ئه‌مه وێنه‌ی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی سه‌ره‌تایی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک [ژیانی کورد]ه. تا ئێستا ساخ بووه‌ته‌وه که" کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد" له 25ی گه‌لاوێژی ساڵی 1321ی هه‌تاوی [16ی ئووتی 1942] له سابڵا‌غ دامه‌زراوه. به‌ڵام هێندێک بۆچوون چالاکی کۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ساڵی 1937 ، 1939.له ساڵی 1942، له لایه‌ن عه‌زیزی زه‌ندی یه‌وه "مه‌ڕامنامه‌ی حیزبی ئازادیی کوردستان" بڵاو بووه‌ته‌وه که ده‌ڵێ له ساڵی 1939 ئه‌و حیزبه‌ی دامه‌زراندووه.
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که هه‌ر نه‌بێ دوو له ئه‌ندامانی به‌رچاو ودیاری دامه‌زرێنه‌ری "کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد" له "حیزبی ئازادیی کوردستان" دا کاریان کردووه،وه‌کوو حوسێنی زێڕینگه‌ران [حوسێنی فرووهه‌ر]، که تا ئۆکتۆبری 1944 سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه بووه و هه‌ر وه‌ها محه‌مه‌دی نانه‌وازاده، ده‌کرێ ئه‌و بۆچوونه بسه‌لمێندرێ که چالاکی ژ.ک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له ساڵی 1942 ، ئه‌گه‌رچی به‌و نێوه‌ش نه‌بووبێ.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان له ژماره‌ی 69 ی خۆیدا [یه‌کشه‌مۆ 30 پووشپه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی ] له نووسراوه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به کووژرانی محه‌مه‌دی نانه‌وازاده، به‌قه‌ڵه‌می سید محه‌مه‌دی حه‌میدی له ژێر سه‌ردێڕی : " سه‌رپولی دوو محمدی نانه‌وازاده شهیدی ریگای نیشتمان" له گه‌ڵ شتی دیکه ده‌نووسێ :"... نانه‌وازاده ساڵی 1320 داخڵی حزبی آزادی کوردستان بوو و سویندی خوارد که بو رزگاری کورد و آزادی کوردستان له ظلم وزور له هیچ رووداویک روو وه‌رنه‌گیری... "
به داخه‌وه له به‌ر ده‌ست ڕانه‌گه‌یشتن به ئارشیو جارێ ئه‌م وێنه‌یه به‌م شێوه‌یه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.دواتر وێنه‌یه‌کی ڕوونتر له گه‌ڵ نێوی که‌سه‌کان ده‌خه‌ینه‌ته به‌رچاوتان .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر