قاسمی قادری قازی یه‌ک له دامه‌زرێنه‌رانی ژ.ک .نزیکه‌ی شه‌ش حه‌وت مانگ به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ،کۆمار له کاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکێکی سیاسی له نزیک ورمێ له گه‌ڵ عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی و دڵشادی ڕه‌سووڵی له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئێرانییه‌وه قۆڵبه‌ست ده‌کرێن و ده‌یانبه‌ن بۆ تاران و له‌وێ نزیکه‌ی 8 مانگ ده به‌ند دا ده‌بن.
زۆر له‌و سه‌رچاوانه‌ی باسی ئه‌و ڕووداوه‌یان کردووه،له باسی ڕێکه‌وتی گیرانی ئه‌واندا هه‌ڵه‌یان کردووه، ئه‌من له ژماره‌یه‌کی گۆڤاری "گزینگ" دا که له سوێد ده‌رده‌چوو به پاڵپشتی ڕۆژنامه‌ی کوردستان و سه‌رچاوه‌ی دیکه ڕێکه‌وتی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌م ساخ کردووه‌ته‌وه
"له چاپه‌مه‌نییه‌کانی سه‌رده‌می کۆمار دا باسێکی ئه‌وتۆ له‌مه‌ڕ چالاکی قاسمی قادری قازی نابینین.داوا له خوێنه‌ره‌وانی ئه‌و دێڕانه ده‌که‌م، هه‌ر ئاگادارییه‌کیان سه‌باره‌ت به چالاکی سیاسی و ژیانی وی ده‌ست ده‌که‌وێ بۆ "وێنه‌ی کۆماری کوردستان"ی بنێرن.
تێبینیـی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " تاریخچه خانواده قاضی در ولایت موکری" له نووسینی خه‌لیلی فه‌تاحی قازی، چاپی ته‌ورێز 1378ی هه‌تاوی وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر