۱۳۸۶ اسفند ۶, دوشنبه

وێنه‌یه‌کی سه‌رپۆلی دوو محه‌مه‌دی نانه‌وازاده‌ له‌ جلوبه‌رگی سیڤییلدا

له‌م وێنه‌یه‌دا محه‌مه‌دی نانه‌وا زاده‌،یه‌ک له‌ فه‌رمانده‌ره‌ نیزامییه‌ به‌وه‌جه‌کانی کۆماری کوردستان به‌ جلوبه‌رگی کوردییه‌وه‌ ده‌بینین. نه‌فه‌ری لای ڕاست.که‌سی لای چه‌پ حوسێنی فه‌تاحی قازی [ماموسێن] یه‌.باسی ئه‌ندامه‌تی ماموسێن له‌ کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد یان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رده‌ست دا نه‌کراوه‌، به‌ڵام ئه‌و یه‌ک له‌و خوێندکاره‌ کوردانه‌ی بوو وا‌ له‌ لایه‌ن کۆماری کوردستان ڕا بۆ په‌روه‌رده‌ی عه‌سکه‌ری ناردرانه‌ باکۆ.زۆربه‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌، که‌ ژماره‌ی ته‌واویان هێشتا به‌ته‌واوی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌،له‌گه‌ڵ تێکچوونی کۆمار گه‌ڕانه‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.له‌ تاریخی 1325.10.21 سه‌رکونسوولی ده‌وڵه‌تی شایشانی ئێران له‌ باکۆ مه‌جدی،له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ بۆ سه‌فاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ناردووه‌ گله‌یی و گازندی ئه‌وه‌ ده‌کا که‌ "سێ نه‌فه‌ر خوێندکاری نیزامی سه‌یفی قازی[ڕه‌حیم] فه‌تتاحی [ماموسێن] و سوڵتانی " هێرشیان بردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند خوێندکاری که‌ پێوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ کونسولخانه‌ی ئێران هه‌بووه‌ و داوا ده‌کا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌هانایانه‌وه‌ بێ وپرسیاری کردووه ده‌بێ له‌ کاربه‌ده‌ستانی شووڕه‌وی پرسیار بکرێ‌ ئه‌و سێ که‌سه‌ چما چه‌کیان پێدراوه؟ "‌ [بڕوانه‌، کتێبی فرقه‌ دمکرات آذربایجان، از تخلیه‌ تبریز تا مرگ پیشه‌وری ،تهران:نشراوحدی 1385 ،لل525 - 526]
وێده‌چێ ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ گه‌رمه‌ی چالاکی ژ.ک دا له‌ ته‌ورێز گیرابێ.


ئه‌م وێنه‌یه‌ش له‌ کتێبی "پیشوای بیداری، خاطرات سعید همایون وه‌رگیراوه‌

هیچ نظری موجود نیست: