یه‌که‌م وێنه‌ی به‌کۆمه‌ڵی ره‌ئیس جمهووری کوردستان ، هێندێک له وه‌زیران و کاربه‌ده‌ستانی کورد.ویلیا‌م ئیگلتن ی کوڕ که بۆ یه‌که‌مجار ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌کتێبه‌که‌ی دا بڵاو کردووه‌ته‌وه له بنه‌وه‌ی نووسیوه " کابینه و کاربه‌ده‌ستانی دیکه، مهاباد، فوریه‌ی 1946" دیاره ئه‌و ناساندنه زۆر گشتی یه، چونکوو ئه‌و وێنه‌یه هه‌رنه‌بێ حاجی سه‌ید بابه‌شێخی سیاده‌ت "ڕه‌ئیسی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی میللی کوردستان" و" ژه‌نه‌راڵ حه‌مه حوسێن خانی سه‌یفی قازی " کۆمه‌ک فه‌رمانده‌ی هه‌موو هێزی کوردستان و وه‌زیری جه‌نگ" ی تێدا نییه.
هێندێک له لێکۆله‌ره‌وانی " مێژووی کۆماری کوردستان " ئاماژه‌یان کردووه به فره چه‌شنی به نێو کردنی ده‌زگاکانی " ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستان" (وه‌کوو: عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، مه‌حموود مه‌لاعێزه‌ت نه‌وشیره‌وان مسته‌فا ) به‌ڵام وه‌کوو تر ئه‌و زانیاریانه‌ی نه‌جه‌فقوڵی پسیان و ویلیا‌م ئیگلتن له مه‌ڕ ناو و ژماره‌ی وه‌زیران باسیان کردووه به هێندێک ئاڵوگۆڕه‌وه دووپاته بوونه‌ته‌وه.
هێندێک له لێکۆله‌ره‌وانی " مێژووی کۆماری کوردستان " ئاماژه‌یان کردووه به فره چه‌شنی به نێو کردنی ده‌زگاکانی " ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستان" (وه‌کوو: عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، مه‌حموود مه‌لاعێزه‌ت نه‌وشیره‌وان مسته‌فا ) به‌ڵام وه‌کوو تر ئه‌و زانیاریانه‌ی نه‌جه‌فقوڵی پسیان و ویلیا‌م ئیگلتن له مه‌ڕ ناو و ژماره‌ی وه‌زیران باسیان کردووه به هێندێک ئاڵوگۆڕه‌وه دووپاته بوونه‌ته‌وه.
بۆ وێنه مه‌نافی که‌ریمی که یه‌كێک له هه‌ڵسووڕاوانی هه‌ره نزیکی ده‌سته‌ڵاتی کوردی بووه له سه‌رده‌می کۆمار، له په‌راوێزی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌عیدی هومایوون دا ، له مهر ناو و پیشه‌ی کاربه‌ده‌ستان هه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی دووپاته کردووه‌ته‌وه که کاتی خۆی له به‌ر ده‌ست ئیگلتن ی ناون - ڕیوایه‌تی مه‌نافی که‌ریمی یه‌ک له سه‌رچاوه گرینگه‌کانی کتێبی ئیگلتنه، که دیاره ئیگلتن بۆ پاراستنی هێمنی که‌ریمی له ده‌سته‌ڵاتی ساواک و کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی شایشانی ئێران و له بهرمولاحهزهی سیاسی ڕۆژ ڕاسته‌وخۆ نێوی نه‌هێناوه . به داخه‌وه له‌و لیسته‌یه‌ش دا که له یاد داشتی مه‌نافی که‌ریمی له په‌راوێزی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌عیدی هومایوون دا هاتووه [ دواتر لێره دا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه ] دیسان ناڕوونی هه‌یه، بۆ وێنه ده‌نووسێ : " عه‌بدولڕه‌حمانی ئێلخانیزاده (موهته‌دی) وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه له خاوه‌نموڵکانی به‌نفووزی شارستانی بۆکان خوێنده‌واری دینی زۆر به‌رزی هه‌بوو یه‌كێک له ئه‌ندامانی هه‌ڵکه‌وتووی ژ.ک بوو ته‌مه‌نی نزیک 35 ساڵ بوو و له پێناو ژ.ک دا تووشی زه‌حمه‌تی زۆر هاتبوو" باشه جێگه‌ی پرسیاره چۆن که‌سیك وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه بووبێ له هیچکام له چاوپێکه‌وتنه گرینگ و بڕیارده‌ره‌کانی سه‌روبه‌ندی کۆمارله گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران و وه‌کی دیکه نێوی نییه؟
ئه‌م وێنه‌یه‌ی لێره‌دا ده‌یبینن وێده‌چێ له حه‌وتووی یه‌که‌می ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 [ حه‌وتووی کۆتایی ی فێورییه‌ی 1946 ] هه‌ڵگیرابێ و بۆیه‌ش به تێڕادیوی وا ده‌ڵێم چونکوو، عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان باسی ده‌کا " ژماره‌ی 19، دووشه‌ممو 6ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 [ 25 فوریه 1946 ] " برایان عبدالحمن ذبیحی و دلشاد که له پێشدا وه‌لامی آزاد بونی ئه‌وانمان دا بو به شانازییه‌کی زۆر شه‌وی 3 – 12 – 1324 واردی مالی خویان بون و چاوی برا و آزادیخوایهکان و کهسو کاریان پی روون بوو......" له ژماره‌ی 18 ی کوردستان دا " شه‌ممو 4 ڕه‌شه‌مه 1324 [23 فوریه 1946]،زه‌بیحی ئاگادارییه‌کی بڵاو کرووه‌ته‌وه ( هه‌ر بۆ به‌یانی ئه‌و شه‌وه‌ی گه‌یوه‌ته‌وه مهاباد) و له‌وێدا ده‌ڵێ :" سوپاس و معذرت عدهیهک له برایان که بهتشریف هێنانی خویان مفتخریان کردبوم له به‌ر ماموریتیک که پیم رجوع کرا نهم توانی بچمه‌وه خذ متیان و حضورا سوپاسی بی پایانی خومیان پیشکه‌ش بکه‌م،به هوی ئه‌م چه‌ند ووشه داوای لی بوردن ده‌که‌م. ایتر بژی کورد سانی آزاد! عبدالرحمن ذبیحی" به‌وه‌ڕا ده‌رده‌که‌وێ زه‌بیحی هه‌ر به ده‌رکه‌وتنی له زیندان مامورییهتی دراوه‌تێ ، واته کاری پێ سپێردراوه. سه‌رچاوه‌یه‌کی "مێژووی کۆماری کوردستان" ئاماژه‌ی پێکردووه که پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، مه‌ئموورییه‌تی دا به میرزا عه‌لی ڕیحانی و عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی [ هه‌ر دووکیان له‌م وێنه‌یه دا ده‌بیندرێن] بۆ پێوه‌ندی له گه‌ڵ کۆنسوولخانه‌ی بریتانیا له ته‌ورێز. دواتریش زه‌بیحی به پێی شاییدی وێنه‌یان له زۆر بۆنه‌ی دیپڵۆماتیکی گرینگ و وتووێژی سیاسی دا به‌شداری کردووه.
که‌سانی نێو وێنه‌که دانیشوو: پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕه‌ئیس جمهووری کوردستان، ریزی یه‌که‌م له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ: 1. حاجی مسته‌فای داودی ، وه‌زیری ته‌جاره‌ت، 2.خه‌لیلی خوسره‌وی سه‌رۆکی کاری کوردستان، 3. ئه‌حمه‌دی ئیلاهی ( حاجی ئه‌ڵای) وه‌زیری دارایی،4.حه‌مه‌ده‌مینی موعینی، مودیری شیرکه‌تی ته‌ڕه‌قی کوردستان، 5.وه‌هابی بلووریان،ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان [موعاونی حیزب]،6. عه‌بدولره‌حمانی ئێلخانی زاده ، ڕاوێژکار،7.که‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین وه‌زیری پۆست و تێلێگراف و ته‌له‌فۆن، 8.عه‌لی ڕیحانی،نوێنه‌ری تایبه‌تی وڕاوێژکار. ڕیزی پشته‌وه له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ : 1. عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی ، پشکنێر و نوێنه‌ری تایبه‌تی.2. حوسێنی زێڕینگه‌ران (فرووهه‌ر) سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه تا ئۆکتۆبری 1944،ئه‌فسه‌ری کۆماری کوردستان و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی هه‌ڵکردنی ئاڵا له بۆکان و نه‌غه‌ده، ئەندامی کۆمیتەی شاریی حدک 3. سه‌ید محه‌مه‌دی ئه‌یووبیانی مه‌رکه‌زی [ته‌ها زاده]، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان (موعاونی حیزب)، وه‌زیری بێهداری ، 4. مه‌نافی که‌ریمی، موعاونی قازی محه‌مه‌د له کاروباری کۆمیته‌کانی حیزب، دواتر وه‌زیری فه‌رهه‌نگ،5.محه‌مه‌دی یاهوو،له کادرانی پایه به‌رزی حکوومه‌تی کوردستان، 6. سه‌دیقی حه‌یده‌ری ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، وه‌زیری [مودیری کلی] ئینتیشارات و ته‌بلیغاتی کوردستان.
شوێنی هه‌ڵگرتنی وێنه : کانگای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، مهاباد
کات : حه‌وتووی یه‌که‌می ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 ی هه‌تاوی / حه‌وتووی کۆتایی فێورییه‌ی 1946
وێنه‌هه‌ڵگر: سه‌یادیان یان سمایل خانی فه‌روخی
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی ویلیا‌م ئیگلتن وه‌رگیراوه
وێنە ڕوونترەکە لە گووگل وەرگیراوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر