به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئه‌م وێنه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه، باسی تاریخ و
شوێنی هه‌ڵگرتنی ئه‌م وێنه‌یان نه‌کردووه، به‌ڵام به به‌راورد کردنی ئه‌م جلوبه‌رگه‌ی
زه‌بیحی له گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی که له ڕه‌مه‌زانی 1323ی هه‌تاوی له ته‌ورێز گیراوه و هه‌مان جلوبه‌رگی ده‌به‌ردایه [ پێشتر له وێنه‌کاندا دیتان] وێده‌چێ ئه‌م وێنه‌یه‌ش ئه‌و ده‌می له ته‌ورێز گیرابێ.
دانیشتوو له ڕاستهوهبۆ چه‌پ:1. نه‌جمه‌دینی ته‌وحیدی [یه‌ک له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ژ.ک]،2. قاسمی ئێلخانیزاده [ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد بۆ باکۆ له کۆتاییه‌کانی سێپتامبری 1945 دا]، 3.عه‌بدولره‌حمانی ئیمامی
[ یه‌ک له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ک.ژ]. ڕاوه‌ستاو له ڕاستهوهبۆ چه‌پ:1. مه‌حموودی وه‌لیزاده [ئه‌ندامی ژ.ک و وه‌زیری کشتوکاڵ له حکوومه‌تی کوردستان دا]، 2. سمایل خانی فه‌ڕوخی وێنه‌هه‌ڵگری به‌نێوبانگی سه‌رده‌می کۆمار،4.عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی،5.وه‌هابی بلووریان [ساسان]، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه و دواتر یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی کۆماری کوردستان
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی عه‌لی که‌ریمی:" ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی (مامۆستا عوله‌ما)" وه‌رگیراوه. ئه‌ویش له کتێبی کۆماری کورد،
وه‌رگێڕاوی سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی وه‌رگرتووه.سپاس بۆ هه‌ردووکیان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر