‌تی حکومه‌تی ملی کوردستان وآذربایجان" دا نێوه‌ی وه‌ک 'عضوی کومیته‌ی مرکزی حزب دیموکرات کوردستان و ره‌ئیس عیلی شکاک" باس کراوه] 8. شێخ عبدولقادر له عه‌شیره‌تی زیلان ، دواتر به‌رپرسی حیزب بووه له که‌لا ماکێ [ماکۆ]، 9. ئه‌مه‌ر خانی جه‌لالی، 10.که‌ریم ئاغای که‌ریمی له تایفه‌ی دێبۆکری و خاوه‌نموڵکی دیی قوم قه‌ڵا له نزیک مهاباد.باپیری جه‌عفه‌ری که‌ریمی یه‌ک له ئه‌ندامانی پایه به‌رزی حکوومه‌تی کوردستان، 11.برایماغای مه‌نگوڕ،[ئه‌دهه‌م] مه‌زنی تایفه‌ی زێڕنێ [ کوڕی باپیراغای مه‌نگوڕ ]، 12.ڕه‌شید به‌گی جه‌هانگیری سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی هه‌رکی له بن "متنی پیمانی یه‌که‌تی و برایه‌تی حکومه‌تی ملی کوردستان و آذربایجان" دا وه‌کوو ' عضوی کمیته مرکزی حزب دیموکرات کوردستان' نێوی هاتووه، 13. کاک عه‌لی مه‌نگوڕ سه‌رۆکی تایفه ، 14. حه‌سه‌ن هه‌ناره [ هه‌ناره تایفه‌یه‌که سه‌ر به کۆنفێدراسیۆنی عه‌شیره‌تی شکاک]، 15. جه‌عفه‌ری هه‌ناره [هه‌ر وه‌ها] ، 16. مامه غه‌نی خوسره‌وی سه‌رۆکی شارداری مهاباد له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا [هاتنی "رئیس شهردار" به دووی نێوی غه‌نی خوسره‌وی دا زۆر سه‌رنجڕاکێشه، بڵێی ئه‌و پێش زه‌مانی ده‌سته‌ڵاتی ژ.ک ، حیزبی دێموکرات و کۆماریش هه‌ر سه‌رۆکی شارداری بووبێ ؟ ]، 17.عه‌بباس ئاغای فه‌نه‌ک ،18. عه‌زیزی سه‌دیقی،ورده مالیک و دواتر له ئه‌فسه‌رانی ئۆردووی میللی کوردستان.19. حه‌مه حوسێن خانی سه‌یفی قازی،20.عه‌بدولقادری جه‌عفه‌ری [ بڵێی مه‌به‌ست له سه‌ید قادری حه‌عفه‌ری کوڕی سه‌ید جامی بێ ؟!]، 21.یۆسفی شه‌ریفی له نزیکانی ئه‌مه‌رخانی شه‌ریفی،22.قادری شه‌ریفی هه‌ر وه‌ها، 23.نه‌جیبی شه‌ریفی [ نوێنه‌ری ئه‌مه‌رخان بووه بۆ پێوه‌ندی و وتووێژ له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران له دوایین ڕۆژه‌کانی کۆمار دا]، 24.حه‌سه‌نی جه‌لالی ، له عه‌شیره‌تی جه‌لالی، 25. منافی که‌ریمی دواترکاربه‌ده‌ستی پایه‌به‌رزی حیزب و کۆماری کوردستان،26. برایمی ئیبراهیمیان خه‌ڵکی مهاباد. 27.کاک هه‌مزه‌ی مه‌نگوڕ، 28.کا خدری گوڵاویاغای [مامه‌ش]؟؟. 29. کاک هه‌مزه‌ی جه‌ڵدیانێ [ مامه‌ش]، 30.کاک عه‌بدوڵا.31. قاسماغای ئێلخانیزاده [ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد له سه‌فه‌ری باکۆ دا ، سێپتامبری 1945]،32.مامه‌ندی قادری،
33.مارفی قادری، 34، حه‌سه‌نی مه‌عرووفی، له به‌ره‌ی مارفاغای تایفه‌ی دێبۆکری [ حه‌سه‌ن ئاغای کۆسه‌که‌رێزێ]، 35.حه‌مه‌ده‌میناغای بایه‌زیدی،36. گوڵاویاغای بایه‌زیدی،
37. پیرۆتی ئه‌میر عه‌شایری [مامه‌ش]، 38 .قادری مامه‌ند پوور، 39. سه‌لیمی ئه‌میر عه‌شایری [مامه‌ش]،40.عه‌بدوڵا عه‌زیزی ، 41. مووساخانی زه‌رزا، 42. قه‌ره‌نیاغای زه‌رزا 43.محه‌مه‌دی ئه‌مین عه‌شایری [ پیران]، 44.کاکه‌مزه‌ی عه‌زیزی ، 45. مارفی به‌رزنجی [ شێخ مارفی به‌رزنجی سه‌رۆکی ئیداره‌ی ئامار له شاری شنۆ له سه‌رده‌می حکوومه‌تی کوردستان دا]، 46.ڕه‌حیمی حوسێنی [ بڵێی مه‌به‌ست له سه‌ید ڕه‌حیمی حوسێنی نه‌بێ که دواتر له زه‌مانی ڕێژیمی حه‌مه‌ڕه‌زا شا دا ماوه‌یه‌ک شارداری مهاباد بوو؟]،47.سه‌ید عه‌لی حه‌سه‌ن پوور [ باوکی دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپوور]، 48. حاجی مسته‌فای داودی یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی کۆماری کوردستان49.ئه‌حمه‌دی وه‌لیزاده،تاجری سابڵاغی،50.سه‌عیدی ساڵحیان، 51. سه‌دیقی حه‌یده‌ری، ئه‌ندامی ژ،ک و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و له کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی کۆماری کوردستان، 52. حامیدی بلووریان، 53.قاسمی وه‌ته‌میشی [ له ڕۆژنامه‌ی کوردستاندا نووسینی هه‌یه، حاجی قاسمی دواتر ] ، 54.میرزا خه‌لیلی خوسره‌وی به‌رپرسی ئیداره‌ی کاری کوردستان له سه‌رده‌می کۆمار دا، 55.مام ئه‌حمه‌دی ئیلاهی [ ئه‌حمه‌دی حاجی ئه‌ڵای]، ئه‌ندامی ژ.ک،له کاربه‌ده‌ستانی پایه به‌رزی کۆماری کوردستان،56.هاشمی یۆسفی، له کاربه‌ده‌ستانی کۆماری کوردستان،57.حامیدی حه‌میدی؟، 58. سمایلی شه‌ریفی ؟، 59.میرزا قادری که‌ریمی، تاجری سابڵاغی، 60.میرزا عه‌لی ڕیحانی، ئه‌ندامی ژ.ک ، نوێنه‌ر بۆ پێوه‌ندی دیپڵۆماتیک له سه‌رده‌می کۆمار دا،61. خدری سه‌ید نیزامی [ سه‌ید پیره] ئه‌ندامی ژ.ک. سه‌رۆکی شاره‌وانی [پۆلیس] له سه‌رده‌می کۆمار دا
،62. حه‌مه‌ده‌مینی شه‌ڕه‌فی [ مایور شه‌ڕه‌فی سه‌رۆکی ئیداره‌ی ته‌خشایی وه‌زاره‌تی هێزی کوردستان له سه‌رده‌می کۆمار دا،63. حاجی عه‌لی ده‌باغی، 64. سه‌ید محه‌مه‌دی حه‌میدی مودیر و سه‌رده‌بیری ڕۆژنامه و گۆزاری کوردستان،65.محه‌مه‌دی یاهوو، یه‌ک له دامه‌زڕێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد [ژ.ک] و له کاربه‌ده‌ستانی پایه به‌رزی کۆماری کوردستان، 66.سوڵتانی وه‌ته‌میشی [ یه‌ک له‌و خوێندکارانه‌ی که له سه‌رده‌می کۆمار دا
بۆ خوێندن ناردرانه باکۆ، دوکتور سوڵتانی وه‌ته‌میشی دواتر]، 67.حاجی سه‌ید ڕه‌حیم ؟،
68. سه‌ید محه‌مه‌دی ته‌هازاده [ده‌وا فرۆش] ،69.میرزا مسته‌فای سوڵتانیان نوێنه‌ری حکوومه‌تی کوردستان بۆ وتووێژ له گه‌ڵ حکوومه‌تی تاران و له ڕاوێژکارانی قازی محه‌مه‌د.70.ڕه‌حیمی له‌شکری، له کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی کوردستان، 71. میرزا حه‌مه‌ده‌مینی موعینی سه‌رۆکی شیرکه‌تی ته‌ڕه‌قی و له کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی کوردستان،72.حاجی ڕه‌حمانی شێربه‌گی

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر